له‌گه‌ڵ ئه‌م قه‌یران و كێشه ئابورییانه‌ى باڵى به‌سه‌ر جیهان به گشتى و كوردستان به تایبه‌تیدا گرتووه ، زۆربه‌ى خه‌ڵكه‌كان روو له چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن به شێوازى كوچكردن ، زۆرجار هۆكارى سیاسى و نه‌مانى ئه‌من و ئاسایش یاخود خراپى گوزه‌رانى ئاستى ژیانیان فاكته‌رى سه‌ره‌كین ، ئه‌وه‌ى جێگه‌ى ئاماژه پێكردنه هه‌واڵه‌كانى كۆچكردن هه‌موو جیهانى هه‌ژاندوه‌و و به‌تایبه‌ت ولاَته‌كانى ئه‌وروپا ، راسته كه باس له‌و دیارده‌یه ده‌كرێت ئه‌و ولاَتانه به ده‌رخستنى سۆز و به‌زه‌یى و مافى مرۆڤ و هۆكارى سیاسى ده‌رگاى ولاَته‌كانیان خستوته سه‌ر پشت به‌لاَم ئه‌وه‌ى له ئێستادا له هه‌موو جیهان هه‌یه و هه‌قیقه‌تیكى نه‌شاراوه‌یه ئه‌وه‌یه كه جه‌نگى جیهانى و ململانىَ ته‌نها له ئابوری‌دا خۆى ئه‌بێنیته‌وه ، كه‌واته مه‌سه‌له‌ى وه‌رگرتنى كوچبه‌رانیش به دڵنیاییه‌وه مه‌رامێكى سیاسى و ئابورى له پشت روحى میهره‌بانیه‌وه خۆى حه‌شارداوه ، كاتىَ خۆى له ساڵه‌كانى 2006 دا دورگه‌ى تونغو له‌ناو زه‌ریاى ئه‌تڵه‌س زۆر هه‌ژار بوو له‌ته‌نیشتیه‌وه نیوزلندا خاوه‌نى به‌روبوومى كشتوكاڵ و دار بوو به‌لاَم پێویستى به ده‌ستى كار بوو له لێكردنه‌وه‌ى ئه‌و به‌روبوومه بۆیه داواى له خه‌ڵكانى ئه‌و دورگه‌یه كرد به كوچكردنیان بۆ ولاَته‌كه‌ى به‌مه‌ش خێزانیكى زۆر له‌و جێگایه‌وه به‌رێكه‌وتن بۆ نیوزلندا و توانیان كاریان ده‌ست بكه‌وێت و قازانجێكى ماددى زۆر گه‌ڕایه‌وه بۆ نیوزلندا و هه‌روه‌ها دورگه‌ى تونغوش چونكه كوچكه‌ره‌كان پاره‌یه‌كى زۆریان بۆ خزم و كه‌سوكاریان ده‌نارده‌وه ، به‌مشێوه‌یه كه‌رتى په‌روه‌رده زۆر په‌ره‌ى سه‌ند له‌م دورگه‌یه و جۆڵه‌یه‌كى گه‌وره‌ى ئابورى رۆیدا ، ئه‌وه‌شمان له بیرنه‌چێت نیوزلنداش بوو به خاوه‌نى كشتوكاڵێكى به‌هیزتر و ده‌ستى كارى زیاتر ، خۆى له رووى ئابورییه‌وه كوچبه‌ران سه‌رمایه‌ى ولاَت و سه‌رجه‌مى به‌رهه‌مى خۆمالیش زیادده‌كه‌ن . له ولاَتى به‌ریتانیا باس له‌وه ده‌كرێت كه هاتنى كوچبه‌ر بۆ ولاَته‌كه‌یان سودمه‌نده چونكه ئه‌وانه خاوه‌نى بێرۆكه‌ى نوىَ كارن و جگه له‌وه‌ش هێزى كاركردنیان زیاتره له هاولاَتى خۆیان و به‌تایبه‌ت له هه‌ندىَ كاردا كه هه‌موو كات خه‌ڵكى ولاَته‌كه خۆیان ئه‌و كارانه ناكه‌ن بۆیه راده‌ستى ئه‌و كۆچبه‌رانه ده‌كرێت جا چ مه‌ترسیداره یا زۆر زه‌حمه‌ته ، جگه له‌وانه‌ش خه‌ڵكانى كوچبه‌ر زیاتر خولیاى خوێندن و ئه‌و ولاَتانه سود له بڕوانامه‌كانیان وه‌رده‌گرن هه‌ر به پىَ داتایه‌كى ولاَتى به‌ریتانیا %46 كۆچبه‌ر خوێندنیان ته‌واو كردوه كه %60 ده‌ستى كارى ئه‌و ولاَته پێكده‌هێنیت ، به به‌راوورد به خه‌ڵكى ئه‌و ولاَته واته به‌ریتانیه‌كان ته‌نها %16 تونیویانه خوێندن ته‌واو بكه‌ن ، ئه‌مه ماناى ئه‌وه‌یه ئه‌و ولاَته سودمه‌نده له ئاستى زانستى كوچبه‌ر و بڕوانامه‌كانیان . با بچێنه سه‌ر ولاَتیكى وه‌ك دانیمارك كه رێژه‌ى كوچبه‌ر له %1.5 بۆ %4.7 كه نزیكه‌ى 15 ملیون كه‌س كوچبه‌رن و هه‌موو ولاتانى ئه‌وروپا نزیكه‌ى 500 ملیونن ، به‌لاَم له‌و ولاَتانه له مه‌سه‌له‌ى كارگێرى كاره‌كان به پله‌ى یه‌كه‌م بۆ خه‌ڵكى ولاَته‌كه‌یه و زۆرجار هاتنى كۆچبه‌ر ده‌بێته گۆرێنى پله و پۆستى خه‌ڵكى ولاَته‌كه بۆ به‌رزتر و ئیشه‌كانى نزمتر له خۆیان ده‌ده‌نه ده‌ست كۆچبه‌ران ، به‌مشێوه‌یه سودمه‌ندى ته‌واوه‌تى بۆ هاولاَتیانى بنه‌ڕه‌تى و ولاَته‌كه‌ش ئه‌گه‌رێته‌وه چونكه سیسته‌مى دابه‌شكردنى قازانجى كارى كۆچبه‌ران له‌گه‌ڵ ئه‌و ولاَته‌ى تیدایه به‌رجه‌سته ده‌كرێت ، له لایه‌كىَ تره‌وه كوچبه‌ران زیاتر له ولاَته نامیه‌كانه‌وه ده‌رۆن هه‌ر بۆیه مه‌زه‌نده‌كردنى پاره‌ى نێردراو بۆ ئه‌و ولاَتانه له لایه‌كى كۆچكه‌ره‌كانیه‌وه نزیكه‌ى 440 بلیون دۆلاره كه ده‌كاته نێوه‌ى پاره‌ى هاوكارى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له مه‌سه‌له‌ى مرۆڤایه‌تى و یارمه‌تى نێو ده‌وڵه‌تى !! بۆیه ئه‌وه روون ده‌بێته‌وه كه مه‌سه‌له‌ى كوچبه‌ران قازانجى دوو لایه‌نه‌یه چ بۆ خۆیان و ولاَته‌كه‌یان یا بۆ ئه‌و ولاَته‌ى ده‌رۆات به‌لاَم زۆر گرنكه سیسته‌مى كارگیرى له رووى هه‌لى كار و مافه‌كان په‌ێره‌وبكرێت ، حاڵى حازر له كوردستان خه‌ڵكانێكى زۆر چ به ره‌گه‌ز عه‌ره‌ب له باشور و ناوه‌راستى عێراقه‌وه به هۆى بارودۆخى سیاسى و یا به ره‌گه‌ز كورد له ولاَتى سوریاوه ئاواره‌ى بوونه ، به‌لاَم نه‌توانراوه قازانجیان به‌و شێوه‌یه‌ى ئه‌وروپا لىَ وه‌ربگێریت به‌هۆى نه‌بوونى عه‌قلیه‌تى به‌رهه‌مهێنان و نه‌بوونى كارگه و لاوازى كشتوكاڵ ، به پێچه‌وانه‌وه جار واهه‌یه بوونه‌ته بارگرانى و زه‌ره‌رى ئابورى بۆ ئه‌م ولاَته به‌هۆى هه‌ڵه‌ى كارگیرى له سیسته‌مى كاركردنى كوردستان به‌وه‌ى هه‌لى كار زیاتر بۆ ئه‌وان ره‌خساوه له جێگه‌ى كوردانى هه‌رێم تا راده‌یه‌ك بووته جێگه‌ى گله‌یى و گازانده‌ى زۆر له هاولاَتیان و نه‌مانى ئیش و گرانبوونى بازاڕه‌كان و كرىَ نیشته‌جیبوون و كرىَ هاتوچۆكردن هتد ، ئه‌توانین ئه‌مه وه‌ك هه‌ڵه‌ى یونان له قه‌ڵه‌م بده‌ین كه زۆرترین كۆچبه‌ر به‌ناو ولاَته‌كه‌یدا تێپه‌ر ده‌بێت به‌لاَم نه‌یتوانیوه سودمه‌ند بێت له ده‌ستى كاریان به هۆى نه‌بوونى كار و كارگه‌كان و ته‌نانه‌ت رێژه‌ى بێكارى %25 ه ، بۆیه ده‌كرێت ئاینده‌ى ئابورى كوردستان بگوردرێت به كه‌ڵك وه‌رگرتن له ئه‌زموونى ولاَته‌كانى یه‌كێتى ئابورى ئه‌وروپا و گرفته‌كانى یونان ئه‌مانه‌ش دیاره هه‌مووى سه‌ره‌تا به پێداچوونه‌وه‌ى سیسته‌مى كارگێرى ئه‌م ولاَته و دواتر خستنه‌گه‌ڕى ریچكه‌كانى به‌رهه‌مهێنان و جه‌خت كردنه سه‌ر ئه‌وه‌ى هه‌لى كار بۆ هاولاَتیانى ناوخۆیى به پله‌ى یه‌كه‌م و پاشان قازانجكردن له بیرۆبووچون و توانا و كارامه‌یى و سه‌رمایه‌ى كۆچبه‌ران ، دارشتنه‌وه‌ى یاساى مافى پێدانى مۆڵكایه‌تى بۆ هاولاَتیانى ئه‌م ده‌ڤه‌ره ، ئاگادارى رى وشوێنه جوگرافى و مه‌سه‌له‌ى نه‌ته‌وایه‌تى چونكه له‌م كاته‌دا له‌به‌رده‌م داهاتویه‌كى زۆر هه‌ستیارین له رووى سیاسیه‌وه ، هه‌وڵ بدرێت ته‌نها مه‌سه‌له‌ى كۆچبه‌ر و ئاواره له دیده‌ى ئابورییه‌وه لێك بدرێته‌وه هیچ كات مه‌ترسى بۆخاك و نیشتمانى لىَ نه‌كرێت .
ماسته‌ر له كارگێرى كار