چاوپێکەوتن لەگەڵ کریس هارمان. لە سەر قەیرانی ئابووری جیهانی
پرسیار: قەيراني ئابووري جيهان لە ئێستادا، رەوشی بەرەێوەبردنی باری ئابووری سيستمي سەرمايەداری خستووەتە ژێر پرسيارەوە. ئايا بەرێزت پێت وایە كە ئەم قەيرانە رۆژگارێکی نوێی چالاكی سياسی سۆسياليستی بنياد دەنێت، لە گەڵ دروستبووني رێكخراوی سۆسياليستی بەهێز و بەتوانا؟
کریس هارمان: ئەم ئەزمەيە تێكرای رێگاكانى نزك بوونەوەی وڵاتەكان لە سەرمايەداری لە ماوەى 30 سالی رابوردوودا خستووەتە ژێر پرسيارەوە، بازرگانە سياسي یەكان لەپرێکدا بۆ يان دەركەوت كە تاكە رێگايەك بۆ رێگە گرتن و نەهێشتنی کەوتنی سيستمی دارایی بريتی بوو لە دەست تێوەردانى گەورە لەلايەن خۆيانەوە، لە گەل ئەو حەملەیەی کە زۆبەی زۆری باڵی راستڕەوەكانی حكومەت لە ويلايەتە يەكگرتووەكانى ئەمەریکا بەرێوەی دەبەن لە رێگای ئەو ناونانەی كە ئابووريناس (Roubini- رۆبينی) پێیدەڵێ ( گەورەترين خۆمالی كردن لە مێژووی مرۆڤایەتيدا)، بەڵام ئەمە دەست بەسەردا گرتنێكە (خۆمالی كردنێكە) بۆ رزگاركردنی سەرمایەداری نەك بۆ كۆتايی پێهێنانی، ئەنجامى دەست تێوەردانى حكومەت خەريكە بەسەر كرێکاران و فەقير و هەژاراندا دەشكێتەوە، بۆ نموونە لە وڵاتی بەريتانيا بانكي نۆرسرن رۆك (northern Rock) لە مانگى يەكی ئەمساڵدا خۆمالی كرا و دەستی بەسەردا گيرا، بەشێوەیەکی ناشيا و چەندين خێزانيان لە ماڵەكانی خۆيان دەركرد چونكە نەياندەتوانى قازانجی ئەو قەرزانە بدەن كە لەسەريانە، هەرچەندە حكومەت بە هەوڵ و كۆششيان ئەو بير و بۆچوونەی لابرد كە گوايە ناتوانرێت هيچ شتێك بكرێت لەبەردەمی ئەم قەيرانە ئابوورييەدا، سۆسياليستەكان بەردەوام لە گفتوگۆی ئەوەدان كە ئەگەر هەوڵ و كۆششي حكومەت بتوانێت دەوڵەمەند و خاوەن بانكەكان لەم ئەزمەیە بپارێزێت ئەوا پێويستە كرێكاران و فەقير و هەژارەكانيش بپارێزێت، بەڵام ئەمە پێويستی بە حكومەتێكی تەواو جياواز دەبێت، ئەم قەيرانە گفتوگۆكانمان ئاسانتر دەكات هەتاكو گوێمان لێ بگیرێت، چونكە بە مليۆنەها خەڵكی ئێستا دەتوانن ببينن و بۆيان دەردەكەوێت كە ئێمە هەميشە راست بووين كە دەمانوت سەرمايەداری سيستمێكي نەشياوە (نامەنتقی)یە، چونكە زيانێكي هەژمارنەكراوی گەورە بە هەموو لايەنێك دەگەیەنێت.
پرسیار:هەندێک لە ئابووريناسەكان پێيانوایە كە ئەم قەيرانە دەرئەنجامى خراپی لەسەر سيستمي سەرمايەداری دەبێت بۆ چەند ساڵێكی يەك لە دواى يەكی داهاتووش بەتايبەتی كاريگەری خراپی دەبێت لەسەر وڵات پێشكەوتووەكان، تۆ پێتوایە كە ئەمە دەبێتە هۆی دروستبوون و بەهێزبووني چالاكی سياسی سۆسياليستی و رێكخراوە سۆسياليستييەكان لەو وڵاتانەدا؟
کریس هارمان: ئەزمەکە دەبێت هۆی زەرەرو زیان بۆ ژماریەکی یەکجار زۆر لە خەڵکی هەر شوێنێکی ئەم دنیایەدا بە پێی چەند ژمێریارییەکی فەرمی کە لەم دواییانەدا کرا بانک بڕی تریلیۆن و نیوێک دۆلار زەرەر دەکات، سەرمایەداری هەوڵدەدات ئەم بڕە زەرەرە لە سەر حسابی کرێکار و جوتیار و فەقیر و هەژاران لە سەرانسەری جیهاندا پڕ بکاتەوە، لە هەمان کاتدا زۆربەی زۆری وڵاتە زلهێزەکان بە تایبەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ئەو پەڕی هەوڵی خۆیان دەدەن بۆ دەرکردنی حوکمێک لە سەر ولاتانی تریش، لە بەر ئەوە هەژارترین وڵاتەکانی جیهان بە قورسی زیانیان لێ دەکەوێت ( ئەمەش مانای وایە کە زۆربەی وڵاتەکانی جیهان کە پێیان دەوترێت جیهانی پێشکەوتو جۆری کەمی هەیە، بەڵام هەندێکیان کە بە نزیکی پێشکەوتوون!!)
وڵاتی هەنگاریا پێشتر پەنای بردە بەر (IMF) سندوقی دراوی نێودەوڵەتی بۆ بە دەستهێنانی یارمەتی وە پێی ڕاگەیەنرا کە دەبێت پرۆگرامە کۆمەڵایەتییەکانی بۆ ژمارەیەکی زۆر لە خەڵک کەم بکاتەوە، ئەمە ئەوەیە کە زۆربەی وڵاتان پێشبینی دەکەن لە ماوەی داهاتوودا.
هاوڵاتی: بە بروای بەرێزت پێتوایە کە سۆسیالیستەکان پێویستیان بە دروستکردنی گۆڕانکاری هەیە لە خودی خۆیاندا بۆ ئامادەکاری لە پێناو بەرەنگاربوونەوەی ئەم قەیرانەی ئێستا؟ یان رێگام بدە پرسیارەکە بە جۆرێکی تر بکەم، ئایا تۆ پێتوایە کە ئەوان لە توانایاندا دەبێت بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەم قەیرانەی ئێستا و دەرئەنجامەکانی بە بەکارهێنانی هەمان ئایدیۆلۆجیا و پرەنسیپ.
کریس هارمان: سۆسیالیستەکان دوو لێپرسراوێتی زۆر گەورەیان لە ئەستۆدایە لە رووبەڕووبونەوەی ئەم قەیرانە، یەکەم جار پێویستە ئێمە کە بە دەنگێکی زۆر بەرز هاوار بکەین و ئەوە روون بکەیەنەوە کە ئەوە سەرمایەداریە کە دەبێت لۆمەی بکرێت ئەمە تەنیا کەمتەخەمی یاساکانی حکومەت و تەماحی چەند خاوەن بانکێکی کەم نییە کە ئەم قەیرانەیان دروستکردووە، لە راستیدا ئەمانە هەموویان هۆکارن، بەڵام ئەم هۆکارەی کە باسکرا بەشێکە لە حەزی ناکۆتایی سەرمایەداری بۆ بەدەستهێنانی قازانج هەروەکو ئەوەی کە (مارکس) ١٤٠ ساڵ لەمەبەر باسیکردووە، لە ماوەی ٣٠ ساڵی رابردوودا ئەم سیستمە پشتی بەستبوو بە قەرز وەکو رێگەیەک بۆ برەوپێشبردنی، بەڵام ئەو میکانیزمە فەشەلی هێنا، ئەمە سەلماندنێکی روون و ئاشکرایە کە سیستمێکی تەواو جیاوازتر لەوەی پێشوو پێویستە. دووەمیان سۆسیالیستەکان دەبێت لە ریزی پێسەوە بجەنگن بۆ بەرگریکردن لە کۆمەڵانی خەڵک لە دانەوەی باجی ئەو قەیرانە، لە هەموو شوێنێک ئەوانەی کە قازانجی زۆر گەورەیان کردووە هەتا ئەم دواییانە وا خۆیان دەردەخەن و بانگەشە دەکەن بۆ ئێمە و خەڵکانی ئاسایی تا قوربانی بدەین لە پێناو وەستانی رووخاندنی سیستەمەکەیان دەبێ ئێمە یارمەتی خەڵکی بدەین وایان لێ بکەین کە بەرەنگاری ئەو قوربانیدانە ببنەوەو بجەنگن و خۆیان و خێزانەکانیان بپارێزن.
