دیمانه: بارزان ئه‌كره‌م – سایتی ئاشتی
گۆڤه‌ند عبدوالخالق مه‌سعود له دایك بووی ساڵی 1985، یاریزانی پێشووی یانه‌كانی بروسك و سۆران و هه‌ولێر بووه، بۆ هه‌لبژارده‌ی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر و زانكۆی كه‌ركوك یاری كردووه، ماوه‌ی 5 ساڵه رێكخه‌ری گشتی یانه‌ی هه‌ولێره، زۆربه‌ی یارییه نێو ده‌وڵه‌تییه‌كانی كوردستان رێكخه‌ری یارییه‌كان بووه، خاوه‌نی بروانامه‌ی ماسته‌ره له كارگێڕی وه‌رزشی، له زانكۆی ئه‌سكه‌نده‌ریه، خاوه‌ن 4 بڕوانامه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه له رێكخستنی وه‌رزشی. گۆڤه‌ند ده‌لێت: وه‌رزشی كوردستان وه‌ك هه‌موو سێكته‌ره‌كانی تر پیشكه‌وتنێكی كاتی به‌خۆوه بینی، به‌ڵام هه‌ر زوو بینیمان له گه‌ڵ قه‌یرانی دارایی گرفته‌كانی ده‌ركه‌وتن، به شێوه‌یه‌كی گشتی له لایه‌نی كارگێڕی زۆر له دوای وڵاتانی تره‌وه‌ین، بۆیه ده‌بێت زۆر به‌شاره‌زای فه‌لسه‌فه‌ی وه‌رزشی وڵات دابڕێژرێته‌وه، ئه‌وه‌ش ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی تا وه‌كو ئێستا وه‌رزش لای به‌رپرسانی كورد یاری نێوان هه‌ولێر و دهۆك یان دوو یانه‌ی تره. ده‌رباره‌ی ئاستی كارگێڕی وتی: كارگێڕی وه‌رزشی ده‌بێ ئاستی رۆشه‌نبیری به‌رزبێ، له هه‌مان كاتدا لایه‌نی وه‌رزشیشی هه‌بێت، واتا به شێوه‌ی پراكتیكی وه‌رزشی كردبێ، به‌ڵام ئه‌مه مانای ئه‌وه ناگه‌ینێ كارگێڕی وه‌رزشی پێویسته وه‌رزشوانی كۆن بێت، چونكه ئه‌م كاره زانستێكی گه‌وره‌یه په‌یوه‌ندی به هه‌موو بواره‌كانی ژیانه‌وه هه‌یه وه‌رزشیش به‌شێكه له‌و بوارانه، كارگێڕی وه‌رزشی ده‌بێ خاوه‌ن بیرۆكه‌ی به‌هێزبێت بتوانی داهێنان بكات، پێویسته به جوانترین شێوه بیر و راكانی ده‌رببڕێت، ده‌بێ بزانێ ره‌خنه سنوری نییه و له یه‌كه‌م رۆژی كاركردنی ده‌ست پێده‌كا تا دواین رۆژی كاركردنی ئینجا كۆتای دێت. ئه‌و گوتی: هه‌ندێك كارگێڕی وه‌رزشی هه‌ن نامه‌وێت بۆچوونی خۆمیان له‌سه‌ر بڵێم، چونكه به پێویستی نازانم، ئه‌و نه وه‌رزشوانه و نه كارگێڕ، به‌ڵام هه‌شیانه كاری جوانیان كردووه. له‌سه‌ر چۆنیه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ده‌سته كارگێڕییه‌كان وتی: هه‌لبژاردنی كه‌سانی ئه‌كادیمی واتا ئه‌رك و كاری تاكه‌كان دیاربێت، به‌رنامه‌ی كاری هه‌بێت تا بزانرێ له ماوه‌ی داهاتوو چه‌نده‌ی جێ به جێ ده‌كات، هه‌ڵبژاردن له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست دیموكراسیانه نییه و به تایبه‌تیش لای خۆمان. ده‌رباره‌ی پێگه‌یاندنی كه‌سانێك له‌م بواره ئاماژه‌ی به‌وه‌دا: ئه‌مه كاری كاری دام‌و ده‌زگا وه‌رزشییه‌كانه، به‌تایبه‌تی كۆلیژی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشی ساڵانه چه‌ند كه‌س لێی ده‌رده‌چن، ئامانجی ئه‌م كۆلێژه چییه؟ پرۆگرامه‌كانی خوێندن تیایدا لاوازه، بابه‌ته‌كان به شێوه‌ی گشتی ده‌خوینرێ، كه‌چی له وڵاتانی دیكه له قۆناغه‌كای سه‌رتادا به‌شی خویندن دیاری ده‌كرێت، وات هه‌ر له قۆناغی یه‌كه‌م و دووه‌م دا ده‌بیت له گه‌ڵ وه‌رزشی جیهانی بڕۆین ناكرێ دابڕێین، كاتی بوینه ده‌وله‌ت هه‌ست به خراپی ئه‌م لایه‌ن ده‌كه‌ین. سه‌باره‌ت به كه‌می گۆڕان كاری له كه‌سانی كارگێڕی ده‌ڵێت: گرنگتر له گۆرینی كه‌سه‌كان گۆرنی سیسته‌می دانانی كه‌سه‌كان و بوونی یاسایه‌كی تۆكمه‌ییه، چونكه خراپی ئه‌م دوو لایه‌نه بوار ده‌دات بۆ مانه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ له‌سه‌ر كورسییه‌كانیان، ئه‌گه‌ر هه‌لبژاردنیش بكرێ هه‌ر ئه‌وان ده‌مێننه‌وه. ده‌بێ گۆڕانكاری له جه‌سته‌ی وه‌رزشی بكرێت، یانه‌كان جیابكرێنه‌وه له حكومه‌ت، پشت به كۆمپانیاكان ببه‌ستن بۆ ده‌سته به‌ر كردنی داهات، پێویست ده‌كات پشكیان هه‌بێت له ناو ده‌زگا وه‌رزشیه‌كان و كۆمپانیاكان، په‌یر و پرۆگرم بۆ ده‌زگا وه‌رزشییه‌كان دابنرێ به‌م شێوه‌یه ده‌توانینین گۆڕانكاری له‌وه‌رزشدا بكه‌ین، پێویسته میدیا كارانیش چاوێك به خۆیان دابخشێنه‌وه، چونكه نه‌بوونی گۆڕانكاری له وه‌رزش ئه‌وان به‌شێكن له هۆییه سه‌ره‌كییه‌كان. كوره‌كه‌ی مه‌سعود ده‌ڵێ: به چه‌ند رێگایه‌ك ده‌گه‌ینه ئاستی وڵاتانی پیشكه‌وتوو، كه‌پێویسته په‌یره‌وی بكه‌ین، دوای دانانی یاسا و په‌یره و پرۆگرامه‌كان بۆ ده‌زگا وه‌رزشییه‌كان. 1- گوێ له یه‌كتر بگرین و كه‌س خۆی به گه‌ورتر نه‌زانێ له‌وه‌ی تر، چونكه هه‌موومان له دواوه‌ین. 2- له كۆلیژی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشی به‌شی كارگێڕی وه‌رزشی بكرێته‌وه و چه‌ن كه‌سانێكی بیرمه‌ند له‌م به‌شه بهێنرێن بۆ پێشخستنی ئه‌م بواره. 3- هه‌ماهه‌نگی كردن له نێوان كارگێڕه وه‌رزشییه‌كان كه‌سانی ئه‌كادیمی. 4- كه‌سه ئه‌كادیمیه‌كان خۆیان به گه‌وره‌تر نه‌زانن له وانه‌ی له ناو یه‌كێتییه وه‌رزشییه‌كانن، چونكه ئه‌م بۆچوونه هه‌ڵه‌یه به‌لكو كاری ئه‌وان نوسینه‌وه و دارشتنی پلانی درێژخایه‌نه، شیكردنه‌وه‌ی راستییه‌كانه و كاركردن له ناو دام‌و ده‌زگا وه‌رزشییه‌كانه، 5- كه‌سانی كارگێڕی ناو یه‌كێتییه وه‌رزشییه‌كان پێویسته په‌نا ببه‌ن بۆ كه‌سانی ئه‌كادیمی بۆ شیكردنه‌وه‌ی داهاتوو گۆییان لێ بگرن، متمانه‌یان پێبكه‌ن، 6- به‌رپرسانی وڵات له‌وه بگه‌ن دوای هێمنی و ئاسایشی وڵات، وه‌رزش گرنگترین سێكته‌ره، كه وڵات پێشده‌خات نه‌ك ته‌نها گرنگی دان به نه‌وت و كشتوكاڵ، ده‌توانم به به‌ڵگه بۆیان بسه‌لمێنم وه‌رزش گرنگترینه گه‌ر گه‌ر گوێم لێ بگرن، سوپاستان ده‌كه‌م بۆ ئه‌م به‌سه‌ركرنه‌وه‌یه و هیوای سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازم.