لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ و ڕاگەیاندن نوێنەرایەتیHDP سەردانی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان دەکا

نوێنەرایەتیHDP سەردانی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان دەکا

0 تێبینییەکان 18 بینینەکان

رۆژی  سێ شەممە رێکەوتی ٢٠٢٢/٦/١٤ ، وەفدێکی نوێنەرایەتی هەرێمی کوردستانی پارتی دیموکراتی گەلان HDP ،سەردانی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستانیان لە شاری هەولێر کرد و لەلایەن هاوڕێ مام خدر سکرتێری گشتی و هاوڕێیان خلیل محموود و قهار محمد و نەهرۆ جلال  و هاوڕێ نەژاد ئەندامانی مەکتەبی سیاسی پێشوازییان لێکرا ..

بارودۆخی سیاسی کوردستان و عێراق و ناوچەکە و دوایین ئاڵوگۆڕ و پەرەسەندنەکان لە گۆشە و بۆچوونی جیاوازەوە باسی لێوەکرا و هەردوولا گفتوگۆی هەمەلایەنەیان لەم بارەیەوە کرد و دید و تێڕوانینی خۆیان بۆ رووداو و ئاڵوگۆڕەکان خستەڕوو ، هەر لەم کۆبوونەوەیەدا جەخت لەسەر یەکریزی و تەبایی هێز و لایەنە سیاسیەکان کرایەوە لە پرسە نەتەوەیی و نیستیمانیەکان بۆ لەگۆڕنانی خەونی دوژمنانی کورد کە هەمیشە لەهەوڵی پەرتەوازەیی دوورکەوتنەوەی پارچە دابەشکراوەکانی کوردستان بوونە .

لەکۆتاییدا وەفدی میوان بەگەرمی بەڕێکران .

0 FacebookTwitterPinterestEmail