رۆژی دووشەممە ڕێکەوتی 14ی ئاداری 2016 بەئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە کەسایەتی و دۆست و لاینگرانی حزبی و حكومی و ژمارەیەكی بەرچاوی هاوڵاتیانی شارۆچكەی عەنكاوە لە مەراسیمێكدا هاورێ نجیب حەنا عەتو (ابو جنان) بەخاك سپێردرا.
لە مەراسیمی بەخاک سپاردنیدا وەفدێکی رابەرایەتی حزب کە پێک هاتبوو لە هاوڕێیان مام خدر سکرتێری گشتی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان و خلیل محمود و نەهرۆ جلال ئەندامانی مەکتەبی سیاسی بەشداری مەراسیمەکەیان کرد و هاوپشتی و هاوخەمی خۆیان بە حزبی شوعی و خانەوادەکەی راگەیاند .
هاورێ ابو جنان لە سەرەتای لاوێتی بە خۆشەویستی نیشتمان ونەریتی داكۆكیكردن لە زەحمەتكێشان وبەهای بەیەكەوە ژیان گشت نەتەوە وئاینەكان لە نێوخێزانە تێكۆشەرەكەی وشارە دێرینەكەی پەروەردە بوو.. لە نێو رێكخستنەكانی حزبدا ئەم ئاراستەیە لە پەروەردەكردن بە خۆشەویستی كوردستان وروبوروبونەوەی دیكتاتۆری وداكۆكیكردن لە بەرژەوەندی رەنجدەرانی گەلەكەمان وكاركردن بۆ وەدیهێنانی مافی نەتەوەكان، بیرو وئیلتزامی هاوری ابو جنانی زیاتر قولتر كردوە، وئەوەبوو وەك كادیرێكی باوەرپێكراو لە رێكخستنە نهێنییەكانی حزب لە كەركوك وهەولیر وچەندین شوێنی دیكە رۆڵی خۆی بینی، ولە هەمان كاتدا وەك پێشمەرگەیەكی سەركردەیەكی شۆرشگێر لە شاخەكانی كوردستان نەك تەنها هەر خۆی بەڵكو تەواوی خێزانەكەی شوێن دەستیان دیاربوو.
سڵاو لە گیانی پاكی تێكۆشەری ناسراوی گەلی كوردستان نجیب حنا عەتۆ.