
ئەویش بەهۆی فراوانبونی قوتابخانەو خوێندنگە ئەهلی، یان ناحکومیەکانەوە، کە ڕۆژبەڕۆژ لەزیادبوندان و ڕێژەکەیان لەشارەگەورەکاندا بەردەوام لە بەرزبونەوەدایە .
دیارە ئەم قوتابخانانەش بەگشتی دوو جۆرن ، جۆرێکیان خاوەنەکانیان و ئیدارەو مامۆستاکانیان و پرۆگرامەکانیشیان هەموو خۆماڵین ، کەڕەنگە کۆنترۆڵکردنیان و گونجاندنیان لەگەڵ ژینگەو کەرتی پەروەردەو فێرکردنی حکومیدا ،ئاسانتر بێ ..
جۆری دووەمیان بەگشتی ئەو قوتابخانەو خوێندنگایانەیە کە پێیان دەوترێ ، نێودەوڵەتی یان ئینتەرناشناڵ. کە بەبۆچونی من پێشبینی مەترسیی گەورەی چاوەڕوانکراو لەم قوتابخانانە دەکرێ ، کە نە سیستمی خوێندن و نە پڕۆگرامەکانیان دەقاودەقی سیستمی پڕۆگرامەکانی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم نیەو ئەگەری ئەوەیان هەیە کە جۆری پەروەردەیان ،زۆر جیاوازو بگرە دژی کەلتورو بەها کۆمەڵایەتی و ئاینیەکانی خەڵکی کوردستان بێ .
ئەمەجگە لەوەی کە زمانی خوێندنیشیان جیایەو کوردی نیەو زۆرجاریش پسپۆران و پەروەرشیاران هۆشدارییان لەمەترسی خوێندنی قۆناغە سەرەتاییەکان بەزمانی بێگانە داوە .
بۆیە لێرەوە داوا لەوەزارەتی پەروەردەو هەروەها خوێندنی باڵاش دەکەم ، کە دەس شل نەکەن لەمۆڵەتدانی ئەم هەموو خوێندنگەو قوتابخانە ئەهلی و نێودەوڵەتیانەو مەرج و دیسپلین و چاودێری پێویستیان بۆیان هەبێ و ڕێگە نەدەن بەئارەزووی خۆیان و لەڕێگەی سیستم و پڕۆگرامەکانی خوێندنەوە ، کەلتورو نەریتی نامۆ بەگەل و وڵاتمان بسەپێنن بەسەر منداڵان و گەنجانی وڵاتەکەماندا .
زۆر گرنگە لەسەرەتاوە ،بەرلەوەی کارلەکار بترازێ ، وەزارەت و حکومەت وەکو وڵاتانی دیکەی دونیا لەخەمی داهاتوی نەوەکانماندا بن و بەیاساو ڕێسای خۆمانەو گونجاو ،ئەم کەرتە ڕێک بخەن و بەهیچ جۆرێک سازش لەسەر پرەنسیپ و نەریتە نیشتمانی و ڕەسەن و چەسپاوەکان نەکەن
مامۆستا حامد محمد علی