نوسینی: ئاندری ڤلتچێك، فەیلەسوف و ڕۆمان نوس و ڕۆژنامەوانی لێکۆڵینەوە
وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە: ئەحمەد ساڵەح جاف
پێشتر وەک چیڕۆکێکی سەرکەوتو نمایشدەکرا. پێمان دەگوترا لە ڕۆژهەڵاتی ناوینی تاڵانکراو، گەمارۆدراو بە مردن و، نائومێدی و ئازار. خاکێکی درەوشاوە هەیە وەك ڕۆشنای لایت دەدرەوشێتەوە، وەک پەندێکی کۆن دەڵێت” ناسراو بە خاکی شیر و هەنگوین” واتا خاکێکی پڕ پیت بەرەکەت، دیار وەک بڵێسەی هیوا. لەوانەشە زیاتر وەک کێکێکی خۆش دەرکەوتبێت، بەڵام پیس و ڕزیو؟ ئەم شوێنە شازە بە کوردستانی عێڕاق ناسرابو، یان فەرمیتر بڵێێن ”هەرێمی کوردستان”. بە مانایەکی تر، ئەمە ئەوشوێنە بو کە کەپیتاڵیزمی جیهانیی تێیدا سەرکەوتوبو، ببوە جێگای ماسیڤ ئینