كامیل قەزاز، بریكاری وەزارەتی كارەبا، رایگەیاند، پێدانی كارەبا بە كەرتی تایبەت هەنگاوێكی چاكسازییەو بەو جۆرە بودجە لەسەر شانی حكومەت كەمدەكاتەوە.
بریکاری وەزارەتی کارەبای هەرێم رایگەیاند، کارەبا بدرێت بە کەرتی تایبەت دەبێت هاوڵاتیان مانگانە پارەی کارەبای نیشتمانیش بدەن، دەشڵێت، “بۆیە کارەبامان داوە بە کەرتی تایبەت تا ئیتر پارەی کارەبای نیشتیمانی نەفەوتێت.”
کامیل محەمەد بریکاری وەزارەتی کارەبای هەرێم لە رووماڵی تایبەتی ئێن ئاڕ تیدا رایگەیاند، کارەبا بدرێت بە کەرتی تایبەت دەبێت هاوڵاتیان مانگانە پارەی کارەبای نیشتمانیش بدەن، دەشڵێت، “لە ئێستادا ٤٠٪ی کارەبای هەرێم دیارنامێنێت بە پێدانی کارەبا بە کەرتی گشتی ئەم کێشەیە بەشێکی چارەسەر دەبێت.”
ئاماژەی بەوەشکردووە، “ئەو کارمەندانی لە کەرتی تایبەت لە سێکتەری کارەبا کار دەکەن لەلایەن وەزارەتی کارەباوە موچەیان پێدەدرێت بەمەش بودجەیەکی بەرچاو دەگەڕێتەوە بۆ حکومەت.”
دەشڵێت، “لە وەرزی زستاندا ٥٠٠ مێگاوات کارەبامان زیادکردووە بەمەش کۆی گشتی وەبەرهێنانی کارەبا دەگاتە چوار هەزار و ٣٠٠ مێگاوات کارەبا و دەتوانین نزیکەی ١٨ کاتژمێر کارەبای نیشتیمانی دابینبکەین.”
ئەوەشی خستووەتەڕوو، “کارەبای نیشتیمانی لە هەندێک شوێنی هەرێمی کوردستان زیاترە چونکە جۆزەی ١٦ ئەمپێریان بۆ دانراوە و ناتوانن زیادەڕۆی بکەن و کارەبای زیاتر بەکاربهێنن بەمەش بڕی کارەباکەیان بۆ گەڕاوەتەوە.”
باسی لەوەشکردووە، رۆژبەڕۆژ نزیکدەبنەوە لە پێدانی زیاتری کارەبای نیشتیمانی بە هاوڵاتیان، دەشڵێت، “بۆیە کارەبامان داوە بە کەرتی تایبەت تا ئیتر پارەی کارەبای نیشتیمانی نەفەوتێت.”
راشیگەیاندووە، “زیاتر لە ترلیۆنێک دینار قەرزی کارەبامان لای هاوڵاتیان و کۆمپانیا و کارگەکانە ئەگەر هەموو پارەکە بە کاش بدرێت ١٥٪یان بۆ دادەشکێنرێت.”
گرفتی کارەبا، یەکێکە لە پرسە سەرەکییەکانی هەرێمی کوردستان و تا ئێستا بەشێوەیەکی گشتی کارەبای بەردەوام بۆ ناوچەکان دابین نەکراوە و لەگەڵ هاتنی زستان و هاوینیشدا، بڕی پێدانی کارەبا کەمدەکرێتەوە.