لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ دەبێت دەست بەجێ موچە دابەش بكرێت

دەبێت دەست بەجێ موچە دابەش بكرێت

0 تێبینییەکان 23 بینینەکان

para ieraqدەبێت دەست بەجێ موچە دابەش بكرێت

هاووڵاتیانی خۆشەویست

وەك ئاگادارن حكومەتی هەرێمی كوردستان بەناوی سیاسەتی نەگریسی تەقەشوفی ئابووری پابەندی خۆی بەرامبەر بە موچەی فەرمانبەران و خانەنشینان و سەرجەم چین و توێژەكانی كۆمەڵگا كۆتایی پێ هێناوە, چ بە بڕی موچە بە ناوی پاشەكەوتی زۆرە ملێ , یاخود بەكاتی دانی موچە, وەك ئەوەی خێر بە هاووڵاتیانی ئەم هەرێمە بكات, نەك بە داهاتی گەل موچە بدات .
لە كاتێكدا لەسەرەتای سەپاندنی سیاسەتی تەقەشوف بەسەر هاووڵاتیانی كوردستان بڕیار وابوو لە روی كاتەوە پابەند بن بە دانی موچە, وە لە كاتی بەرز بوونەوەی نرخی نەوت پابەند بن بە بڕی موچەكەش بە بێ پاشەكەوتی زۆرە ملێ, كەچی لەوساوە نەوت بە رێژەی زیاتر لە 90% ی ئەوكات بەرز بۆتەوە, وەلێ بە بێ هیچ هۆكار و پاساوێك موچە نادرێت بە كارمەندو فەرمانبەران و خانەنشینانی كوردستان, وەك ئەوەی حكومەت هیچ پابەندییەكی بەرامبەر بە خەڵكی كوردستان نەبێت, ئەوەی دەیكات خێرە نەك ئەرك .
ئێمە لێرەوە بە توندی ئیدانەی خۆدزینەوەی حكومەت دەكەین لە ئەركەكانی و پێویستە پابەندی خۆی بەرامبەر بە دابینكردنی ژیان و گوزەرانی هاووڵاتیانی كوردستان دەببڕێت و بە زوترین كات پابەندە داراییەكانی خۆی بەرامبەر بە هاووڵایانی كوردستان جێبەجێ بكات كە دابەشكردنی موچەیە, تا بەرەو روی شاڵاوێكی بەرفراوانی ناڕەزایەتی سەرانسەری نەبۆتەوەو ئەم بێدەنگیەی حكومەت لە بەرامبەر بە دابەشكردنی موچە جێگای پەسەندكردن نییەو دەبێت لەم هەفتەیە هەڵوێستی خۆی بەرامبەر بە دابەشكردنی موچە دیاریبكات .

كۆڕبەندی ناڕەزایی لە كوردستان
21-5-2016

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە