لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ و ڕاگەیاندن هیوای چاکبوونەوە بۆ هاوڕێ حاجی جمال

هیوای چاکبوونەوە بۆ هاوڕێ حاجی جمال

0 تێبینییەکان 27 بینینەکان

بەمەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە تەندورستی رۆژی شەممە(١٠\١١\٢٠١٨ ) وەفدێکی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان سەردانی تێکۆشەری دێرین هاوڕێ حاجی جمالیان لە شاری هەولێرکرد کە ماوەیەکە نەشتەرگەری بۆکراوە .

هاوڕێ مام خدر سکرتێری گشتی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان رۆڵ و خەبات و قوربانیدانی هاوڕێ حاجی جمال و خانەوادە تێکۆشەرەکەیانی بەرزنرخاند لە شۆرشەکانی کورد و هیوایی زوو چاکبوونەوەی بۆ خواست ، لای خۆشیەوە هاوری حاجی جمال سوپاسی سەردان و بەسەرکردنەوە بەردەوامەکانی هاورێیانی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستانی کرد .

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە