لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ “محەمەد بە دوای ژیانێکی ئارامدا دەگەڕا”

“محەمەد بە دوای ژیانێکی ئارامدا دەگەڕا”

0 تێبینییەکان 29 بینینەکان

panabary kurdپەنابەرانی کورد لە نامەیەکدا سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا بە بەرپرسیار دەزانن

پەنابەرانی کورد، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا بە بەرپرسیار دەزانن لە گیانلەدەستدانی گەنجیکی کورد و لە نامەیەکیشدا رایدەگەیەنن، کەسوکارمان لەگەڵ داعش شەر دەکات بۆ ئەوەی خەڵکی ئەوروپا ئاسایشی هەبێت و ئێمەش دەمانەوێ بە ئارامی بژین.
پەنابەرانی کەمپی دونکیرک دەستەیەکی نوێنەرایەتیان پێکهیناوە و نامەیەکیان بۆ دەیڤید کامیرۆن، سەرۆک وەزیرانی بریتانیا، نووسیوە و داوایانلێکردوە کە سەردانی کەمپەکەیان بکات و بەچاوی خۆی بارودۆخی خراپی ئەو پەنابەرانە ببینێت.
کەمپی دونکیرک لە فەرەنسا و لە باکووری شاری دونکیرک هەڵکەوتووە، 1300 پەنابەر لەو کەمپەدا دەژین کە کورد، ئێرانی، سوری و کوەیتی پێکهاتوون. panabaryjn
لە نامەکەی ئەو پەنابەرانەدا (کە وێنەیەکی لە لایەن رێکخراوی هاوکاری پەنابەران
Help Refugees دراوەتە خەندان) و ئاڕاستەی دەیڤید کامیرۆن کراوە، هاتووە، ” کەمتەرخەمی ئێوە دەرهەق بە بارودۆخی ئێمە گیانلەدەستدانی کورێکی 18 ساڵە بەناوی محەممەد-ی لێکەوتەوە کە دەیویست ژیانێکی باشتر بۆ خۆی دابین بکات و بروات بۆ لای ئەندامانی بنەماڵەکەی لە بەریتانیا”.
هەینی ڕابردوو ، محەمەد حوسێن-ی ته‌مه‌ن 18 ساڵ کە خەڵکی شاری سلێمانی بوو لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە بریتانیا گیانیلەدەستدا.
بە پێی پێگەی گاردیان، محەممەد شەش مانگ لە کەمپی دونکیرک بووە و ئەو شەوە ویستوویەتی سەردانی ئەندامانی بنەماڵەکەی بکات کە لە بەریتانیا دەژین، بەڵام کەوتە ژێر ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر و بەو هۆیەوە گیانیلەدەستدا.
ئەو پەنابەرانە لە نامەکەیاندا ئاماژە بەوە دەکەن کە حکومەتی فەرەنسا ئەوانی ناچارکردوە لە بارودۆخێکی زۆر خراپدا ژیان بەسەرببەن و تەنیا هەڵوێستی دەیڤید کامیرۆنیش ئەوە بووە کە بودجەی زیاتر بۆ کۆنترۆڵی توندتری سنوورەکانی نێوان فەرەنسا و بەریتانیا تەرخان بکات کە ئەو سیاسەت وێنە و ناوبانگی بریتانیا لە جیهان خراپ دەکات.
پێشتریش مادی هاریس، لە دەزگای خێرخوازی بەریتانیا رایگه‌یاندبووه، “محەممەد دەیویست ژیانێکی باشتر دابین بکات و لەو پێناوەدا گیانی لەدەستدا و حکومەتی ئێمە لە بەرامبەر گیان لەدەستدانی بەرپرسیارە”.
هەروەها جۆرج گابریل لە رێکخراوی ناحکوومی هاووڵاتیانی بریتانیا (
Citizens UK)، مردنی محەممەد بە ئاماژەیەک دەزانێت بەو مەترسییەی چاوەروانی سەدان منداڵی پەناخواز دەکات کە لە کەمپەکانی دونکیرک و گالاس دەژین. گابریتی باسیلەوەشکردبوو، کە حکومەتی بەریتانیا پێویستە شەرم بکات لەوەی کاری زیاتر بۆ وەرگیران و پاراستنی ئەو منداڵە پەناخوزانە ناکات.
panabary kurd-bulgaryaلە بەشێکی دیکەی نامەکەی پەنابەراندا هاتووە کە زۆرێک لەو کەسانەی لە کەمپی دونکیرک دەژین، ئەندامانی بنەماڵەیان لە بەریتانیا هەیە و بەو پێی یاساکانی بەریتانیا دەتوانن داوای مافی پەنابەرێتی لەو وڵاتە بکەن و حکومەتی بەریتانیا بەرپرسیارە لەوەی هاوکاری ئەو پەنابەرانە بکات کە لە ئاسایش و ئازادیدا لە بەریتانیا بژین.

لە کۆتایی نامەکەشدا هاتووە کە “ئێمە تیرۆریست نین. ئێمە داعش نین بەڵکوو لەدەست داعش ڕامانکردووە. خەڵکەکەمان لەگەڵ داعش شەر دەکات بۆ ئەوەی خەڵکی ئەوروپاش ئاسایشی هەبێت و ئێمەش دەمانەوێ لەگەڵ بنەماڵە و هاورێکانمان لە بەریتانیا لە ئاسایشدا بژین.”

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە