به‌رز وپیرۆزبێت 25/8 یادی دامه‌زراندنی بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان
جه‌ماوه‌ری خۆشه‌ویستی كوردستان
پارت و لایه‌نه سیاسییه‌كان
ئه‌مرۆ 28 ساڵ تێپه‌ڕ ده‌بێت به‌سه‌ر ساڵیادی دامه‌زراندنی بزووتنه‌وه‌كه‌مان ( بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان ) كه له هه‌ڵ و مه‌رجێكی جیاواز وه‌ك پێداویستیه‌كی قۆناغه‌كه خۆی راگه‌یاند .هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه له‌یادی (28 ) ساڵه‌ی دامه‌زراندنی ( بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان ) ، وێرای پیرۆزبایمان له ئه‌ندام و لایه‌نگران و هه‌وادارانی بزووتنه‌وه‌كه‌مان جه‌خت له سه‌ر ئامانجه‌كانمان له هێنانه‌كایه‌ی ( ئاشتی ، دیموكراتی ، دادی كۆمه‌ڵایه‌تی ) ده‌كه‌ینه‌وه . هه‌میشه له‌م پێناوه‌شدا تێكۆشانمان درێژه پێده‌ده‌ین .
هاووڵاتیانی به‌رێزی كوردستان ….
له‌م یاده‌دا سه‌رنجه‌كانمان له مه‌ڕ پێشهات و دۆخه‌كه ده‌خه‌ینه ڕوو، ئه‌وه‌ی ئێستا له گۆڕه‌پانه‌كه ده‌گوزه‌رێ پێویستی به تێپه‌راندنێكی بابه‌تیانه هه‌یه ، وێرای تێبینییه‌كان و جیاوازیه سیاسی و ئایدۆلۆژیه‌كان ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه پێویستی به ڕووبه‌روبوونه‌وه‌ی بارودۆخێكی ناله‌باری وه‌ك ئێستایه یه‌كگرتوویی تیروانینێكی گونجاوه. به ره‌خساندنی زه‌مینه‌یه‌كی له‌باری نیشتیمانی و پێویسته سه‌رجه‌م لایه‌نه كوردستانیه‌كان به به‌رپرسیارێتیه‌كی مێژووییه‌وه مامه‌ڵه‌ی له‌ته‌كدا بكه‌ن .
له‌م روانگه‌یه‌وه ده‌خوازین وێرای به‌سه‌روه‌ر هێشتنه‌وه‌ی یاسا سازانێكی نیشتیمانی بێته كایه‌وه و ببێته‌مایه‌ی به هێز بوونی كوردستان له به‌رامبه‌ر هه‌ر پیلان و هه‌ره‌شه‌یه‌كی ده‌ره‌كی ، دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه كه پێویسته ستراتیژێكی هاوبه‌شی كوردستانی له‌نێوان هه‌مواندا هه‌بێت ،بۆ ڕووبه‌روبوونه‌وه‌ی هه‌رئه‌گه‌رو بارودۆخێكی ناله‌بار.
په‌یوه‌ست به‌م بارودۆخه بزووتنه‌وه‌كه‌مان ده‌خوازێت كه لایه‌نه سیاسیه‌كان ژیان و گوزه‌رانی خه‌لكی كوردستان له به‌رچاو بگرن و ململانێ سیاسییه‌كان نه‌كه‌نه بیانووی خۆدزینه‌وه له چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كان .
بۆیه وای به‌باش ده‌زانین بۆ ده‌ربازبوون له‌م دۆخه و دۆزینه‌وه‌ی میكانیزمێكی گونجاوتر هێز و لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستان بێنه پاڵ یه‌كتر و هه‌وڵه‌كانیان چڕبكه‌نه‌وه بۆ بینینی رۆڵی مێژووییان له‌م قۆناغه‌دا ..
بزووتنه‌وه‌كه‌مان داكۆكیكارێكی ڕاسته‌قینه‌یه له مافه‌كانی چین و توێژه هه‌ژار و زه‌حمه‌تكێشه‌كانی كوردستان بۆ به‌دیهێنانی مافه‌كانیان به بێ جیاوازی و پته‌وكردنی یه‌كڕیزی نیشتمانی و كاركردن له پێكهاته‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر بنه‌مای یه‌ك حكومه‌ت و یه‌ك ئیداره كه هاوڵاتی سه‌نته‌ری بڕیاره‌كانی ئه‌م حكومه‌ته‌بێت. هه‌روه‌ها بزووتنه‌وه‌كه‌مان داوا له هه‌موو لایه‌ك ده‌كات یه‌كگرتووبین و خه‌بات چڕتر بكه‌ینه‌وه له پێناو سڕینه‌وه‌ی شوێنه‌واری به‌عه‌ره‌ب كردن و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ناوچه دابڕاوه‌كان بۆسه‌ر جوگرافیای كوردستان و جێ به‌جێ كردنی مادده‌ی (140) ی ده‌ستوری عێراق ،له‌م پێودانگه‌شه‌وه پێویسته هه‌موو گفتوگۆیه‌ك له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق مه‌سه‌له نیشتمانییه‌كان جه‌وهه‌ره‌كه‌ی بێ ، هه‌روه‌ك چۆن پێویسته حكومه‌تی عێراق هه‌موو پابه‌ندیه‌كانی به‌رامبه‌ر هه‌رێم جێبه‌جێبكات به‌تایبه‌ت شایسته داراییه‌كان له پێناو ره‌چاوكردنی دۆخی دارایی هاوڵاتیانی كوردستان ، بۆ ئه‌وه‌ی چیتر سووته‌مه‌نی ململانێكان نه‌بن .
هه‌روه‌ها بزووتنه‌وه‌كه‌مان داوا ده‌كات باری گوزه‌رانی قورسی خه‌ڵك به‌هه‌ند وه‌ربگیرێ و رێگه‌چاره‌ی بنه‌ڕه‌تیان بۆ بدۆزرێته‌وه به‌تایبه‌ت:
* گرنگیدان به نه‌خۆشخانه حكومییه‌كان له رووی پزیشك و پێداویستیه‌كان به‌گشتی ،
* گرنگیدان به خوێندنگه حكومییه‌كان و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستیان ،
* كه‌مكردنه‌وه‌ی كرێی ئاو و كاره‌با و نرخی سوته‌مه‌نی و هاتوو و چۆ كه پێداویستییه‌كی سه‌ره‌كی رۆژانه‌ی خه‌ڵكه ،
* چاودێریكردنی بازاڕ لایه‌نێكی سه‌ره‌كیه له كه‌مكردنه‌وه‌ی قورسایی سه‌ر شانی خه‌ڵك.
جارێكی دیكه له بیست و هه‌شته‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی بزووتنه‌وه‌كه‌مان پیرۆزبایی گه‌رمی خۆمان ئاراسته‌ی ته‌واوی كادیر و ئه‌ندام و لایه‌نگرانمان ده‌كه‌ینه‌وه .
سه‌ركه‌وێ ئیراده‌ی گه‌له‌كه‌مان
نه‌مری بۆ شه‌هیدانی سه‌ربه‌رزی رێگای ئازادی و نیشتمانی كوردستان .
مه‌كته‌بی سیاسی
بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان
25/8/2023