نووسینی: ئه‌لێکس کالینیکۆس
بزووتنه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌گری به جیهانی بوونی نیولیبراڵی خه‌باتی خۆی له‌سه‌ر چوار پایه‌ی بنه‌ڕه‌تی سازداوه:
1. دادپه‌روه‌ری کۆمه‌لایه‌تی
2. به‌هره‌مه‌ند بوونی کاریگه‌ری به که‌ڵک له سه‌رچاوه‌کانی جیهان
3. ئابووری یه‌کی مسۆگه‌ر
4. دیموکراسی
که دادپه‌روه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی له ناو دڵی خۆی سێ نیشانه‌ی گرنگی تێدا شاراوه‌یه:
• یه‌کسانی
• هاوپشتی
• ئازادی
دادپه‌روه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی به‌و مانایه‌یه که ته‌واوی ئینسانه‌کانی سه‌ر گۆی زه‌وی ده‌بێ له ته‌واوی سه‌رچاوه و سامانه سروشتی یه‌کان به‌هره‌مه‌ند بن به جۆرێک که ئینسانه‌کان له ژێر سێبه‌ری ئه‌م گه‌نجینه گشتی یانه‌دا بتوانن ئه‌و جۆره‌ی ده‌یانه‌وێ به خۆشی بژین.
به‌هره‌مه‌ند بوونی به که‌ڵک و کاریگه‌ر ده‌بیته هۆی ئه‌وه‌ی که سه‌رچاوه و سه‌روه‌ت و سامانه کۆمه‌ڵایه‌تی یه‌کان بپارێزن. له‌و رووه‌وه به‌هره‌مه‌ند بوونی یه‌ک لایه‌نه‌و چه‌وسێنه‌رانه له لایه‌ن سه‌رچاوه سروشتی یه‌کان و سامانه کۆمه‌ڵایه‌تی یه‌کان له به‌رژه‌وه‌ندی که‌مینه‌یه‌ک له ئینسانه‌کان ده‌بێته هۆی په‌ره‌سه‌ندنی هه‌ژاری و له ناوچوونی مافی ئینسانی شارۆمه‌ندانی جیهان.
ئابووریه‌کی پایه‌دار یارمه‌تی به‌وه ده‌کات که سه‌روه‌ته کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و ته‌واوی بایه‌خ و ته‌واوی شێوازه‌کانی ژیانی ئاسوده بکه‌وێته به‌رده‌ستی ته‌واوی نه‌وه‌کانی گۆی زه‌وی و بۆ داهاتووش بمینێته‌وه. له ژێر ئه‌و ئابوورییه پایه‌داره، بارهێنان، بهداشت، ژینگه‌ی سالم و شته‌کانی تری له‌م چه‌شنه بۆ هه‌مووان ده‌سته‌به‌ر ده‌بێ.
سه‌ره‌کی ترین داخوازی بزووتنه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌گری به جیهانی بوونی نیولیبراڵی دامه‌زراندنی دیموکراسی پایه‌یی یه. دیموکراسیه‌ک که له به‌رامبه‌ر دیکتاتۆری بازاره ماڵیه‌کاندا راده‌وه‌ستێ. ئه‌و دیموکراسی یه‌ی که به دڵی بزووتنه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تی یه‌کان به‌دیلی به جیهانی بوون به‌پێی شێوازه رادیکاله‌کانی وه‌ک مافی دیاری کردنی چاره‌نووسی خۆ به‌ریوه‌به‌ری و خۆ سازماندانه.
ئێستاکه سیسته‌می سه‌رمایه‌داری تا ئه‌و جێگایه‌ی بۆی بکرێ ئه‌و ئه‌سڵانه ده‌خاته ژێر پێی و له‌تمه له به‌رژه‌وه‌ندی گشتی ده‌دا چونکه باوه‌ری بنه‌ره‌تی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری له سه‌ر پێشبرکێی ئازاد و ده‌غه‌لکاری و چه‌وساندنه‌وه و تاڵانی سه‌رچاوه سروشتییه‌کان و هه‌قده‌ستی هێزی کرێکار بنیاتنراوه.
سه‌رمایه‌داری له سه‌ر رێگای خۆی هاوپشتی له ناو ده‌بات و ئازادی له نێو درۆ و فرتوفێڵدا ده‌به‌ستێته‌وه و بۆ گه‌یشتن به قازانجی زیاتر و دابه‌شکردنی ناعادیڵانه‌ی سه‌رچاوه سروشتی یه‌کان به قازانجی ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان تێده‌کۆشێ. ئازای بۆ ئه‌و سیسته‌مه به مانای ئازادی له ناوبردنی هاساره‌کان و کۆسپ و ته‌گه‌ره‌کانی به‌ر پێی سه‌رمایه‌داری و جێ به‌جێکردنی سه‌رمایه‌یه.
له راستی دا سیسته‌می سه‌رمایه‌داری بۆته هۆی دابه‌ش بوونی ناعادیڵانه‌ی و سیستماتیکی سه‌رچاوه مالییه‌کان و سروشتی یه‌کان و له ژێر ناوی به‌رگری له میلله‌ته‌کان به‌شێکی گرنگی ئه‌م سه‌رچاوانه‌ی وێران کردووه و ده‌ماره ئابوورییه‌کانی ژیانی ئینسانه‌کانی خستۆته ئیختیار کۆنسێرته گه‌وره‌کان و به دوای ئه‌ویشدا هێز و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و ئابووریشی داوه‌ته ده‌ستی ده‌وڵه‌ت و کۆنسێرنه‌کان. ئه‌و سیسته‌مه کوێره تا ئه‌و جێگایه ده‌چێته پێشی که به هۆی ئه‌م سیسته‌مه وێرانگه‌ره‌وه ژینگه و ژیانی له سه‌ر گۆی زه‌وی تووشی مه‌ترسی زۆر کردووه.
به دڵنیایی یه‌وه ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه ئێستا تووشی لاوازییه‌کی گه‌وره‌یه و تا ئێستا نه‌یتوانیوه له به‌رامبه‌ر ئه‌م راستی یانه‌دا به راده‌ی پێوست پشت راستکاته‌وه. ته‌نها خۆی خه‌ریکی ره‌خنه له نیولیبرالیزم کردووه‌و له سه‌ر داخوازی گه‌لێکی دیاریکراو پێداگری کردووه. هه‌لبه‌ت پێداگری له سه‌ر ئه‌و خواسته دیاریکراوانه بۆته هۆی ئه‌وه‌ی که بزووتنه‌وه‌یه‌کی گه‌وره له ئاستی جیهان دا پێک بێت و وه‌کو سێلاو بکه‌وێته گه‌ر. به‌ڵام ئێستا ئیتر ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه دوای رووداو پاس و راویژه زۆره‌کانی ساڵانی رابردوو وه‌ها توانایی یه‌کی هه‌یه که بتوانێ له باره‌ی به‌دیله‌کانی سه‌رمایه‌داری باس و راوێژ بکات و بیر له رێگا چاره بکاته‌وه.
یه‌کێک له هۆکار هه‌ره گرنگانه‌ی که بۆچی ریگا چاره‌کانی به‌دیله سه‌رمایه‌داری یه‌کان وه‌ها به پارێزه‌وه ده‌روانت پێشێ ئه‌وه‌ی که له ژێر ناوی سۆسیالیزم هه‌ندێک شکست له جیهاندا رووی داوه. به‌و مانایه رووخانی یه‌کێتی شوره‌وی باس و راوێژ له باره‌ی سۆسیالیزم و رێگاچاره‌ی به‌دیله مۆدێرنه‌کانی سه‌رمایه‌داری تووشی وه‌ستان هاتوون یان زۆر جار چوونه‌ته ژێر په‌رده‌وه.
به‌ڵام ئه‌مرۆکه دوای باسێکی زۆر‌و تێروته‌سه‌ل له جیهان ئیتر ده‌رکه‌وتووه که ته‌نها به‌دیلی سه‌رمایه‌داری سۆسیالیزمه. مارکس له سه‌ر ئه‌و باوه‌ره بوو که سۆسیالیزم پرۆسه‌ی هۆشیاری و خۆ به‌رابه‌ری یه. (هال دالپێر) مارکسیستی ئه‌مریکایی نێوی سۆسیالیزم له خواره‌وه یان سۆسیالیزمی پایه‌یی له سه‌ر ئه‌و باوه‌ره‌ی مارکس دانه شتێک که له گه‌ل سۆسیالیزمه‌کانی له سه‌ره‌وه‌ی ئێستا و ستالیزم و سۆسیالیزمی دیموکراتی به ته‌واوی جیاوازه.
مارکس باوه‌ری ژێره‌و ژووربوون و ئالوگۆڕی شێوازی سۆسیالیستی به ” شۆڕش له دژی ده‌وله‌ته‌کان” ناو زه‌رد ده‌کرد.
ئێستا جێگای ئه‌و پرسیاره ده‌مێنێته‌وه ئایا ئه‌و جۆره بیرکردنه‌وه‌یه له سۆسیالیزم ده‌توانێ به شێوه‌یه‌کی رادیکال له گه‌ل ئه‌و شته‌ی که له شوره‌وی و بلۆکی ڕۆژهه‌ڵات له ژێر ناوی سۆسیالیزم روودا خۆی جیابکاته‌وه. ئه‌و جیاکردنه‌وه‌و سنوردانانه به دڵنیایی یه وه سین و کۆریای باکوور و کوباش ده‌گرێته‌وه.
یه‌که‌م ئه‌وه‌ی سۆسیالیزم به مانای په‌ره‌گرتنی رادیکالانه‌ی دیموکراسی یه. به‌و مانایه‌ی که پرۆسه‌ی ئابووری بنه‌ماکانی دیموکراسی هه‌یه و ژیانی سیاسی به مانای چوون بۆ ناو قووڵایی دیموکراسی یه. دیموکراسی یه‌ک که ته‌نها له رێگای هه‌ڵبژاردن و ده‌نگدانه‌وه داده‌مه‌زرێت و به‌رده‌وام ده‌کردرێ و له نێوان دوو توێژدا ده‌گه‌ڕێ. ئه‌و توێژه‌ی پولی هه‌یه به‌رده‌وام سه‌رکه‌وتووه. خاوه‌نی کۆنسێرنه مالیه‌کان له‌و ریگایه‌وه سیاسه‌تمه‌داران دیاری ده‌که‌ن و به هێزی پول ته‌واوی مافی هه‌لبژاردن و هه‌لبژێردران ده‌خه‌نه ژێر ڕکێفی خۆیان.
ئه‌وه له هه‌لومه‌رجێک دایه که دیموکراسی ڕیشه‌یی له لایه‌ن ئه‌و که‌سانه‌وه به کرده‌وه ده‌ردێت که خۆیان قوربانی ئه‌م سیسته‌مه و بارودۆخه‌ن. به زمانێکی ساده‌تر له‌و جۆره دیموکراسی یه‌دا سازماندانی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ئابووری کۆمه‌ڵگه له لایه‌ن خولقینه‌رانی ئه‌و کۆمه‌ڵگایه‌وه و پێکهێنانی ده‌وڵه‌تێک له لایه‌ن ئه‌و خولقینه‌رانه‌وه یانی کرێکارانی ژن و پیاو له لایه‌ن شورا ناوچه‌یی و سه‌راسه‌ری یه‌کان و سازماندانی سه‌ربه‌خۆی کۆمه‌ڵایه‌تی یه‌وه به‌ڕێوه ده‌چێ.
بۆ ئه‌وه‌ی که وه‌ها دیموکراس یه‌ک به کرده‌وه ده‌ربێ هه‌موویان پێویستی یان به ئازادی به‌هره‌مه‌ند بوون له زانیاری و ئیمکانات هه‌یه و ده‌بیت هه‌مووان له باسه عه‌له‌نی وگشتی یه‌کان به‌شداری یان هه‌بێ خۆشبه‌ختانه ته‌کنه‌لۆجیای مۆدێرن ئه‌م کاره‌ی زۆر ئاسان کردووه. له لایه‌کی تر به داخه‌وه له ئێستادا بیرورای گشتی جیهان له لایه‌ن راگه‌یه‌نه‌ره‌کانی سه‌ر به کۆنسێرنه‌کانی سه‌رمایه‌داری و ده‌وڵه‌ته‌کانه‌وه کۆنترۆل ده‌کرێت.
له بواری ئابووری بۆ ئه‌و دیموکراسی یه کۆمه‌ڵایه‌تی بوونی ئامرازه‌کانی به‌رهه‌م هێنا و هه‌روه‌ها بۆ په‌یوه‌ندی به‌ده‌نه کۆمه‌ڵایه‌تی یه‌کان. پێویستی مان به پێکهاته‌یه‌کی جیا له‌و شته هه‌یه کارگێری ده‌کات ئه‌و پرۆسه‌یه‌ش پێویستی به سیسته‌مێکی دیموکراتیک بۆ به‌رنامه دارشتن هه‌یه تا له سه‌ر دابه‌شکردنی سه‌رچاوه سروشتی یه‌کان ساغ بێته‌وه سه‌ره‌نجام دابه‌شکردنی داهاته‌کان تا ئه‌و جێگایه‌ی که ئیمکانی هه‌یه ده‌بێ له به‌رچاوگرتنی توانای تاکه که‌سی و په‌یوه‌ندی خواسته‌کانی هه‌ر ئینسانێک بێت. سه‌رچاوه مه‌عده‌نی یه‌کان و کارخانه‌کان سه‌روه‌تی کۆمه‌ڵاتین. به‌ڵام هێزی کاری کرێکاران په‌یره‌وی ئه‌م قاعیده‌یه نی یه، به‌و مانایه هه‌ر ئینسانێک ئازاده کاری خۆی هه‌لبژێری و هه‌ر کاتی که پێی خۆش بوو بتوانێ بیگۆرێ “ئازادی تاکه‌که‌سی له هه‌لبژاردنی پیشه”. هه‌ڵبه‌ت سه‌رمایه‌داری به‌رداوام ئه‌و وه‌عده و پاڵێنانه‌ی له قسه‌دا وتووه به‌ڵام له کرده‌وه‌دا هیچ کات ئانجامی نه‌داون.
به بروای من ته‌واوی ئه‌و ئه‌رزشانه‌ی که بزووتنه‌وه‌ی به‌دیلی به جیهانی بوون بۆ کۆمه‌ڵگایه‌کی سۆسیالیستی ناوی لێ ده‌بات و خه‌باتی بۆ ده‌کات راست و دروست واقیعی یه ئه‌و که‌سانه‌ی کۆنترۆلی ئامرازه‌کانی به‌رهه‌هێنان به یه‌که‌وه له ده‌ست ده‌گرن هیچ کات رێگه ناده‌ن که مافیه‌کانیان پێشل بێت و له سۆسیالیزمی پایه‌یی دا ماف و ئازادی و یه‌کسانی یان ده‌بێت ئیتر ده‌ربه‌ستی ئه‌وه نین که له ژێر بارودۆخیکی چه‌وسێنه‌رانه‌دا خۆیان بخه‌نه به‌ر پێی سه‌رمایه‌داری یه‌وه و ئیتر هیچ ژیان و کاریان به یسته‌می سه‌رمایه‌داری یه‌وه وابه‌سته نابێت. سیسته‌مێک که هه‌ر ڕۆژ زیاتر له ڕۆژی پێشتر به که‌ڵک ده‌رگرتن و کوشتن و برواله ناوبردنی باشتر بۆ ژیانی باشتی ئینسانه‌کان یارمه‌تی به دروست بوونی بازاره مالیه‌کان ده‌کات.
ئه‌گه‌ر ته‌واوی ئه‌و ئینسانانه خۆیان به سه‌رژیانی خۆیان و کۆمه‌ڵگاکه‌یاندا کارگێری بکه‌ن به دڵنیایی یه‌وه هه‌موویان ده‌توانن به شێوه‌یه‌کی یه‌کسان له مه‌زایه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و سه‌روه‌ت و سامانی کۆمه‌ڵایه‌تی و گشتی به‌هره‌مه‌ند بن. سۆسیالیزم وه‌ک سیسته‌مێکی ئابووری سیاسی به مانای شێوازێکی پێشکه‌وتوو له دیموکراسی یه . دیموکراسیه‌ک که خاڵی هاوبه‌شی له گه‌ل سه‌رمایه‌داری نی یه و هیچ کات باسی لێوه ناکات. دیموکراسیه‌ک که ده‌بێته هۆی کۆتایی به بازاره مالیه‌کان بێت و به‌م شێوه‌یه بۆ یه‌که‌م جار بۆ ته‌واوی ئینسانه‌کان ئه‌م ده‌رفه‌ته بخوڵقێنێ که به شیوه‌یه‌کی یه‌کگرتوو و هاوبه‌ش ژیانێکی شه‌رافه‌تمه‌ندانه ببه‌نه پێشێ و ژینگه یه‌کی نوێ پێک بێنن که به کاری ژیان و بیت وه له به‌رامبه‌ر له ناوچوونی ژینگه خه‌بات بکه‌ن هه‌تا نه‌وه‌کانی داهاتووش بتوانن له خۆشگوزه‌رانی ژیان له سه‌ر گۆی زه‌وی به‌هره‌مه‌ندبن.
ده‌رباره‌ی نووسه‌ر:
ئه‌لێکس کالینیکۆس له ساڵی 1950 له زیمبابۆی له دایک بووه. دکتۆرای له زانکۆی ئۆکسفۆرد له به‌ریتانیا وه‌رگرتووه. ئێستا پرۆفیسۆره له خوێندنی ئه‌وروپایی له کینگ کۆلیج له له‌نده‌ن.
ئه‌لێکس کالینیکۆس سه‌ره‌تای په‌یوه‌ست بوونی به کاری شۆڕشگێرانه‌ی سیاسی ده‌گه‌ریته‌وه بۆ ئه‌و ساڵانه‌ی که خوێندکار بووه له زانکۆی ئۆکسفۆرد. یه‌که‌م جار بۆ سۆسیالیسته ئه‌نته‌رناسیوناله‌کان وتاری ده‌نووسی که ئێستا بوونه به پارتی کرێکارانی سۆسیالیست. هه‌روه‌ها له ساڵی 1980 دا بووه به ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی کرێکارانی سۆسیالیست، هه‌تاکو ئێستاش له سه‌رکردایه‌تی ئه‌م پارته‌یه. هه‌روه‌ها لیپرسراوی به‌شی نیونه‌ته‌وه‌یی “ڕه‌وتی سۆسیالیستی ئه‌نته‌رناسیونالی”یه که زیاتر له 30 ڕێکخراوی سۆسیالیستین له سه‌راسه‌ری دونیا. یه‌کێکه له ڕابه‌رانی دیار‌و ناسراوی بزووتنه‌وی دژه ئه‌نتی سه‌رمایه‌داری و جه‌نگ.
ئه‌لێکس کالینیکۆس خاوه‌نی ده‌یان په‌رتووک و نامیلکه و سه‌دان وتار و دیالۆگی جۆراو جۆره، که ته‌رجوومه‌ی زمانه‌کانی ئیسپانی، فه‌ره‌نسی، ئه‌لمانی، هۆله‌ندی، عه‌ره‌بی، فارسی، تورکی …هتد .
سەرچاوە: سایتی سۆسیالیستە ئەنتەرناسیونالەکان