به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی ڕۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانی بڵاوی كردوه‌ته‌وه دوو جار له‌لای داعش شوو ده‌كات، یه‌كه‌م شه‌وی بوكێنی لهژورێكدا ده‌بێت كه‌شوێنی ئه‌شكه‌نجه‌و سزای زیندانییه‌كان بووه به‌ده‌ستی داعشیهكان.
(دیریائۆ ) ی ته‌مه‌ن بیست و شه‌ش ساڵی داعشی ئه‌ڵمانیاو به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك توركی له‌به‌رده‌م لێكۆڵهرهواندا ڕایگه‌یاند، له‌ته‌مه‌نی ههستیاریمدا كه‌وتومه‌ته هه‌ڵه‌یه‌كه‌وه، كاتێك چوومه سوریا و به‌دوای ڕاستیه‌كی نوێ‌دا ده‌گه‌ڕام.
دیریائۆ له‌دانپێدانانه‌كانیدا ڕایگه‌یاندووه له‌ڕێگه‌ی ئه‌نته‌رنێته‌وه پیاوێكی داعشی ئه‌ڵمانی ناسیوه به‌ناوی (ماریۆسكانیانیماكا) و داوای لێكردوه شوی پێبكات و ئه‌ویش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له‌ڕێگه‌ی سنوری توركیاوه چوه‌ته سوریا‌و شوی پێكردوه.
(دیریائۆ) ئه‌وه‌شی دركاندوه ئه‌و ژوره‌ی شه‌وی بوكێنی تێدا به‌سه‌ر بردوه بریتیه بوه له‌ژوری ئه‌شكه‌نجه‌و سێداره‌و خوێن به‌چوارده‌وری دیواره‌كه‌وه ده‌بینرا.
سایتی ئه‌لعه‌ره‌بیه نوسیویه‌تی هه‌واڵی سه‌رسوڕهێنه‌ری (دیریائۆ) دوای بڵاوبونه‌وه‌ی هه‌واڵی ژنه داعشێكی به‌ریتانی دێت به‌ناوی شامیما بیجم كه‌دواتر به‌ریتانیا ڕه‌گه‌زنامه‌كه‌ی لێده‌سێنێته‌وه.
دیریا ئۆ له ژیانیدا دوجار هاوسه‌رگیری كردوه وه‌ك خۆی باسی ده‌كات له‌گه‌ڵ هێلزی ئینجلیزی هاوسه‌ری یه‌كه‌میدا به‌خته‌وه‌ر نه‌بووه، هه‌ربۆیه له‌دوای ناسینی ئهڵمانیهكی داعش له‌ڕێگه‌ی ئه‌نته‌رنێته‌وه به‌ڵێنی پێده‌دات كه‌به‌ره‌و دۆسیه‌ی ڕاست ده‌یبات و هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ده‌كات.
دیریا ئۆ و سه‌گێكی به‌ناوی (لۆنا) وه هه‌بووه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌و بیروباوهڕهیدا پیس بوه وازی لێهێناوه.
ئۆ باسی له‌یه‌كه‌م بینینی ڕاسته‌وخۆی ماریۆ كردووه كهبهڕیشێكی درێژ‌و پۆشاكی سه‌ربازییه‌وه بینیویه‌تی جوان ده‌ركه‌وتووه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵی سایته میسریه‌كان، دیریا ئۆ له‌ساڵی 2015دا كه كوڕێكیان هه‌یه له‌گه‌ڵ ماریۆی هاوسه‌ریدا ڕووده‌كه‌نه عێراق، به‌ڵام ژیانیان جێگیر نه‌ده‌بوو بۆیه به‌خێرایی جیاده‌بێته‌وه‌و هاوسه‌ری گیری دوه‌م له‌گه‌ڵ داعشێكیتر ده‌كات به‌ناوی سه‌لاحه‌دینی به‌لجیكی و دوای دوو مانگ له‌هێرشێكی فڕۆكه‌ی بێفرَۆكهوانی ئهمهریكیدا ده‌كوژرێت، دواتر ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ لای ماریۆ یه‌كه‌م هاوسه‌ری داعشی كه‌دواتر به‌تۆمه‌تی سیخوڕی له‌دادگایی كردنێكی خێرادا له‌سێداره‌ی ده‌ده‌ن.
ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانی له‌زاری ئه‌و ژنه داعشه‌ی ئه‌ڵمانیاوه نوسیویه‌تی (ئه‌ی خوایه له‌و به‌خته‌م چۆنه له‌گه‌ڵ پیاواندا هه‌موویان له‌چوارده‌ورم ده‌مرن).
دوای له‌سێداره‌دانی ماریۆی هاوسه‌ری دیریا ئۆ لای داعش ده‌ستگیر ده‌كرێت و له‌ڕێگه‌ی خه‌ڵكانێكی تایبه‌ت بهدهربازكردنی مرۆڤه‌كان ده‌گاته سنوری توركیا‌و ده‌ستگیر ده‌كرێت و ساڵی 2017 توركیا ڕاده‌ستی ئه‌ڵمانیای ده‌كاته‌وه.
ئێسته دیریا ئۆ له‌لایه‌ن حكومه‌تی به‌رلینه‌وه له‌گه‌ڵ پێنج داعشیتردا لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.