11
بۆ من په‌لاماری ئه‌و چه‌كدارانه بۆ یاریزانه‌كه‌ی یانه‌ی كۆیه ، شتێكی ئاساییه ، ئاساییه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چه‌كدار پێویستی به په‌روه‌رده‌یه‌كی قوڵه بۆ ئه‌وه‌ی بزانێ چۆن مامه‌ڵه بكات ، جارێ بۆ چه‌كدار له نێو گۆڕه‌پانی یاری بێت ، كه له‌وێ یه بۆ ده‌ست بۆ تفه‌نگه‌كه‌ی ده‌بات ، باشتر نیه تفه‌نگ له شه‌نگال و جه‌له‌ولا به‌كار بهێنرێ ، دواتر ئه‌گه‌ر هه‌رچیه‌كی وتبێ ئه‌و یاریزانه شایانی ئه‌وه نیه به‌و جۆره لێیبدرێت، له گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ئیتر له كوردستان هه‌موو شت ڕووده‌دات ، چما له سه‌ر فوللایت گه‌نجێكی جوان و جاهێڵ سارد نه‌كرایه‌وه ، به چه‌ند چه‌كدارێك له پۆلیسێكی هات و چۆیان نه‌دا ، له سه‌ر نوسین له 1991وه خه‌ڵك سارد ناكرێته‌وه ،
ده‌ی گریمان ئه‌وه شتێكی ئاساییه‌و هه‌ر به‌وه باشه گولله له‌و تفه‌نگانه‌وه ده‌رنه‌چوو ، وه‌ك چۆن كاتی خۆی گێچه‌ڵیشیان ئاڵانده ئێمه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی گولله قسه‌ی زبر بكات ، ئێمه فریاكه‌وتین ، ئه‌وه‌ی بۆ من جێی داخه ، یه‌ك دوو كۆمێنت نوسرابوو ، كه گوایه ئه‌و یاریزانه بێئه‌ده‌بی كردوه ، نه‌نوسراوه بێئه‌ده‌بی چی بۆیه خۆم سیناریۆی بێئه‌ده‌بیه‌كان ده‌نووسم :
یه‌كه‌م : ئاخر ئه‌و یاریزانه به شۆرت و فانیله‌وه دابه‌زیوه‌ته ناو یاریگا ، ده‌ی ئه‌وه‌ش بێئه‌ده‌بیه ، مرۆڤ چۆن ئه‌وه‌نده بێحه‌یا ده‌بێت قاچ و قولی خۆی ڕووت ده‌كات ، ئه‌وه نه‌ك له دنیای ئێمه‌دا له دنیای داعشیشدا جێی نابێته‌وه .
دووه‌م : ئه‌و براده‌ره به به‌ر چاوی ئاسایش و پۆلیسه‌وه شه‌قی له تۆپ داوه ، ئاخر چۆن ده‌بێ له‌به‌رده‌م ئاسایش و پۆلیسدا مرۆڤ ئه‌وه‌نده بێچاووڕووبێت شه‌ق له تۆپ بدات ، كاكی برا تۆ هه‌ر ده‌ته‌وێ شه‌ق له تۆپان بده‌ی بڕۆكونی ژوره‌وه لێی بده نه‌ك به به‌ر چاوی پۆلیس و ئاسایشه‌وه .
سێیه‌م : له‌و خاڵه‌ی سه‌رێش خراپتر ئه‌و براده‌ره ویستویه‌تی تۆپ له لاقی ئه‌وانی تر ده‌ركات ، ئه‌مه‌ش به پێی یاسا‌و ته‌نانه‌ت نه‌ریتیش پێشێلكاری و خواردنی مافی ئه‌وانی تره ، تۆ بۆ چاوه‌ڕێ ناكه‌ی تۆپه‌كه خۆی بێت بۆلات بۆ ده‌چیته به‌ر پێی ئه‌وانی تر .
به بڕوای من هه‌ر ئه‌و سێ خاڵه كورته به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و بێئه‌ده‌بیه ڕابگیرێ ، خۆڕه‌نگه ده‌میشی به جۆرێك جوڵا بێته‌وه ، وه‌ك ئه‌وه‌ی جنێو بدات ، ها ئه‌و ساڵه له نێوان زیدان و وابزانم ئیتالیه‌كه ناوی گازۆزۆ بوو، تۆ بڵێ گه‌زۆ ، باش بوو گۆڕِه‌پان له بری چه‌كدار ناوبژیوانی تیا بوو ئیتر ئه‌ویش كێشه‌كه‌ی چاره‌سه‌ر كرد و زیدانی به كارتێكی سور كرده ده‌ره‌وه .
