ئه‌و پاره‌یه‌ی ده‌ست به‌رپرسانی ئه‌م وڵاته ده‌كه‌وێت، ئه‌گه‌ر ده‌ست وڵاتێكی سیستماتیك و خاوه‌ن ئاكاری سیاسی و ئابوری بكه‌وێت، به چه‌ند ساڵێك ده‌توانێ وڵات بكاته به هه‌شت، نه‌ك ئه‌و دۆزه‌خه‌ی ئێستا‌و هه‌ر رۆژه به درۆیه‌ك فریومان ده‌ده‌ن، ئه‌و پاره‌و سامانه‌ی له‌م وڵاته‌وه براوه‌و ئه‌سه‌ری نیه له هیچ كوێی دنیا ئه‌وه نه‌كراوه ته‌نانه‌ت له وڵاته دیكتاتۆره‌كانی وه‌ك عێراقی سه‌رده‌می دیکتاتۆریەت و میسری موباره‌ك و لیبیای قه‌زافیشدا، ئه‌وان بۆ رۆژێ موچه‌یان دوانه‌خست، پشتیان نه‌كرده خزمه‌تگوزاری، نه‌یانهێشت گه‌نده‌ڵی به‌و راده‌یه شۆڕبێته‌وه، ئه‌وه‌ی له‌م هه‌رێمه ده‌گوزه‌رێ كارهساتێكهو هیچی تر، ئه‌وه‌ی ئێستا هیچی له ئه‌نفال و كیمیابارانی هه‌ڵەبجه‌ی ده‌ستی سه‌دام كه‌متر نیه، ئه‌و هه‌مو سوكایه‌تیه به‌م میلله‌ته له پای چی، ئاخر ئهوانەی ئیدیعای ژیانی باش و ئایندهی باش و ئازادی و دیموكراسیان ده‌كرد له كوێن، نابینن پێشمەرگە لە چ حاڵێکدایە، چۆن شه‌رم نایانگرێ هه‌زاران پێشمه‌رگه‌و فه‌رمانبه‌ری ئه‌م وڵاته په‌ڕاگه‌نده‌ی وڵاتان بون، ئه‌وان له كوێن كه ئازاری ئه‌م میلله‌ته نابینن، قسه له‌سه‌ر سه‌ركرده چه‌پ و راست و سیكۆلار‌و ئیسلامیهكانیشه، ئه‌وه بۆ كه‌س هه‌واڵی ئه‌و پاره براوانه ناپرسێ؟
ئێستا كه میدیا لیپ كراوه له پڕوپاگه‌نده‌ی سایكس بیكۆ، ئایه ده‌ردی ئێمه سایكس بیكۆیه، ئه‌گه‌ر ئه‌وه ده‌رده‌كه‌یه بۆ کاتی خۆی باستان نه‌كرد، بۆ 1991 باستان نه‌كرد، بۆ كه سیمێلكا داده‌خه‌ن باسی ناكه‌ن، ئه‌وانه‌ی باسی سایكس بیكۆ ده‌كه‌ن سه‌ره‌ڕای تێنه‌گه‌یشتن له‌و رێكه‌وتنه ئێستا خۆیان درێژه پێدهرین، مه‌سه‌له‌كه ئه‌وه نیه، ده‌ی هه‌مو كورد خه‌ون به ده‌وڵه‌ته‌وه ده‌بینێ به هه‌زاران وتاریشمان له‌و باره‌یه‌وه نوسیوه، ده‌وڵه‌ت پڕوپاگه‌نده‌ی سیاسیانه نیه، كێشه‌ی ئێستا قوتی خه‌ڵكه قوتهكه دابین بكه‌ن و ئه‌و پاره بڕاوانه بگێڕنه‌وه ئه‌و ده‌م ئه‌گه‌ر نه‌یارێكی ده‌وڵه‌تی كوردیتان دیته‌وه ناسنامه‌كه‌ی لێبسه‌ننه‌وه، ئه‌و ناسنامه‌یه‌ی هێشتا دروستتان نه‌كردوه.
پێویسته خه‌ڵك بزانێ ئه‌و هه‌مو پاره‌یه له‌كوێیه، ئایه ئه‌و سه‌د ملیار دۆلاره‌ی ئه‌م یه‌ك دو رۆژه باسكرا، هی كێیه چۆن براوه بۆ براوه؟ 20 ملیار له‌و هه‌موه بێننه‌وه‌و ژیانی خه‌ڵكی پێ چاك بكه‌ن، موچهكانی خه‌ڵكی پێبده‌ن، ئاوڕێک بۆ مێژو بدەنەوەو چارەنوسی عه‌لی عه‌بدوڵاو سه‌دام و موباره‌ك و قه‌زافیتان لەبیر بێت.