وەفدێکی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان کە پێکهاتبوو لە هاوڕێیان خلیل محموود ئەندامی مەکتەبی سیاسی و هاوڕێ هەژار هەورامی ئەندامی پەیوەندییەکان، بەشدارییان کرد لە مەراسیمی رێزگرتن لە شەهیدانی رۆژهەڵاتی کوردستان کە لەچەند چالاکیەکدا لەچەند رۆژی رابردوو لە رۆژهەڵاتی کوردستان گیانیان بەخشی .
ئەم مەراسیمە لەشاری هەولێر لەبەردەم پارکی شانەدەر رۆژی ١١\٧\٢٠١٦ لەلایەن چەند چالاکوان و بەبەشداری نوێنەری پارت و لایەنە سیاسی و نیشتیمانیەکان بەڕێوەچوو ، ئامانج لێی رێزگرتن بوو لە گیانفیدایی پۆلێک لە خەباتگێڕی رۆژهەڵاتی کوردستان ، بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستانیش کە هەمیشە پاڵپشتی و هاوپشتی پارت و رێکخراوەکانە لەهەر چوار پارچەی کوردستان لە پرسە نیشتیمانی و نەتەوەییەکان ، تاجە گوڵینەی وەفا و دڵسۆزی لەسەر وێنەی ئەو شەهیدانە دانا .