رۆژی شەممە ٣ی تشرینی یەکەم، پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، ئەو ژنەی لە پارکی دایک بە کوژراوی دۆزرایەوە، لەلایەن باوکییەوە کوژراوە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه مێردی ژنه‌كه ده‌ستگیركراوه‌و ئه‌و كه‌سه‌ی له‌پاركی دایكیش له‌گه‌ڵ كچه‌كه‌بووه ده‌ستگیركراون، “به‌پێی ماده‌ی 406ی سزادانی عێراقیی”.
وتيشى له‌ئێستادا هێزه‌كانی پۆلیس ئاگاداركراونه‌ته‌وه بۆ ده‌ستگیركردنی باوكی ژنه كوژراوه‌كه.
سه‌نته‌ری هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌شی پارێزگای سلێمانی له‌راگه‌یه‌ندراوێکدا ئاشکرای کرد “له‌كاتژمێر (3:15)ی ڕۆژی (2-10-2015) پۆلیسی فریاكه‌وتن ئاگاداركرایه‌وه كه ئافره‌تێك له‌ناو (باخچه‌ی دایك) كوژراوه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له‌لایه‌ن سه‌نته‌ری هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌شه‌وه، ئاگاداری لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار كرا‌و پاش گه‌یشتنی مه‌فره‌زه‌كان، ده‌ركه‌وت ئه‌و ئافره‌ته به‌ده‌مانچه كوژراوه‌و چوار فیشه‌كی پێوه‌نراوه”.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه ده‌که‌ن که ئه‌و ئافره‌ته ناوی (س، ع، ڕ)یه‌و له‌دایكبووی ساڵی (1994)ه‌و پێشتر پێشمه‌رگه بووه له‌هێزی ژنان، به‌ڵام وازی هێناوه، مێرده‌كه‌شی به‌ناوی (ه، ك، ع) له‌دایك بووی ساڵی (1995)ه.
له‌راگه‌یه‌ندراوه‌که ئه‌وه‌ش ئاشکراکراوه که “به‌گوێره‌ی وته‌ی مێردی ئه‌و ئافره‌ته، گومانده‌كرێت له‌لایه‌ن باوكیه‌وه كه ناوی (ع، ڕ) كوژرابێت، چونكه پێشتر ڕازی نه‌بووه شووی پێ بكات‌و به‌دزی باوكیه‌وه شووی پێ كردوه”.
هاوکات ڕووناک فەرەج ئەندامى ئەنجومەنى باڵاى خانمان ڕایگەیاند: پێشتر سنوور نزیکەى ساڵێک لە شڵێتەرى داڵدەدانى ژنان بووە لە سلێمانى، هەرچەندە زۆر هەوڵمان لەگەڵدادا بۆ ئەوەى لە شێڵتەر بمێنێتەوە، بەڵام ئەو سووور بوو لەسەر ئەوەى بچێتە دەرەوە و وەک خەڵکى ئاسایى بژى.
هەروەها وتیشى: دواتر چووە دەرەوە و دامانمەزراند و هاوسەرگیریشى کرد، هەرچەندە هەر لەسەرەتاوە کەسوکارى وتیان ئەو ژنە هەرکات ببینن دەیکوژن و ئەوە بوو قسەکەى خۆیان جێبەجێکرد و کوشتیان.
رۆژی هه‌ینی(٢\١٠\٢٠١٥، له‌پارکی دایکی شاری سلێمانی به‌فیشه‌ک ژنێک به‌سه‌ختی بریندارکراو دوای گه‌یاندنی بۆ نه‌خۆشخانه، گیانی له‌ده‌ستدا.