و: ئاكام به‌سیم
له‌دوای ئه‌وه‌یكه پڕۆلیتاریا ده‌سه‌ڵاتی سیاسی به‌ده‌سته‌وه گرت (به‌پێی رۆژمێری كۆن 25ی ئۆكتۆبه‌ر و به‌پێی رۆژمێری نوێ 7ی نۆڤه‌مبه‌ری ساڵی 1917)، له‌وانه‌بوو جیاوازی زۆری رووسیای دواكه‌وتوو و وڵاتانی پێشكه‌وتووی ئه‌وروپای رۆژئاوا ببێته هۆی ئه‌وه‌یكه هه‌ندێك وا بیر بكه‌نه‌وه كه‌شۆڕشی پڕۆلیتاریا له‌و وڵاتانه كه‌متر له‌شۆڕشی ئێمه ده‌چێت. به‌ڵام ئه‌مڕۆكه ئه‌زمونێكی نێونه‌ته‌وه‌یی گه‌وره‌مان هه‌یه كه به‌رۆشنی نیشانی ده‌دات هه‌ندێك له‌تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی شۆڕشی ئێمه ته‌نها له‌بواری خۆجێیی، واته ته‌نها له‌بواری نه‌ته‌وه‌یی و رووسییه‌وه گرینگی نییه، به‌ڵكو گرینگییه‌كی نێونه‌ته‌وه‌یی هه‌یه. لێره‌دا نامه‌وێ به‌واتای بێ سنووری وشه‌كه باس له‌گرینگی نێونه‌ته‌وه‌یی شۆڕشه‌كه‌مان بكه‌م: چونكه نه ته‌نیا هه‌ندێك، به‌ڵكوو هه‌موو تایبه‌تمه‌ندییه بنه‌ڕه‌تییه‌كان و تایبه‌تمه‌ندییه لاوه‌كییه‌كانی شۆڕشه‌كه‌مان له‌بواری كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌موو وڵاتانی دیكه، گرینگییه‌كی نێونه‌ته‌وه‌یی هه‌یه. مه‌به‌ستی من واتای دیاریكراوی وشه‌كه‌یه، به‌و مانایه كه له‌گرینگی نێونه‌ته‌وه‌یی شۆڕشه‌كه تێبگه‌ین، واته له‌وه‌تێبگه‌ین كه شۆڕشی پڕۆلیتاری گرینگییه‌كی نێونه‌ته‌وه‌یی هه‌یه‌و ئه‌و شۆڕشه‌ی ئێمه به‌شێوه‌یه‌كی چاره‌هه‌ڵنه‌گر له‌ئاستی نێونه‌ته‌وه‌ییدا دووپات ده‌بێته‌وه.
به‌ڵام تووشی هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره ده‌بین ئه‌گه‌ر ئه‌و راستییه زیاتر له‌ئاستی خۆی گه‌وره بكه‌ینه‌وه‌و له هه‌ندێك تایبه‌تمه‌ندی بنه‌ڕه‌تی شۆڕشه‌كه‌مان واوه‌تر بچین. هه‌ر به‌مشێوه‌یه تووشی هه‌ڵه‌یه‌كی زۆر گه‌وره ده‌بین ئه‌گه‌ر ئه‌و راستییه له‌بیر بكه‌ین كه‌دوای سه‌ركه‌وتنی شۆڕش، ته‌نانه‌ت له‌وڵاتێكی پێشكه‌وتوودا، ئه‌گه‌ری زۆره به‌خێرایی گۆڕانكارییه‌كی گه‌وره بێته كایه‌وه. ئه‌مه به‌و مانایه‌یه كه ماوه‌یه‌ك له‌دوای ئه‌وه ئیتر رووسیا ووڵاتی نمونه نابێت و دیسانه‌وه ده‌بێته وڵاتێكی دواكه‌وتوو (هه‌م به‌واتای “سۆڤیه‌ت” و هه‌م به‌واتای سۆسیالیستی).
به‌ڵام له‌ئێستادا دۆخه‌كه به‌شێوه‌یه‌كه كه نمونه‌ی روسیا دیارده‌یه‌ك به‌هه‌موو وڵاتانی دیكه پێشكه‌ش ده‌كات، ئه‌ویش دیارده‌یه‌كی مێژوویی زۆر گرینگه. ئه‌و دیارده‌یه له‌ئاینده‌یه‌كی نه‌ك زۆر دووریشدا به‌شێوه‌یه‌كی چاره‌هه‌ڵنه‌گر روو ده‌دات. كرێكارانی پێشڕه‌و له‌سه‌رانسه‌ری جیهان ده‌مێكه له‌وه تێگه‌یشتوون. ئه‌وان زیاتر له‌وه‌ی تێگه‌یشتبێتن به غه‌ریزه‌ی تایبه‌تی شۆڕشگێڕانه‌ی چینی شۆڕشگێڕه‌وه هه‌ستیان پێكردووه. “گرینگی” نێونه‌ته‌وه‌یی (به‌واتای دیاریكراوی وشه‌كه) حكومه‌تی سۆڤیه‌ت و هه‌روه‌ها “گرینگی” نێونه‌ته‌وه‌یی بنه‌ما تیۆری و تاكتیكییه‌كانی بۆلشڤیزم به‌هۆی ئه‌م فاكته‌ره‌وه‌یه. سه‌ركرده “شۆڕشگێڕه‌كانی” ئه‌نترناسیۆناڵی دووهه‌م، واته كه‌سانێكی وه‌كو كائۆتێسكی له‌ئه‌ڵمانیا، ئۆتۆبایه‌ر و فریدریش ئادلێر له‌نه‌مسا له‌وه تێنه‌گه‌یشتن و ئه‌وه‌ش بوو به‌هۆی ئه‌وه‌یكه له‌كوانووی تاقیكردنه‌وه‌دا كه‌سانێكی كۆنه‌په‌ره‌ست و پارێزه‌ری خراپترین جۆری ئۆپۆڕتۆنیزم هاتنه‌ده‌ر. له‌هه‌مان كاتدا نامێلكه‌ی بێ ناونیشانی “شۆڕشی جیهانی (Weltrevolutio) كه له‌ساڵی 1919 له‌ڤیه‌ن بڵاوكرایه‌وه (Brand Sozialistische Bücherei, Heft 11,Ignaz) به‌باشی ته‌واوی ره‌وتی فیكری و بیرته‌سكی یان به‌واتایه‌كی وردتری وشه‌كه قووڵایی كورتبینی، سستی و خه‌یانه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندی چینی كرێكار نیشان ده‌دات. ئه‌وه له‌حاڵێكدایه كه‌گشت ئه‌م لاپه‌ڕانه له‌ژێرناوی “دیفاع” له‌بیری “شۆڕشی جیهانی”دا بڵاو كراوه‌ته‌وه.
به‌ڵام ناچارین له‌مه‌جالێكی دیكه‌دا ناوه‌رۆكی ئه‌م نامێلكه‌یه به‌شێوه‌یه‌كی وردتر بده‌ینه به‌ر باس و لێكۆڵینه‌وه. لێره‌دا ته‌نها ئه‌و خاڵه وه‌بیر دێنمه‌وه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یكه له‌رابردوویه‌كی زۆر دووردا (واته ئه‌و كاته‌ی كه كائۆتێسكی هێشتا ماركسیست بوو و له‌ماركسیزم لای نه‌دابو و له‌روانگه‌ی مێژوونووسێكه‌وه بۆ كێشه‌كان ده‌یڕوانی، كه‌زۆریش دوور نییه) بارودۆخێكی پێشبینی ده‌كرد كه‌تێیدا وره‌ی شۆڕشگێڕانه‌ی پرٍۆلیتاریای رووسیا ببێته سه‌رمه‌شقی ئه‌وروپای رۆژئاوا. ئه‌م بابه‌ته ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1902، واته ئه‌و كاته‌ی كه كائۆتێسكی له‌رۆژنامه‌ی “ئیسكرا”ی شۆڕشگێڕ‌دا بابه‌تێكی به‌ناونیشانی “ئیسلاوه‌كان و شۆڕش” بڵاوكرده‌وه. ئێستا به‌شێك له‌و نووسراوه‌یه‌تان بۆ دێنمه‌وه:
“…به‌ڵام له‌ئێستادا ئیسلاوه‌كان نه ته‌نیا به‌ریزی خه‌ڵكی شۆڕشگێڕ په‌یوه‌ست بوون، به‌ڵكو قوورسایی بیری شۆڕشگێڕانه و كرده‌وه‌ی شۆڕشگێڕانه زیاتر له‌جاران به‌لای ئیسلاوه‌كاندا چووه. ناوه‌ندی شۆڕش له‌رۆژئاواوه بۆ رۆژهه‌ڵات گوازراوه‌ته‌وه. له‌نیوه‌ی یه‌كه‌می سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌مدا ئه‌و ناوه‌نده له‌فه‌ڕه‌نساو هه‌ندێك جار له‌به‌ریتانیا بوو. له‌ساڵی 1848دا ئه‌ڵمانیش به‌ڕیزی گه‌لانی شۆڕشگێڕه‌وه په‌یوه‌ست بوو. ئه‌م سه‌ده نوێیه به‌كۆمه‌ڵێك رووداوه‌وه ده‌ستیپێكردووه كه‌نیشانی ده‌دات ئه‌مڕۆكه ئیتر ناوه‌ندی شۆڕش گوازراوه‌ته‌وه، به‌واتایه‌كی دیكه شۆڕش خه‌ریكه بۆ رووسیا ده‌گوازرێته‌وه… رووسیا كه ئه‌م هه‌مووه داهێنانی شۆڕشگێڕانه‌ی له‌رۆژئاوا وه‌رگرتووه، له‌وانه‌یه ئه‌مڕۆكه ئاماده‌ی ئه‌وه‌بێت كه ببێته سه‌رچاوه‌ی وزه‌و تین و ته‌وژمی شۆڕشگێڕانه. واپێده‌چێ ئاگر و تین و ته‌وژمی شۆڕشگێڕانه‌ی رووسیا له‌كوانووی تاقیكردنه‌وه‌دا به‌هێزترین ئامراز بێت كه‌رۆحی “فیلیستینیزم”ی به‌قووڕاچه‌قیو و یاری فێڵبازانه‌ی سیاسی كه‌ورده ورده ره‌خنه‌ی كردووه‌ته ناو ریزی ئێمه‌وه، بسوتێنێت و جارێكی دیكه وره‌ی خه‌بات و وه‌فاداری به‌ئامانجه مه‌زنه‌كانمان زیندوو بكاته‌وه. ده‌مێكه ئیتر رووسیا بۆ ئه‌وروپای رۆژئاوا پاڵپشتێكی ساده‌و ساكاری كۆنه‌په‌ره‌ستی و ئیستبداد نییه. ئه‌مڕۆكه ده‌توانین راشكاوانه بڵێین كه دۆخه‌كه رێك به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌یه، به‌و مانایه كه ئه‌مڕ‌وكه خه‌ریكه ئه‌وروپا ده‌بێته پاڵپشتی