لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ له‌باره‌ی‌ ئۆپه‌راسیۆنی موسڵه‌وه‌ هیومان رایتس ۆچ هۆشداری ده‌دات

له‌باره‌ی‌ ئۆپه‌راسیۆنی موسڵه‌وه‌ هیومان رایتس ۆچ هۆشداری ده‌دات

0 تێبینییەکان 14 بینینەکان

awaran kurdistanرێكخراوی هیومان رایتس ۆچ، ئه‌مرۆ له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی موسڵدا رایگه‌یاند كه‌ چه‌ندین نیگه‌رانی هه‌یه‌ له‌وه‌ی‌ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی ببنه‌ قوربانی‌و جه‌ختیكرده‌وه‌ “پێویسته‌ هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان و هێزه‌كانی حكومه‌تی عیراق نه‌هێڵن ئه‌و هێزانه‌ی توندوتیژییان له‌دژی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی ئه‌نجامداوه‌ له‌میانی شه‌ڕه‌كان ئه‌مدواییه‌ی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی فه‌لوجه‌و تكریتدا، بچنه‌ ناو موسڵه‌وه‌”.

پێشتر رێكخراوه‌كه‌ له‌ڕۆژی 14ی ئه‌م مانگه‌دا بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ دوای زیاتر له‌دوو ساڵی سه‌خت له‌ژێر كۆنترۆڵی چه‌كدارانی داعشدا، ملیۆنێك‌و دووسه‌د هه‌زاری دانیشتوانی موسڵ، دووه‌م گه‌وره‌ترین شاری عیراق، ڕه‌نگه‌ توندوتیژی‌و  ده‌ستدرێژی زیاتریان بكرێته‌سه‌ر له‌كاتی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵدا “ئه‌گه‌ر وانه‌كان له‌ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی فه‌لوجه‌و تكریت‌و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی  دیكه‌ به‌هه‌ند وه‌رنه‌گیرێت”.

رێكخراوی هیومان رایتس ۆچ له‌و هۆشدارییه‌ی‌ دا ئاماژه‌ی به‌شه‌ڕه‌كانی مانگی ئایارو حوزه‌یران ده‌كات، بۆ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی فه‌لوجه‌و هاتووه‌ “هێزه‌كانی رێكخراوی به‌درو رێكخراوی حیزبوڵا -كه‌ دوو یه‌كه‌ی به‌هێزن له‌چوارچێوه‌ی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی سه‌ر به‌حكومه‌تی عیراق-و لانیكه‌م له‌یه‌ك حاڵه‌تدا ئه‌فسه‌رانی پۆلیسی فیدراڵی عیراق، ئه‌و پیاوانه‌ی له‌شه‌ڕه‌كه‌ هه‌ڵهاتوون ده‌ستبه‌رسه‌ریان كردوون‌و لێیان داون‌و به‌شێوه‌یه‌كی كتوپڕ كوشتویانن‌و به‌زۆر هه‌ندێكی دیكه‌یان ده‌ربه‌ده‌ركردووه‌و سوكایه‌تیان به‌ته‌رمه‌كان كردووه‌. 

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی‌و پۆلیسی فیدراڵی، شانبه‌شانی سوپای عیراق‌و پێشمه‌رگه‌و حه‌شدی وه‌ته‌نی به‌شداری ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنه‌وه‌ی‌ موسڵ ده‌كه‌ن، پێشتریش چه‌ند جارێك حه‌شدی شه‌عبی، ره‌تیانكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ پێشێلكاری یاسای نێوده‌وڵه‌تی جه‌نگیان كردبێت.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە