كۆمه‌ڵێك له حزبه‌كانی باشوری كوردستان، پشتگیری خۆیان بۆ لیستی كوردان لیستی هه‌ده‌په، له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا دوپاتكرده‌وه و له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا چه‌ند خاڵێك ده‌خه‌نه‌ڕوو.
له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا رۆژی چوارشەممە (٢٠٥٠٢٠١٥) له‌شاری هه‌ولێر به ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری حزبه سیاسیه‌كان به‌رێوه‌چوو به‌یاننامه‌كه خوێنرایه‌وه و ئاماژه به‌وه‌كرا، كه پێویسته هه‌مو كوردستانیان پشتگیری لیستی كوردان هه‌ده‌په بكه‌ن ، لەم کۆبونەوەیەدا هاوڕی خلیل محمود ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان بەشداری کۆبونەوەکەی کرد .
هه‌ر له‌وبه‌یاننامه‌یه‌دا ئه‌وه‌ش خرایه‌ڕوو، كه پێویسته ڕاگه‌یاندنه‌كانی باشوری كوردستان ڕۆڵی به‌رچاویان هه‌بێت له سه‌رخستنی لیستی كوردان و هه‌موو هێرشێكی سه‌ر هه‌ده‌په وه‌ڵام بدرێته‌وه .
ئه‌و حزبانه‌ی باشوری كوردستان ئه‌وه‌شیان وت:” داوا له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین ئاسانكاری بكه‌ن بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌ڵكی باكور له كاتی ده‌نگداندا”