بۆ من په‌لاماری ئه‌و چه‌كدارانه بۆ یاریزانه‌كه‌ی یانه‌ی كۆیه ، شتێكی ئاساییه ، ئاساییه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چه‌كدار پێویستی به په‌روه‌رده‌یه‌كی قوڵه بۆ ئه‌وه‌ی بزانێ چۆن مامه‌ڵه بكات ، جارێ بۆ چه‌كدار له نێو گۆڕه‌پانی یاری بێت ، كه له‌وێ یه بۆ ده‌ست بۆ تفه‌نگه‌كه‌ی ده‌بات ، باشتر نیه تفه‌نگ له شه‌نگال و جه‌له‌ولا به‌كار بهێنرێ ، دواتر ئه‌گه‌ر هه‌رچیه‌كی وتبێ ئه‌و یاریزانه شایانی ئه‌وه نیه به‌و جۆره لێیبدرێت، له گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ئیتر له كوردستان هه‌موو شت ڕووده‌دات ، چما له سه‌ر فوللایت گه‌نجێكی جوان و جاهێڵ سارد نه‌كرایه‌وه ، به چه‌ند چه‌كدارێك له پۆلیسێكی هات و چۆیان نه‌دا ، له سه‌ر نوسین له 1991وه خه‌ڵك سارد ناكرێته‌وه ،ده‌ی گریمان ئه‌وه شتێكی ئاساییه‌و هه‌ر به‌وه باشه گولله له‌و تفه‌نگانه‌وه ده‌رنه‌چوو ، وه‌ك چۆن كاتی خۆی گێچه‌ڵیشیان ئاڵانده ئێمه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی گولله قسه‌ی زبر بكات ، ئێمه فریاكه‌وتین ، ئه‌وه‌ی بۆ من جێی داخه ، یه‌ك دوو كۆمێنت نوسرابوو ، كه گوایه ئه‌و یاریزانه بێئه‌ده‌بی كردوه ، نه‌نوسراوه بێئه‌ده‌بی چی بۆیه خۆم سیناریۆی بێئه‌ده‌بیه‌كان ده‌نووسم :
یه‌كه‌م : ئاخر ئه‌و یاریزانه به شۆرت و فانیله‌وه دابه‌زیوه‌ته ناو یاریگا ، ده‌ی ئه‌وه‌ش بێئه‌ده‌بیه ، مرۆڤ چۆن ئه‌وه‌نده بێحه‌یا ده‌بێت قاچ و قولی خۆی ڕووت ده‌كات ، ئه‌وه نه‌ك له دنیای ئێمه‌دا له دنیای داعشیشدا جێی نابێته‌وه .
دووه‌م : ئه‌و براده‌ره به به‌ر چاوی ئاسایش و پۆلیسه‌وه شه‌قی له تۆپ داوه ، ئاخر چۆن ده‌بێ له‌به‌رده‌م ئاسایش و پۆلیسدا مرۆڤ ئه‌وه‌نده بێچاووڕووبێت شه‌ق له تۆپ بدات ، كاكی برا تۆ هه‌ر ده‌ته‌وێ شه‌ق له تۆپان بده‌ی بڕۆكونی ژوره‌وه لێی بده نه‌ك به به‌ر چاوی پۆلیس و ئاسایشه‌وه .
سێیه‌م : له‌و خاڵه‌ی سه‌رێش خراپتر ئه‌و براده‌ره ویستویه‌تی تۆپ له لاقی ئه‌وانی تر ده‌ركات ، ئه‌مه‌ش به پێی یاسا‌و ته‌نانه‌ت نه‌ریتیش پێشێلكاری و خواردنی مافی ئه‌وانی تره ، تۆ بۆ چاوه‌ڕێ ناكه‌ی تۆپه‌كه خۆی بێت بۆلات بۆ ده‌چیته به‌ر پێی ئه‌وانی تر .
به بڕوای من هه‌ر ئه‌و سێ خاڵه كورته به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و بێئه‌ده‌بیه ڕابگیرێ ، خۆڕه‌نگه ده‌میشی به جۆرێك جوڵا بێته‌وه ، وه‌ك ئه‌وه‌ی جنێو بدات ، ها ئه‌و ساڵه له نێوان زیدان و وابزانم ئیتالیه‌كه ناوی گازۆزۆ بوو، تۆ بڵێ گه‌زۆ ، باش بوو گۆڕِه‌پان له بری چه‌كدار ناوبژیوانی تیا بوو ئیتر ئه‌ویش كێشه‌كه‌ی چاره‌سه‌ر كرد و زیدانی به كارتێكی سور كرده ده‌ره‌وه .
له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج