كۆمپانیای دانه غاز، سكاڵایه‌ك له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌باته‌وه و ناچاری ده‌كات، بڕی 100 ملیۆن دۆلار له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا، وه‌ربگرێت.
كۆمپانیای دانه غازی ئیماراتی، كه له ریزبه‌ندی بۆرسه‌ی ئه‌بو زه‌بییه یه‌كێكه له گه‌وره كۆمپانیاكانی نه‌وت و غاز و له كوردستانداكارده‌كات، له به‌یاننامه‌یه‌كدا، رایگه‌یاند :” دادگای بالای بریتانیا، فه‌رمانیدا كه حكومه‌تی هه‌رێم له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا 100 ملیۆن دۆلار بداته كۆمپانیاكه”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كه دادگا بڕیارێكی ده‌سته‌ی نێوه‌ندگیری له له‌نده‌ن په‌سندكرد كه له كانوونی یه‌كه‌می 2014 ده‌رچووه و تیایدا حكومه‌تی هه‌رێم ناچار ده‌كات، ئه‌و بڕه پاره‌یه له ماوه‌ی یه‌ك مانگدا، بداته كۆمپانیاكه.
دانه‌غاز، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی نه‌دا كه مافی خۆی بووه له‌به‌رامبه‌ر كاركردنی چه‌ند كۆمپانیایه‌ك له‌چوارچێوه‌ی كۆمپانیاكه، له دادگای باڵا سكاڵای كردووه.
لەلایەکیتر هه‌ریه‌كه له عه‌لی حه‌مه ساڵح جێگری سه‌رۆك و سۆران عومه‌ر ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی كوردستان له‌سكاڵایه‌كدا كه ئاراسته‌ی داواكاری گشتییان كردووه ، ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه، سه‌باره‌ت به‌كه‌یسی سكاڵای كۆمپانیای -دانه‌غاز- و بڕیاری ده‌سته‌ی ناوبژیوانی نێوده‌وڵه‌تی له‌دادگای به‌ریتانیا له‌سه‌ر ئه‌و گرێبه‌سته‌ی كه‌ساڵی 2007 ئه‌نجامدراوه كه‌بۆته هۆی ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان بكه‌وێته ژێر باری قه‌ره‌بووی دانه غاز به‌بڕی نزیكه‌ی 2 ملیار دۆلار.
سكالامان هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌و دۆسێیه‌و داواكارین داواكاری گشتی ئه‌و بابه‌ته بجوڵێنی و رێكاری یاسایی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سانه بگرێته به‌ر كه‌بوونه‌ته هۆكار بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان تووشی ئه‌و زیانه گه‌وره مادییه ببێت.
پێشتر كۆمپانیای دانه‌غاز له‌راگه‌یندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردبوو :” له دوای دانیشتنی دادگای له‌نده‌ن كه له 21ی ئه‌یلوولی 2015 به‌ڕێوه‌چوو، ده‌سته‌ی دادوه‌ری له 27ی تشرینی دووه‌می 2015 بڕیارێكی كۆتایی “بڕیاری دووه‌می”ی ده‌ركرد كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پابه‌ند ده‌كات بڕی ( 1,981,951,322 ) یه‌ك ملیار و زیاتر له 981 ملیۆن دۆلار بداته ئیئتلافی كۆمپانیاكان”.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، پێویسته ئه‌و پاره‌یه له ماوه‌ی 28 رۆژدا، بدرێته كۆمپانیاكان، كه پاره‌ی بڕی ئه‌و غازه‌یه دراوه‌ته حكومه‌تی هه‌رێم، ئه‌وه‌ش به پێی ئه‌و نرخانه‌ی ده‌سته‌ی دادوه‌ری پێشتر بڕیاری له‌سه‌ردابوو.
ئه‌وه‌ی جێی باسه، وه‌ك له راگه‌یندراوه‌كه‌دا هاتووه، ئه‌و حوكمه ، حوكمێكی كۆتاییه و حكومه‌تی هه‌رێم پابه‌ند ده‌كات به پێدانی پاره‌كه و پێویست به‌دانیشتنی تر یا به‌رزركدنه‌وه‌ی سكاڵای تر له هه‌ردوو لایه‌نه‌وه، ناكات.