پرسیار:بە بڕوای تۆ ئەو دەرئەنجامانە چین و چارەسەر چییە؟
کریس هارمان: بە سەدان کەس و ملیۆنەها خەڵک لەوانەشە بلیۆنەها، لە بەر ئەم قەیرانە ناخۆشی دەچێژن، بەهۆی نەبوون و لە دەستدانی کارو شوێنی نیشتەجێبوون و داخرانی کارگەکان و نەمانی پیشەسازی و نەبوونی داهات، خواردنیش بەرە بەرە بەرز دەبێتەوە.
لە ناوچە دەوڵەمەندەکانی جیهاندا ئەمە مانای گرانی دەبەخشێت، بەڵام لە ناوچە هەژارەکاندا پێشی دەوترێت برسێتی و هەندێ جاریش پێی دەوترێت (مردن لە برسان) ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا پێشتر لەمە ئاگادارکراوەتەوە، حکومەت یارمەتی ئەو وڵانانەی داوە کە رووبەرووی ئەم قەیرانە بوونەتەوە ئەویش بە دانانی ریژەیەکی یەکجار زۆر لە سیستەمی بانکەکاندا، لەوانەیە بەوە کۆمپانیا گەورەکان بپارێزێت لە گەڵ ئەوەشدا بە تەواوی مەترسی ئەم قەیرانە ناوەستێت.
پرسیار:ئیحتمالێکی تر هەیە کە سیستەمی سەرمایەداری رووبەرووی قەیرانێکی تر دەبێتەوە، بە تایبەتی لە کاتێکدا کە ئەم قەیرانەی ئێستا دەرئەنجامی خراپی دەبێ لە سەر خەڵکی کارگەری ئاسایی، واش پێشبینی دەکرێت کە بە ملیۆنەها خەڵک کارو پیشەیان لە دەست بدەن و بێ کار بمێننەوە؟
کریس هارمان: قەیرانی بانکەکان پێشتر بوو بووە هۆی سستبوونەوەی باری گەشەی ئابووری، لە کاتێکدا (رووخانی ئەو شاخە بەرزەی قەرزکردن) خەڵی بەبێ پارە جێهێشت تا ئەو شت ومەک و کەل و پەلانەی پێ بکڕن کە پێویستیانە وە بانکەکانیش لە توانایاندا نەبوو کە پارە بە قەرز بدەنە ئەو سەرمایەدارانەی کە دەیانەوێت خەریکی بە گەڕخستنی کارەکانیان بن، ئەمەش لە سەرانسەری جیهاندا دەرئەنجامێکی پێچەوانەی هەیە چونکە سستبوونی باری گەشەی ئابووری لە وڵاتێکدا دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی داواکاری کرین لە شوێنی تر کە بەرهەمهێنەرن، ئەو وڵاتانەی کە شارەزایانی ئابووری سێ مانگ لەمەوبەر بانگەشەی ئەوەیان دەکرد کە ئەم قەیرانە کاریگەری نابێت لە سەریان ئێستا ئەمانیش تووشبوون و تووشی هەمان کێشەی وڵاتانی تر بوون وەکو یابان و روسیا و ئەو وڵاتانەی کە نەوت بەرهەم دەهێنن.
