بان عه‌لوان ماوه‌یه‌كی زۆر زۆربه‌ی دوكان‌و بازاڕه‌كان به‌غدا گه‌ڕا بۆ ئه‌وه‌ی جلێكی جوان بۆ رۆژی ماره‌بڕینه‌كه‌ی ئاماده بكات، به‌ڵام هه‌موو جارێك به‌ده‌ستی به‌تاڵ ده‌گه‌ڕایه‌وه، رۆژێك له‌په‌یجێكی فه‌یسبووك وێنه‌ی عه‌زییه‌كی وه‌نه‌وشه‌یی بینی كه رێك له‌عه‌زی ژنه شۆخ‌و شه‌نگه‌كانی هۆلیود ده‌چوو، بۆیه خێرا نامه‌ی بۆ په‌یجه‌كه نارد تا عه‌زییه‌كه بكڕێت‌و بۆی بنێرن.
دوو هه‌فته‌ی رێك بان چاوه‌ڕێی گه‌یشتی ده‌كرد‌و خۆی بۆ ئاهه‌نگه‌كه‌ی ئاماده ده‌كرد، به‌ڵام كاتێك گه‌یشت بینی هیچی له‌وه ناچێت كه له‌په‌یجه‌كه‌دا بینیوێتی، كاتێكیش ویستی وه‌رینه‌گرێت، فرۆشیاره‌كه پێی وت تازه بوار نه‌ماوه، كێشه‌ی بان ئه‌وه بووه به‌ر له‌وه‌رگرتنی به‌رگه‌كه، پاره‌كه‌ی دابوو.
ئێستا زۆركه‌س له‌به‌غداو شاره‌كانی تری عێراق سه‌ریان خستووه‌ته سه‌ر كڕین له‌رێی ئینته‌رنێته‌وه، چونكه كات بۆ كڕیار ده‌گێڕێته‌وه‌و به‌ئاسانی كه‌لوپه‌له‌كه ده‌گاته ده‌ستی، كڕیار ئه‌وه‌نده‌ی له‌سه‌ر نامه بنێرێت بۆ ئه‌و په‌یجی فه‌یسبووكه‌ی ده‌یه‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی كه‌لوپه‌له‌كه‌ی بۆ بگه‌یه‌ننه ماڵه‌وه.
ئه‌وانه‌ی زیاتر ئه‌م شێوازه به‌كارده‌هێنن كچان‌و ژنانن، چونكه له‌په‌یجه‌كانی فه‌یسبووك ده‌یان جۆری جل‌و به‌رگ‌و كه‌لوپه‌لی جوانكاری نمایش ده‌كرێن، به‌تایبه‌تی له‌هه‌ندێ ناوچه‌ی داخراو كه كچان كه‌متر ده‌توانن بچنه ده‌ره‌وه بۆ بازاڕكردن.
كێشه‌كه ئه‌وه‌یه به‌شێك له‌م په‌یجانه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شوێن‌و ناونیشانی خاوه‌نه‌كانیان دیار نییه، چه‌ندین شێوازی فێڵكردن به‌كارده‌هێنن بۆ هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی كڕیاران، چونكه كاڵایه‌ك نمایش ده‌كه‌ن‌و دواتر دانه‌یه‌كی تر ده‌گه‌یه‌ننه ده‌ست كڕیار.
فاتیمه عه‌بد یه‌كێكی تره له‌و كچانه‌ی كه‌وتووه‌ته داوی په‌یجه‌كانه‌وه، چونكه كاتێك له‌رێی په‌یجێكه‌وه داوای كڕینی ته‌له‌فزیۆنێكی كردووه، كه پێی گه‌یشتووه بینیوێتی قه‌باره‌كه‌ی بچوكتره له‌وه‌ی ئه‌و ویستوویه‌تی.
فاتیمه به”نیقاش”ی وت “نه‌ك هه‌ر بچوكتر بوو، به‌ڵكو كاریشی نه‌ده‌كرد، به‌ڵام كێشه‌كه ئه‌وه‌بوو تازه پاره‌شم دابوو”.
زینه ماجید كچێكی تره كه له‌رێی فه‌یسبووكه‌وه پانتۆڵێكی كاوبۆ (جینز)ی كڕیوه، به‌ڵام كاتێك بۆیان هێناوه پێی وتوون ناونیشانه‌كه‌تان هه‌ڵه كردووه، چونكه ئه‌و پانتۆڵه نه‌بووه كه ئه‌و داوایكردووه، به‌ڵام وه‌كو هه‌موو ئه‌وانی تر نه‌یتوانیوه پاره‌كه‌ی بگێڕێته‌وه.
له‌لای خۆیه‌وه نور زه‌یدون به‌ڕێوه‌به‌ری فرۆشتن له‌یه‌كێك له‌په‌یجه بازرگانییه‌كانی فه‌یسبووك ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ئه‌و حاڵه‌ته له‌هه‌موو په‌یجه‌كاندا دووباره نابێته‌وه، چونكه به‌شێكی زۆریان سه‌رڕاستن له‌گه‌ڵ كڕیاراندا، به‌ڵام وه‌ك ئه‌و ده‌ڵێت چه‌ند په‌یجێكی بێ ناونیشان كاری سه‌ره‌كییان هه‌ڵخه‌ڵاتاندنی كڕیارانه.
ئه‌و په‌یجانه‌ی قۆڵی خه‌ڵكیان بڕیوه بوونه‌ته مایه‌ی ناوزڕاندنی ئه‌وانه‌ش كه به‌شێوه‌یه‌كی رێك‌و پێك كاره‌كه‌ی خۆیان به‌ڕێوه ده‌به‌ن، له‌مڕووه‌وه نور به”نیقاش”ی وت “به‌هۆی ئه‌م كاره‌وه په‌یجه به‌ناوبانگ‌و سه‌ر ڕاسته‌كانیش زیانیان به‌ركه‌وتووه”، بۆیه داوا ده‌كات هاوڵاتیان هه‌تا له‌په‌یجه‌كه دڵنیا نه‌بن، كه‌لوپه‌لی لێ نه‌كڕن.
هه‌ندێك له‌وانه‌ی له‌ڕێی په‌یجه‌كانی فه‌یسبووكه‌وه كه‌لوپه‌ل ده‌كڕن، پێیان وایه باشترین چاره بۆ ئه‌وه‌ی فێڵیان لێ نه‌كرێت ئه‌وه‌یه دڵنیابن له‌وه‌ی خاوه‌ن‌و په‌یج‌و كۆمپانیاكانی سه‌ر فه‌یسبووك شوێنێكی دیاریان هه‌یه.
ئینتیسار كازم یه‌كێكه له‌و ژنانه‌ی له‌رێی په‌یجه‌كانی فه‌یسبووكه‌وه زۆربه‌ی كه‌لوپه‌لی ماڵه‌كه‌ی كڕیوه، به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی سه‌ردانی شوێنی كۆمپانیاكه‌ی كردووه‌و دڵنیا بووه له‌راست‌و دروستی.
ئینتیسار روونیده‌كاته‌وه كه ئه‌و په‌یجانه كارئاسانی زۆر بۆ خه‌ڵك ده‌كه‌ن، به‌مه‌رجێك كه‌سه‌كه خۆی وریابێت‌و تا دڵنیا نه‌بێت هیچیان لێ نه‌كڕێت.
سەرچاوە:نیقاش