كۆنه‌په‌ره‌ستی و ئیستبدادی رووسیا… ئه‌گه‌ر شۆڕشگێڕانی رووسیا ناچار نه‌بووایه‌ن له‌هه‌مان كاتدا له‌دژی قه‌یسه‌ر خه‌بات ده‌كه‌ن، له‌دژی هاوپه‌یمانه‌كه‌ی، واته سه‌رمایه‌ی ئه‌وروپی خه‌بات بكه‌ن، له‌وانه‌یه ئه‌مڕۆكه ده‌مێك بوو كاری قه‌یسه‌ریان ته‌واو كردبوو. هیوادارین ئه‌م جاره بتوانن كاری خۆیان له‌گه‌ڵ هه‌ر دوو دوژمنه‌كه یه‌كلایی بكه‌نه‌وه‌و “هاوپه‌یمانی پیرۆز”ی نوێ زووتر له‌هاوپه‌یمانی باو و باپیرانیان تێكه‌وه‌بپێچرێت. به‌ڵام ئاكامی ئه‌و خه‌باته‌ی ئه‌مڕٍۆكه له‌رووسیا له‌ئارادایه هه‌رچی بێت، یه‌ك شت روونه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یكه خوێنی ئه‌و قوربانیانه‌ی به‌داخه‌وه رۆژ به رۆژ ژماره‌یان زیاتر ده‌بێت، به‌فیڕۆ ناچێت. ئه‌م خوێنانه چرۆكانی شۆڕشی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌سه‌رانسه‌ری جیهانی شارستانیه‌ت ئاودێر ده‌كات و به‌هۆی خه‌باته‌وه چرۆكان گه‌شه ده‌كه‌ن و پێده‌گرن. له‌ساڵی 1848 ئیسلاوه‌كان له‌كرده‌وه‌دا ته‌نها سه‌رمایه‌كی سه‌خت و ناخۆش بوون كه‌چرۆكانی به‌هاری گه‌لانیان له‌ناو برد. ره‌نگه ئه‌مڕۆكه ئیتر رۆڵی ئه‌وان له‌كرده‌وه‌دا باو و بۆرانێك بێت كه سه‌هۆڵه‌كانی كۆنه‌په‌ره‌ستی بتوێنێته‌وه‌و به‌هێزی له‌خۆڕاگری نه‌هاتووی خۆیه‌وه به‌هارێكی نوێ و پیرۆز بۆ گه‌لان به‌دیاری بێنێت. (“كارل كائۆتسكی”. “ئیسڵاوه‌كان و شۆڕش”، كه له”ئیسكرا” رۆژنامه‌ی شۆڕشگێڕی سۆسیال دیموكراتیكی رووسیا، ژماره 18، رێكه‌وتی 10ی مارسی ساڵی 1902دا بڵاو كرایه‌وه).
به‌راستی كائۆتێسكی هه‌ژده ساڵ له‌وه‌پێش زۆر باشی ده‌نووسی!
مه‌رجێكی بنه‌ڕه‌تی سه‌ركه‌وتنی بۆلشڤیكه‌كان
ئه‌مڕۆكه ئه‌و راستییه بۆ هه‌مووان روونبوه‌ته‌وه كه ئه‌گه‌ر نه‌زم و دیسیپلینی به‌راستی ئاسنین به‌سه‌ر حیزبه‌كه‌ماندا زاڵ نه‌بووایه، ئه‌گه‌ر ته‌واوی چینی كرێكار یان به‌واتایه‌كی دیكه ته‌واوی هێزی رۆشنبیر، ئه‌مه‌كناس و گیانباز و به‌نفوزی ئه‌و چینه كه له‌توانایدایه تووێژه دواكه‌وتووه‌كان له‌گه‌ڵ خۆی هاوڕێ بكات و وره‌یان پێ ببه‌خشێ، به‌شێوه‌یه‌كی بێ ئه‌مان پشتیوانی‌یان له‌حیزبه‌كه‌مان نه‌كردایه، بۆلشڤیكه‌كان نه ته‌نها نه‌یانده‌توانی 2 ساڵ و نیو ده‌سه‌ڵات بكه‌ن، به‌ڵكو نه‌یانده‌توانی ته‌نانه‌ت 2 مانگ و نیویش له‌سه‌ر حوكم بمێنێته‌وه. دیكتاتۆری پڕ‌ولیتاریا بێ وچانترین و راشكاوترین خه‌باتی چینی نوێ له‌دژی دوژمنی به‌هێزتر، واته بۆرژوازییه. چونكه موقاومه‌تی بۆرژوازی له‌دوای رووخان (بۆ ئێستا له‌وڵاتێكدا) ده قات زیاتر بووه‌و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌شی ته‌نها به‌هۆی هێزی سه‌رمایه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و هێزی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی بۆرژوازییه‌وه نییه، به‌ڵكو به‌رهه‌می هێزی عاده‌ت و هێزی به‌رهه‌مهێنانی بچووكه. چونكه به‌داخه‌وه به‌رهه‌مهێنانی ورد هێشتاش له‌جیهاندا تا راده‌یه‌كی زۆر ماوه. ئه‌م به‌رهه‌مهێنانه بچووكه‌ش به‌رده‌وام، رۆژ به‌رۆژ و سه‌عات به‌سه‌عات خۆی به‌خۆیه‌وه‌و له‌ئاستێكی به‌ریندا سه‌رمایه‌داری و بۆرژوازی به‌رهه‌م دێنێته‌وه. سه‌رجه‌م ئه‌م فاكته‌رانه دیكتاتۆری پڕۆلیتاریا ده‌كاته پێویستییه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گر. هه‌روه‌ها سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر بۆرژوازیدا به‌بێ خه‌باتێكی درێژماوه‌و سه‌رسه‌ختانه، ئازایانه‌و گیانبازانه، خه‌باتێك كه پێویستی به‌راوه‌ستاوی، نه‌زم و دیسیپلین و كۆڵنه‌ده‌ری، عه‌زمێكی مه‌زن و ئیراده‌یه‌كی پۆڵایین هه‌یه، مسۆگه‌ر نابێت.
دووپاتی ده‌كه‌مه‌وه: ئه‌زموونی دیكتاتۆری سه‌ركه‌وتووی پڕۆلیتاریا له‌رووسیا به‌روونی به‌و كه‌سانه‌ی كه ناتوانین بیر بكه‌نه‌وه یان به‌شێوه‌یه‌كی قووڵ ئه‌و بابه‌ته‌یان تاوتوێ نه‌كردووه، نیشان دا كه مه‌ركه‌زیه‌تی بێ ئه‌ملاو ئه‌ولاو نه‌زم و دیسیپلینی پۆڵایینی پڕۆلیتاریا، مه‌رجێكی بنه‌ڕه‌تی سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر بۆرژوازیدایه.
قسه‌و باس له‌و بابه‌ته‌وه زۆر كراوه. به‌ڵام به‌هیچ شێوه‌یه‌ك وه‌ك پێویست قووڵ نابنه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه كه ئه‌وه به‌چ مانایه‌كه؟ ئایا باشتر وانییه كه پیرۆزبایی له حكومه‌تی سۆڤیه‌ت و بۆلشڤیكه‌كان زیاتر له‌جاران له‌گه‌ڵ ئه‌و لێكدانه‌وه‌یه تێكه‌ڵ بكرێت كه هۆكاری سه‌ره‌كی سه‌ركه‌وتنی بۆلشڤیكه‌كان چی بوو؟ و چۆن بوو بۆلشڤیكه‌كان توانییان نه‌زم و دیسیپلینی پێویست بۆ به‌سه‌ركه‌وتن گه‌یاندنی شۆڕشی پڕۆلیتاریای شۆڕشگێڕ پێكبهێنن؟
بۆلشڤیزم له‌ساڵی 1903 خۆی وه‌كو ره‌وتێكی فیكری و حیزبیی سیاسی راگه‌یاند. ته‌نها لێكدانه‌وه‌ی ره‌وتی مێژوویی بۆلشڤیزم له‌سه‌رانسه‌ری خه‌باته‌كه‌یدا ده‌توانێت ئه‌و مه‌سه‌له‌یه روون بكاته‌وه كه هۆكاری چی بوو بلشڤیكه‌كان توانییان بۆ به‌سه‌ركه‌وتن گه‌یاندنی شۆڕشی پڕۆلیتاریا نه‌زم و دیسیپلینی ئاسنین پێكبهێنن و له‌دژوارترین هه‌لومه‌رجدا رایبگرن.