پرسیار: زۆربەی زۆری ئابووریناسەکان وابیردەکەنەوە کە سیستەمی سەرمایەداری دەتوانێت ئەم قەیرانە چارەسەر بکات ئەویش بە هۆی بنیادنانەوەو دروستکردنەوەی خۆیان، باوەڕی تۆ چییە و ە ئایا بەم بۆچوونە رازیت؟
کریس هارمان: رێگە کۆنەکەی کە تیایدا سەرمایەداری خۆی بنیادبنێتەوە لە لایەن هەندێک لە سەرمایەدارەکانەوە باوی نەماوە، بەڵام زۆربەی تەواوی کۆمپانیا گەورەکان و بانکەکان ئەمڕۆ پێیانوایە کە ئەگەر یەکێک تێکبشکێت و بەرەو لەناوچوون بچێت ئەوا ئەمە دەبێت هۆی لەناوچوون و تێکشکان بۆ ئەوانی تریش، واتە زیان بە ئەوانی تریش دەگەیەنێت، شەش هەفتە لەمەوبەر (US Federal Reserve Bank) پێیان وابوو کە دەتوانرێت کە لە گەل ئەم قەیرانەدا بڕۆین بە رێگەیەکی نەریتگەرایی ئەویش بەوەی رێگە بدرێت کە (Lehman Brothers) ئیفلاسکردنەکەیان رابگەیەنن.
لە راستیدا ئیفلاسکردنی (Lehman Brothers) بووە هۆی زەرەرێکی زۆر گەورە بۆ بانکەکانی تر لە زۆربەی زۆری وڵاتانی تردا لە هەمان کاتدا هەرەشەیەکە بۆ دارمانی سیستەمی بانکی نێودەوڵەتی.
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و حکومەتەکانی تر دەبوایە سیستەمی بانکەکانیان خۆماڵی بکردایە بە هەر جۆرێک بوایە، ئەوەش ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لەوانەیە بتوانێت دابینی بکات، هەر چەندە ئەمەش بە زۆری لە سەر حسابی خەڵکی هەژار دەبێ، کە ئەمەش گرفتە زیاتر بۆ وڵاتە بچووکەکان، وڵاتی ئایسلەندا پێشتر ئیفلاسی کرد و چەند وڵاتێکی تریش لەوانەیە بە دوایدا بێت، ئەنجامەکەی لەوانەیە ببێتە هۆی وروژاندنی سیاسی. چەند سنورێکی هەیە لە دەستێوەردانی وڵاتەکان کە دەتوانێت لە رێگەیەوە کار بکرێت، وڵاتانی یابان هەرگیز بە تەواوی نەیتوانی بگەرێتەوە باری ئاسایی جارانی دوای ئەوەی لە ساڵی ١٩٩٢دا تووشی قەیرانێک هاتەوە، بەلایەنی کەمەوە ئیمکانیەتێک هەیە بۆ چارەسەرکردنی ئەم قەیرانە، بەڵام کاتێکی زۆر درێژی دەوێت.
دەربارەی نووسەر:
کریس هارمان لە دایکبووی بەریتانیا و نووسەری پەرتووکی (پێغەمبەر و پرۆلیتاریا) یەو لە ساڵانی شەستەکانی سەدەی رابردووە وە چاڵاکی سیاسی دەست پێکردووە.
سەرنووسەری گۆڤاری وەرزی تیۆریی سۆسیالیستی “سۆسیالیزمی نێونەتەوەیی” یە.
خاوەنی چەندین پەرتووک و هەزارەها وتاری جۆراو جۆرە کە وەرگێردراون بۆ چەندین زمانی دونیا. ئەمانەش بەشێکن لە ناوی پەرتووکەکانی:
روونکردنەوەی قەیران
: هەڵسەنگاندنێکی نوێی مارکسیستی
پێغەمبەر و پرۆلیتاریا
شۆڕش لە سەدەی بیست و یەکەمدا
مرۆڤ خولقێنەری مێژووی جیهانە
مارکسیزم چۆن کار دەکات
مارکسیزم و مێژوو
حیزب و چین
ڕوسیا: لە دەوڵەتی کرێکاری یەو بۆ سەرمایەداری دەوڵەتی
شکستی شۆڕشی ئەلمانیا لە نێوان ساڵانی( ١٩١٨-١٩٢٣)
قەیرانی تازەی سەرمایەداری: سۆسیالیستەکان دەڵێن چی؟
ئاگری ئاخیرەین جار: ڕووداوەکانی ١٩٦٨ و دواتر
بۆچی شۆڕشی ڕوسیا شکستی هێنا؟
گرامشی لە بەرامبەر ریفۆرمیزم
ڕۆژنامەی شۆڕشگێریی
زامبیی سەرمایەداری
سەرچاوە:هاوڵاتی