به‌هه‌زاران سه‌رباز له‌ده‌وری به‌غدا ههنو سه‌دان پلان بۆ پاراستنی شاره‌كه داڕێژراوه، كه‌چی چه‌ند ساڵێكه پایته‌خت ئارامی به‌خۆوه نابینێ، به‌دبه‌ختی ئه‌م شاره‌و دانیشتوانه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه بێ پهرژینهو جوگرافیا یارمه‌تیان نادان، بۆیه هه‌میشه به‌ترسه‌وه چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ن هێرشیان بكرێته سه‌ر.
له‌سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه داعش به‌شێوه‌یه‌كی رێكخراو هێرش ده‌كاته سه‌ر سوپا‌و چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی له‌ده‌وروبه‌ری به‌غداو به‌ده‌یانی لێ كردوونه‌ته قوربانی، فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كانیش هۆشیاری ئه‌وه ده‌ده‌ن كه ئه‌و ناوچانه له‌به‌رده‌م مه‌ترسی داڕمانی ئه‌منیدان.
له‌ناوچه‌ی یوسفییه‌ی خوارووی به‌غدا شێخ عوسمان جهنابیو خێزانه نۆ كه‌سییه‌كه‌ی لهبراو ناسیاوه‌كانی، چه‌ند ساڵێكه گیرۆده‌ی خراپی بارودۆخی ئه‌منی بوون، ئه‌م شاره سه‌رده‌مێكه بووه‌ته باسی زۆربه‌ی میدیاكان، نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناوچه‌یه‌كی شوێنه‌وار بێت یاخود فیستیڤاڵێكی تیا به‌ڕێوه بچێت، به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بووه‌ته گۆڕه‌پانی شه‌ڕێكی به‌رده‌وام.
جه‌نابی به”نیقاش”ی وت “له‌م ده ساڵه‌ی دوو كوڕ‌و ژنهكهمو كێڵگه‌كه‌م به‌هۆی شه‌ڕه‌وه له‌ده‌ست داوه، كوڕێكم له‌شه‌ڕێكدا كوژرا كه له‌ناوچه‌كه روویدا، كوڕه‌كه‌ی تریشم به‌ر ته‌قینه‌وه كه‌وت، له‌داخی له‌ده‌ستدانی ئه‌وانیش ژنه‌كه‌م گیانی سپارد، ئیتر منیش نه‌متوانی كێڵگه‌كه‌م به‌ڕێوه ببه‌م، به‌ڵام ناوچه‌كه چۆڵ ناكه‌م، چونكه له‌منداڵییه‌وه لێرهمو ئه‌و خانووه‌ی تیایدام به‌ده‌ستی خۆم دروستم كردووه”.
یوسفییه ده‌كه‌وێته خوارووی به‌غداوه وه‌ك شاره‌كانی لهتیفیهو مهدائنو عه‌ره‌ب جبور، له‌لای خۆرئاواشه‌وه ئه‌بوغرێب له‌په‌نا بهغدادایهو لهباكوریشهوه شاره‌كانی مشاهدهو تارمیهو تاجی ده‌وری داوه‌و هه‌موویان پێكه‌وه به”پشتێنه‌ی به‌غدا” ناوده‌برێن.
هه‌موو ئه‌م ناوچانه چه‌ند ساڵێكه له‌بارودۆخێكی ئه‌منی دژواردان، به‌و پێیه‌ی بوونه‌ته په‌ناگه‌ی گروپه توندڕه‌وه‌كانی وه‌ك قاعیده‌و هاوپه‌یمانه سوننه‌كانی، ئه‌مڕۆش داعش تیایاندا چالاكه.
بیست ساڵه كه‌ریم مه‌شهه‌دانی مامۆستای زانكۆ له‌ناوچه‌ی تارمیه‌ی باكوری به‌غدا ده‌ژی، ئه‌میش هه‌مان ده‌رده‌سه‌ری جه‌نابی هه‌یه، به‌و پێیه‌ی ناوچه‌كه‌یان وه‌ك یوسفیه له‌دۆخێكی ناجێگردایهو هه‌موو هه‌وڵه‌كان بۆ چه‌سپاندنی ئاسایش تیایدا شكستیان هێناوه.
مه‌شهه‌دانی به”نیقاش”ی وت “هێزه ئه‌منییه‌كان متمانه‌یان به‌خه‌ڵكی ناوچه‌كه نییه‌و به‌تیرۆریستیان ده‌زانن، چونكه به‌رده‌وام گروپه چه‌كداره‌كان له‌ناو بێستانه زۆر‌و زه‌وه‌نده‌كان خۆیان ده‌شارنه‌وه‌و په‌لاماری ئه‌و هێزانه ده‌ده‌ن، سه‌ره‌نجام خه‌ڵكی ناوچه‌كه باجه‌كه‌ی ده‌ده‌ن”.
هه‌فته‌ی پێشوو زنجیره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه له‌ناوچه‌كانی عه‌ره‌ب جبورو ره‌زوانیه له‌خوارووی به‌غدا ئه‌نجامدرا كه مزگه‌وتی شیعه‌كانی كردبووه ئامانج‌و به‌هۆیه‌وه به‌ده‌یان كه‌س بوونه قوربانی، هاوكات له‌ناوچه‌ی تارمیه‌ی باكوریش ته‌قینه‌وه‌ی تر روویدا.
قه‌یس خزعه‌لی سه‌رۆكی “عه‌سائیب ئه‌هلل حه‌ق” رۆژی 7ی نیسان رایگه‌یاند “ماوه‌ی رابردوو چه‌ند كرده‌وه‌یه‌ك له‌لایه‌ن داعشه‌وه له‌شاره‌كانی خواروی عێراق‌و ده‌وروبه‌ری به‌غدا ئه‌نجامدران”.
خزعه‌لی ئه‌و قسانه‌ی له‌وتارێكی ته‌له‌فزیۆنیدا پێشكه‌شكرد چه‌ند رۆژێك دوای كوژرانی ژماره‌یه‌ك چه‌كداری حه‌شدی شهعبیو وتیشی “پاراستنی ده‌وروبه‌ری به‌غدا زۆر گرنگتره له‌ئازادكردنی موسڵ كه هه‌زاران كیلۆمه‌تر له‌پایته‌خته‌وه دووره.. داعش ده‌وروبه‌ری به‌غدا به‌كارده‌هێنێت وه‌ك سه‌ربازگه بۆ سه‌دان چهكدارو ژماره‌یه‌كی زۆر خۆكوژو ئۆتۆمبێلی به‌بۆمب چێنراو”.
له‌مڕووه‌وه حه‌سه‌ن ساعدی په‌رله‌مانتاری كوتله‌ی به‌در به”نیقاش”ی وت “پاش ئه‌وه‌ی داعش لهئهنبارو سه‌لاحه‌دین تووشی شكست هات، گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ ده‌وروبه‌ری به‌غدا، ئێستا ده‌یه‌وێت هه‌ڕه‌شه له‌به‌غدا بكات‌و هێزه ئهمنییهكانو حه‌شدی شه‌عبی ناچار بكات به‌ره‌كان چۆڵ بكهنو بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ناو پایته‌خت”.
به‌غدا تاكه شاری عێراقه كه سنورێكی روون‌و ره‌وانی نه‌بێت، بۆ به‌دبه‌ختی شاره‌كه، سنوره جوگرافییهكانی كشتوكاڵینو راسته‌وخۆ گرێدراونه‌ته‌وه به‌هه‌ر چوار پارێزگای ئهنبارو بابل‌و سهلاحهدینو دیاله، چه‌كداره‌كانیش ئه‌م سنوره به‌رفراوانه به‌كارده‌هێنن بۆ خۆحهشاردانو هێرشكردن.
له‌ناوچه‌كانی سه‌بع بورو ئیبراهیم بن عهلیو سهبیحاتی فه‌لوجه‌ی سه‌ر به‌پارێزگای ئه‌نبار چه‌ند رێگه‌یه‌كی كشتوكاڵی شاراوه هه‌یه كه ده‌یبه‌ستێته‌وه بهتاجیو ئهبوغرێبو یوسفیه‌ی سه‌ر به‌به‌غدا.
هه‌روه‌ها له‌ناوچه‌ی جرف سه‌خری بابل رێگا هه‌یه كه گرێدراوه‌ته‌وه به‌ناوچه‌ی لهتیفیهو مهدائینو مه‌حمودییه‌ی به‌غدا، هه‌رچی ناوچه‌ی نهباعیو مشاهدهو كهساراتی سه‌لاحه‌دینه دیسانه‌وه به‌رێگای شاراوه گرێدراوه بۆ ناوچه‌ی تارمیه‌ی به‌غداوه.
كێشه‌كه ئه‌وه‌یه هێزه سه‌ربازییه‌كان ناتوانن ناوچه كشتوكاڵییه‌كانی ده‌وروبه‌ری به‌غدا كۆنترۆڵ بكه‌ن، وه‌ك ئه‌وه‌ی عه‌قید خزێر خه‌زره‌جی ئاماژه‌ی پێده‌كات.
یه‌كه‌كه‌ی خه‌زره‌جی له‌ده‌وروبه‌ری به‌غدا جێگیره‌و له‌مڕووه‌وه به”نیقاش”ی وت “چوار ساڵه له‌ده‌وروبه‌ری به‌غدا كارده‌كه‌م‌و ژماره‌یه‌كی زۆر لهسهربازهكانمان به‌بۆمب یان فیشه‌ك كوژراون.. كێشه‌كه ئه‌وه‌یه ئۆتۆمبێله سه‌ربازییه‌كان ناتوانن بچنه ناوچه كشتوكاڵییه‌كانه‌وه”.
ده‌شڵێت “چه‌ند بێستان‌و دارستانێك له‌ده‌وروبه‌ری به‌غدا هه‌یه كه چه‌كداره‌كان ده‌توانن چه‌ند مانگێك خۆیانی تیا بشارنه‌وه بێ ئه‌وه‌ی كه‌س پێی بزانێ، له‌وێوه پلانی هێرشكردنه سه‌ر به‌غدا داده‌ڕێژن”.
كێشه‌یه‌كی تر كه خه‌زره‌جی‌و هێزه‌كه‌ی به‌ده‌ستیه‌وه گیرۆده بوون، دیمۆگرافیای دانیشتوانی ناوچه‌كه‌یه، چونكه زۆربه‌ی خه‌ڵكی ده‌وروبه‌ری به‌غدا سوننهنو هاوسۆزییان بۆ ئه‌و گروپه چه‌كدارانه هه‌یه.
پێكهاته‌ی دانیشتوانی ناوچه‌كه به‌ڕێكه‌وت وای لێنه‌هاتووه، به‌ڵكو ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ره‌تای ساڵانی حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو كاتێك رژێمی به‌عس ده‌ستیكرد به‌پرۆسه‌ی گۆڕینی پێكهاته‌ی ئه‌و ناوچه‌یه‌و به‌هه‌زاران خێزانی سوننه‌ی برده ئه‌وێ، له‌كاتێكدا جاران به‌تێكه‌ڵی لهسوننهو شیعه پێكهاتبوون.
عه‌باس ته‌میمی كه له‌كۆمه‌ڵگایه‌كی نیشته‌جێبوونی حكومی له‌ناوچه‌ی مه‌حمودیه نیشته‌جێیه له‌باشووری به‌غدا به”نیقاش”ی وت “به‌داخه‌وه تیرۆریستان له‌ناوچه سوننه‌نشینه‌كان خۆیان مه‌ڵاس ده‌ده‌ن.. ئێمه هه‌موو سوننه به‌هاوكاری تیرۆریستان تۆمه‌تبار ناكه‌ین، به‌ڵام به‌شێكیان یارمه‌تیان ده‌ده‌ن”.
ته‌میمی ده‌شڵێت “تیرۆریستان نامۆن بهناوچهكهو هه‌موو شتێكی له‌باره‌وه نازانن، به‌ڵام خه‌ڵكه‌كه‌ی هاریكارییان ده‌كه‌ن بۆیه زۆر به‌وردی هێرشه‌كان ئه‌نجام ده‌ده‌ن”.
ته‌نها هێزه عێراقییه‌كان دووچاری ئاسته‌نگ نه‌بوون بۆ چه‌سپاندنی ئاسایش له‌ده‌وروبه‌ری به‌غدا، به‌ڵكو ته‌نانه‌ت سوپای ئه‌مه‌ریكاش كه پێشتر له‌و ناوچانه بوو هه‌مان كێشه‌ی هه‌بوو.
دۆسێكانی ده‌زگای هه‌واڵگری عێراقی ئاماژه‌ی ئه‌وه‌ی تێدایه كه ئه‌مه‌ریكا پێنج پرۆسه‌ی گه‌وره‌ی سه‌ربازی ئه‌نجامداوه بۆ چه‌سپاندنی ئاسایش له‌و ناوچانه، دیارترینیان له‌ساڵی 2007 بووه.
ئه‌فسه‌رێكی ده‌زگای هه‌واڵگری كه خۆی داوایكرد ناوی بڵاو نه‌كرێته‌وه به”نیقاش”ی وت “دۆسێكانی تایبه‌ت به‌ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری به‌غدا ئه‌وه‌ی تیا روون كراوه‌ته كه سوپای ئه‌مه‌ریكا له‌و ناوچانه به‌سه‌دان سه‌ركرده‌ی گروپه توندڕه‌وه‌كانی ده‌ستگیركردووه، دیارترینیان سه‌رۆكی ئه‌نسار سوننه‌و سێ سه‌ركرده‌ی دیاری قاعیده بوون”.
وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌فسه‌ره‌كه ئاماژه‌ی پێده‌كات له‌و ناوچانه ده‌ست گیراوه به‌سه‌ر ده‌یان به‌ڵگه‌نامه‌ی گرنگ كه ناوی ئهندامانو پلان‌و كۆدو ئامانجه‌كانی داهاتووی تیا روونكراوه‌ته‌وه.
پاش ئه‌و هێرشه به‌رفراوانه‌ی داعش له‌هاوینی 2014 كردییه سه‌ر عێراق، توانی ده‌ست به‌سه‌ر پارێزگاكانی موسڵ‌و سهلاحهدینو ئه‌نباردا بگرێت‌و گه‌یشته ده‌وروبه‌ری به‌غدا، ئه‌و كات حكومه‌تی عێراقی گروپه شیعه‌كانی راسپارد كه ناوچه‌كه بپارێزن‌و توانیان رێ له‌پێشڕه‌وی داعش بگرن، به‌ڵام كێشه‌ی تری سه‌ریهه‌ڵدا.
وه‌ك كێشه‌ی ساڵانی رابردوو كاتێك گروپێكی شیعه ده‌چێته ناوچه‌یه‌كی سوننه دنیایه‌ك گرفتی تایفی سه‌ر هه‌ڵده‌دات، ئه‌و هێزانه متمانه‌یان به‌خه‌ڵكی ناوچه‌كه نییه‌و به‌تیرۆریستیان ده‌زانن، خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ش له‌و هێزانه ده‌ترسن‌و بهتایفیان ده‌زانن.
له‌دوو ساڵی رابردوودا هێزه شیعه‌كان توانیان له‌رێی هێزه‌وه ده‌سه‌ڵاتی خۆیان به‌سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كدا بسه‌پێنن‌و ئه‌ندامانی ئه‌و گروپانه‌ش تۆمه‌تبار كران به‌ئه‌نجامدانی كاری نامرۆیی، كاتێكیش هه‌ندێ له‌و هێزانه له‌به‌ر بڕینی موچه‌كانیان پاشه‌كشه‌یان كرد، خێرا داعش شوێنی گرتنه‌وه.
هێزه ئه‌منییه‌كان زۆربه‌ی جار له‌رێی به‌كارهێنانی هێزه‌وه ئاسایش ده‌چه‌سپێنن، بۆیه ئه‌و ئارامییه‌ی به‌ده‌ستی ده‌هێنن كهتییهو مه‌ترسی له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵوه‌شانی لێ ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش كێشه‌یه‌كه حكومه‌تی عێراق پێی چاره‌سه‌ر نه‌كراوه، هۆكاری هه‌ره سه‌ره‌كیشی نه‌بوونی متمانه‌یه له‌نێوان خه‌ڵك‌و هێزه ئه‌منییه‌كاندا.
كێشه‌ی گه‌وره‌ی خه‌ڵكی ناوچه‌كه ئه‌وه‌یه له‌وه ده‌ترسن یارمه‌تی هێزه ئه‌منییه‌كان بدهنو دواتر له‌لایه‌ن گروپه توندڕه‌وه‌كانه‌وه تۆڵه‌یان لێبكرێته‌وه، چونكه ئه‌زموونی له‌و شێوه‌یه‌یان زۆره.
دوای ده ساڵ له‌پلانی سه‌ربازی، ئێستا ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری به‌غدا بوونه‌ته مۆڵگه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی هه‌زاران سه‌رباز، له‌كاتێكدا جاران ناوچه‌ی به‌پیتی كشتوكاڵی بوون‌و سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگی سه‌وزه‌و میوه‌و شیره‌مه‌نی به‌روبوومی ئاژه‌ڵی بوون.
جاران خه‌ڵكی به‌غدا له‌قه‌ره‌باڵغی ناوشار رایان دهكردو ده‌چوونه بێستانهكانی ده‌وروبه‌ری پایته‌خت بۆ به‌سه‌ربردنی كاتێكی خۆش‌و گوندنشینه‌كانیش پێشوازیان لێده‌كردن، به‌ڵام ئێستا به‌غدادییه‌كان نا‌وێرن روو له‌و ناوچانه بكه‌ن.
چوون بۆ ئه‌م ناوچانه ئاسان نییه به‌هۆی ئه‌و رێوشوێنه ئه‌منییه توندوتۆڵه‌ی گیراوه‌ته به‌ر، به‌ده‌یان بازگه‌و خاڵی پشكنین داندراون كه هه‌ر یه‌كه‌یان 500 مه‌تر له‌یه‌كتر دوورن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هێشتا ئه‌و ناوچانه ئارام نین، بۆیه حكومه‌ت بیر له‌وه ده‌كاته‌وه شورایه‌ك به‌ده‌وره‌ی به‌غدادا دروست بكات.
مانگی شوباتی رابردوو حكومه‌تی عێراق بڕیاریدا به‌دروستكردنی شورایه‌ك له‌ده‌وروبه‌ری به‌غدا كه پێكهاتووه له‌دیواری كۆنكرێتی سێ مه‌تر به‌رز به‌ته‌نیشت چاڵێكه‌وه كه سێ مه‌تر قووڵه، به‌ڵام پلانه‌كه جێبه‌جێ نه‌كرا.
عه‌مید سه‌عد معه‌ن وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆ به”نیقاش”ی وت “هێزی ئه‌منی پێویست له‌ده‌وروبه‌ری به‌غدا جێگیركراون‌و له‌وه ناترسین هێرش بكرێته سه‌ر به‌غدا، به‌ڵام جار جاره جۆرێك لهدزهكردن رووده‌دات”.
ده‌شڵێت “دروستكردنی شورا ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان له‌و ناوچانه‌و ده‌كرێت سوود له‌و سه‌ربازانه ببینرێت بۆ شه‌ڕی داعش.. شوراكه كامێرای چاودێری له‌سه‌ر دهبێتو رێی له‌تیرۆریستان ده‌گرێت رێگا شاراوه‌و نهێنییه‌كان به‌كاربهێنن بۆ گوێزانه‌وه‌ی ته‌قه‌مه‌نی بۆ پایته‌خت”.
بیرۆكه‌ی دروستكردنی شورا نوێ نییه‌و سوپای ئه‌مه‌ریكا ساڵی 2006 پێشنیاری كرد پاش ئه‌وه‌ی ده‌یان سه‌ربازی له‌و ناوچانه‌دا كوژران، به‌ڵام حیزبه سونییه سیاسییه‌كان له‌وه ترسان‌و ره‌تیانكرده‌وه، چونكه پێیان وابوو جۆرێك لهجیاكاری تایفی دروست دهكاتو ئهنبارو بابل له‌به‌غدا داده‌بڕێت.
ئه‌مڕۆش هه‌مان ئه‌و هێزانه دیسانه‌وه بنیادنانی شورای ئه‌منی ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه، بۆیه ئه‌و پلانه سه‌ری نه‌گرتووه كه له‌رێیه‌وه دیواره كۆنكرێتییه‌كانی نێوان ناوچه سوننه‌و شیعه‌كانی پایته‌خت ههڵدهگیرانو ده‌برانه ده‌ره‌وه‌ی شار.
سەرچاوە :سایتی نیقاش