رۆژی شەممە ڕێکەوتی ( ٢٧-١٢-٢٠١٤ ) شاندێکی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان کە پێکهاتبو لە هاورییان خلیل محمود بەرپرسی پەیوەندییەکانی مەکتەبی سیاسی و نەهرۆ جلال ئەندامی مەکتەبی سیاسی و هەژار هەورامی ئەندامی مەکتەبی پەیوەندییەکان، سەردانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی حزبی ئایندەی کوردستانیان کرد و لەلایەن ئارام عبدللە بەرپرسی ئەنجومەنی سەرکردایەتی هەولێر و ئەندامانی سەرکردایەتی هەولێری حزبی ئایندەی کوردستان بەگەرمی پێشوازییان لێکرا .
لە کۆبونەویەکدا دوایین ئاڵوگۆڕ و پێشهاتە سیاسیەکانی عێرا ق و کوردستان و ناوچەکە خرایە بەر باس و گفتوگۆکردن و هەردوولا را و سیاسەتی خۆیان لەبارەیەوە خستە ڕوو .
تەوەرێکیتری کۆبونەوەکە پەیوەندی سیاسی نێوان هەردولا بو کە بڕیاردرا لەمەودوا پەیوەندیەکان لە ئاستێکی باشتردا بن بە تایبەت لە پرسە نیشتیمانی و نەتەوەییەکان هاوهەلوێست بن بۆ زیاتر یەکریزی حزب و لایەنە سیاسیەکان. لە کۆتاییدا وەفدی بووتنەوە بەگەرمی بەڕیکران .