به‌رپرسانی گه‌شت‌وگوزار له‌هه‌رێمی كوردستان پێشبینی ده‌كه‌ن ئه‌مساڵ رێژه‌یه‌كی كه‌می گه‌شتیار بۆ سه‌ری ساڵی تازه‌ی (2015) رووبكه‌نه كوردستان، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌و شه‌ڕه نه‌خوازراوه‌ی ده‌وروبه‌ری كوردستانی گرتووه‌ته‌وه، راشیده‌گه‌یه‌نن كه “2014 ساڵێكی شووم بوو بۆ گه‌شت و گوزار”.
نادر رۆستی وته‌بێژی ده‌سته‌ی گشتی گه‌شت و گوزاری هه‌رێم به‌خه‌ندانی راگه‌یاند: ئه‌مساڵ به‌هۆی شه‌ڕی داعش و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یان له‌لایه‌ن هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، پێشبینی ناكه‌ین رێژه‌یه‌كی زۆری گه‌شتیار رووبكه‌نه كوردستان بۆ سه‌ری ساڵی تازه 2015.
نادر رۆستی وتی: “ساڵانی رابردوو زیاتر گه‌شتیاری ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری عیراق ده‌هاتن، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌و شه‌ڕه نه‌خوازراوه‌وه و دابڕانی رێگه‌ی وشكانییه‌وه پێناچێت گه‌شتیاری زۆر بێنه هه‌رێم”.
وته‌بێژه‌كه‌ی گه‌شت‌و گوزار ئاشكرایكرد كه ئه‌وان بۆ سه‌ری ساڵی تازه به‌ڕه‌سمی هیچ چالاكییه‌ك ئه‌نجام ناده‌ن ئه‌وه‌ش به‌هۆی خراپی باری ئابووری، به‌ڵام ئاماده‌كاری خۆیان ده‌كه‌ن له‌چاودێریكردنی شوێنه گه‌شتیارییه‌كان و ده‌شڵێت: “ده‌توانین بڵێین به‌گشتی ساڵی 2014 ساڵێكی شووم بوو بۆ گه‌شت و گوزار”.
ساڵانی رابردوو له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه له‌سه‌ری ساڵی تازه، له‌هه‌ر سێ شاره‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان چالاكی جۆراوجۆر ئه‌نجام ده‌درا.
سەرچاوە :خه‌ندان