به‌ر له‌هه‌ر شتێك ئه‌و پرسیاره دێته گۆڕێ كه نه‌زم و دیسیپلینی حیزبی شۆڕشگێڕی پڕۆلیتاریا له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ك راوه‌ستاوه؟ له‌چ رێگه‌یه‌كه‌وه له‌كوانووی تاقیكردنه‌وه ده‌درێت؟ به‌چ هێزێك به‌هێز ده‌كرێت؟ یه‌كه‌م له‌سه‌ر بنه‌مای وشیاری پێشه‌نگی پڕۆلیتێری و وه‌فاداری به‌شۆڕش، كۆڵنه‌ده‌ری، گیانبازی و قاره‌مانیه‌تی. دووهه‌م، له‌رێگه‌ی شاره‌زایی پێشه‌نگی پڕلیتاریا له‌دامه‌زراندنی په‌یوه‌ندی و پێكهێنانی نزیكایه‌تی و تا راده‌یه‌كی زۆر تێكه‌ڵبوون له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ری به‌رینی زه‌حمه‌تكێشان به‌گشتی و جه‌ماوه‌ری پڕۆلیتێر به‌تایبه‌تی. سێهه‌م، به‌راستی و دروستی رێبه‌رایه‌تی سیاسی و ستراتێژی و تاكتیكی سیاسی ئه‌و پێشه‌نگه‌وه گرێی خواردووه، ئه‌ویش به‌و مه‌رجه‌ی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك له‌ئه‌زموونی رۆژانه‌ی خۆیاندا راستی و دروستی سیاست و ستراتێژی و رێبه‌رایتی هه‌ست پێبكه‌ن. به‌بێ ئه‌م سێ مه‌رجه جێگیركردنی نه‌زم و دیسیپلین له‌حیزبێكی شۆڕشگێڕ‌دا مه‌حاڵه، حیزبێك كه به‌راستی بتوانێت حیزبی چینی پێشه‌نگ بێت كه‌توانایی ئه‌وه‌ی هه‌یه بۆرژوازی بڕوخێنێت و گۆڕانكارییه‌كی ریشه‌یی له‌كۆمه‌ڵگا به‌دی بێنێت. به‌بێ بوونی ئه‌م بارودۆخه هه‌وڵدان بۆ پێكهێنانی نه‌زم و دیسیپلین له‌كوانووی تاقیكردنه‌وه‌دا هه‌وڵێكی بێ بنه‌ما، قسه‌ی زل و هات و هاوار نه‌بێت هیچی تر ده‌رنایه‌ت. به‌ڵام له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه پێویسته ئه‌و راستییه‌مان له‌به‌رچاو بێت كه ئه‌و بارودۆخه‌ش به یه‌كجار پێكناهێت. ئه‌م بارودۆخه ته‌نها له‌رێگه‌ی كاری درێژماوه‌و چڕ‌وپڕ و ئه‌زموونی سه‌رسه‌ختانه‌وه ده‌ڕه‌خسێت. فاكته‌رێك كه‌ئاسانكاری بۆ ده‌كات تیۆری شۆڕشگێڕانه‌و راست و دروسته كه ئه‌ویش له‌جێگای خۆیدا وشك (و دووگم) نییه، به‌ڵكو له‌په‌یوه‌ندی به‌رده‌وام و چڕ‌وپڕ له‌گه‌ڵ هه‌ڵسووڕانی به‌كرده‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی به‌راستی جه‌ماوه‌ری و به‌راستی شۆڕشگێڕانه‌دا پێكدێت.
ئه‌وه‌یكه ئه‌مڕ‌وكه ده‌بینین بۆلشڤیزم توانیویه‌تی له‌ساڵی 1917ه‌وه تا 1920 له‌بارودۆخێكی زۆر دژوار‌دا بنه‌ما زه‌رورییه‌كان بۆ مه‌ركه‌زیه‌تێكی زۆر گرینگ بۆ رێبه‌رایه‌تی و نه‌زم و دیسیپلینی پۆڵایین گه‌ڵاڵه‌ڕێژی بكات و له‌و كاره‌دا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بێنێت و وه‌دی بێنێت، هۆكاره‌كه‌ی ته‌نهاو ته‌نها بۆ زنجیره‌یه‌ك تایبه‌تمه‌ندی مێژوویی رووسیا ده‌گه‌ڕێته‌وه.
له‌لایه‌كه‌وه بۆلشڤیزم له‌ساڵی 1903دا له‌سه‌ر بنه‌مای تیۆری ماركسیزم پێكهات. ئه‌وه ته‌نها ئه‌زموونی جیهانی سه‌رانسه‌ری سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م نه‌بوو كه سه‌لماندی ته‌نهاو ته‌نها ئه‌و تیۆرییه شۆڕشگێڕانه‌یه دروسته، به‌ڵكو له‌هه‌مان كاتدا ئه‌زمونی به‌لاڕێداچوون و هه‌وراز و نشێو و هه‌ڵه‌و بێ ئاكام مانه‌وه‌ی بیری شۆڕشگێڕانه له‌رووسیاش له‌و بواره‌دا رۆڵی تایبه‌تی خۆی گێڕا. له‌ماوه‌ی نزیكه‌ی نیوسه‌ده‌دا، واته له‌ساڵانی ده‌یه‌ی 40ه‌وه هه‌تا ساڵانی ده‌یه‌ی 90ی سه‌ده‌ی رابردوو بیری پێشكه‌وتنخواز له‌رووسیادا له‌ژێر گورزی رژیمی قه‌یسه‌ریدا كه له‌دڕنده‌یی و كۆنه‌په‌ره‌ستیدا وێنه‌ی نه‌بوو، به‌وره‌یه‌كی ئاگرینه‌وه هه‌وڵی ده‌دا تیۆری شۆڕشگێڕانه‌ی دروست بدۆزێته‌وه‌و كۆڵنه‌ده‌رانه‌و به‌شێوه‌یه‌كی ورد هه‌رچه‌شنه “دوایین وشه”یه‌كی ئه‌وروپاو ئه‌مریكای له‌و بواره‌دا دایه به‌ر باس و لێكۆڵینه‌وه. رووسیا به‌راستی به‌خوێن و قوربانییه‌كی زۆره‌وه ماركسیزمی وه‌كو تاقه تیۆری شۆڕشگێڕ و دروست وه‌رگرت، ئه‌وه به‌و مانایه‌یه كه له‌ماوه‌ی نیو سه‌ده‌دا به به‌های ره‌نج و قوربانیدانێكی بێ وێنه، قاره‌مانیه‌تییه‌كی شۆڕشگێڕانه‌ی بێ وێنه، ته‌رخان كردنی وزه‌یه‌كی له‌بن نه‌هاتوو و هه‌وڵی گیانبازانه له‌رێگای لێكۆڵینه‌وه‌و فێربوون، تاقیكردنه‌وه له‌كرده‌وه‌دا، سه‌رلێشێواوی، لێكۆڵینه‌وه‌و قیاس كردن له‌گه‌ڵ ئه‌زموونی ئه‌وروپا، ئه‌و تیۆرییه‌ی به‌ده‌ست هێنا. رووسیای شۆڕشگێڕ له‌نیوه‌ی دووهه‌می سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌مدا له‌ئاكامی كۆچكردنی زۆره‌ملی به‌هۆی ده‌سه‌ڵاتی رژیمی قه‌یسه‌رییه‌وه له‌بواری په‌یوه‌ندی نێونه‌ته‌وه‌ییه‌وه ئه‌وه‌نده ده‌وڵه‌مه‌ند بوو و زانیارییه‌كی وه‌های سه‌باره‌ت به‌چۆنیه‌تی شێوه‌و چۆنیه‌تی تیۆری بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانه له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا هه‌بوو كه‌هیچ وڵاتێك له‌جیهاندا نه‌یده‌توانی شان له‌شانی بدات.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه بۆلشڤیزم له‌دوای ئه‌وه‌یكه له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی تیۆریكی به‌رده‌وام بونیات نرا، له‌كرده‌وه‌دا قوتابخانه‌ییه‌كی 15 ساڵه‌ی (1903-1917) تێپه‌ڕكرد. بۆلشڤیزم له‌و قوتابخانه‌یه‌دا ئه‌زمونێكی وه‌ها به‌ده‌ست هێنا كه له‌جیهاندا وێنه‌ی نییه، چونكه له‌ماوه‌ی ئه‌م پازده ساڵه‌دا له‌هیچ وڵاتێكدا، ته‌نانه‌ت به‌شێوه‌ی رێژه‌ییش ئه‌م هه‌مووه ئه‌زموونی شۆڕشگێڕانه به‌و خێراییه گۆڕانكاری به‌سه‌ردا نه‌هات و ئه‌وه‌نده شێوه‌و شكڵی جۆراوجۆری به‌خۆیه‌وه نه‌بینی: گۆڕینی شێوه‌ی بزووتنه‌وه‌كه له‌شێوه‌یه‌كه‌وه بۆ شێوه‌یه‌كی دیكه، له‌ئاشكراوه بۆ نهێنی، له‌هێمنانه‌وه بۆ تۆفانی، له خه‌باتی كۆڕ و كۆمه‌ڵه‌وه بۆ خه‌باتی جه‌ماوه‌ری، له‌خه‌باتی په‌رله‌مانییه‌وه بۆ خه‌باتی تیرۆوریستی. له‌هیچ وڵاتێكدا له‌وه‌ها قۆناغێكی زه‌مه‌نی كورتدا، شێوه‌كان و خاڵه روون و ناڕوونه‌كانی خه‌باتی سه‌رجه‌م چینه‌كانی كۆمه‌ڵگای هاوچه‌رخ به‌و ئاسته نه‌گه‌یشتبوو. ئه‌م خه‌بات له‌هه‌مان كاتدا به‌هۆی دواكه‌وتوویی وڵات و گوشاری قوورسی سته‌مكاری قه‌یسه‌ری به‌خێراییه‌كی تایبه‌تییه‌وه گه‌شه‌ی ده‌كردو به‌تامه‌زرۆیی و سه‌ركه‌وتنێكی تایبه‌تییه‌وه “دوایین وشه”ی ئه‌زموونی سیاسی ئه‌مریكاو ئه‌ورپای له‌و بابه‌ته‌وه وه‌رگرت.
* ئه‌م بابه‌ته له‌نامێلكه‌ی “نه‌خۆشی چه‌پڕه‌وی له‌كومۆنیزم” له‌نووسینی لێنین وه‌رگیراوه. لێنین له‌و بابه‌ته روونی ده‌كاته‌وه بۆلشڤیزم چۆن خارا!. وه‌رگێڕ سه‌ردێڕی ئه‌م بابه‌ته‌ی له‌نێو بابه‌ته‌كه ده‌ركێشاوه.
سەرچاوە: ماڵپەری پەیام