(1)
ئەوینی تۆ روداوێكی مێژوویی دونیایە
باخچەیەكی سەوزی پڕ لە گوڵە
ئیلهامێكە
دێتە دڵەوە یان نا
منداڵێكە
لە دایك دەبێت یان نا
چەخماخەیەكە
دادەگیرسێت یان نا
ماسیەكە
دێتە دەرەوە یان نا
لە نێوان برژانگەكانتدا.
(2)
ئەوینی تۆ هۆنراوەیەكی هەڵكۆدراوە
ئاشورییە
فینقییە
سریانییە
فیرعەونیە
هندۆییە
بەیتێكە لە هیچ كتێبێكدا نەنووسراوەتەوە!
(3)
ئەوینت
برێكجار لە نێوان ئاشتی و شەردایە
هیچ شەرێك
هێندەی شەری دەرون سەخت نیە.
(4)
ئەوینی تۆ
هەزار پرسیاری هەیە و
شیعریش
هیچ وەڵامێكی پێ نیە!
نزار قەبانی
وەرگێرانی: نەبەز گۆران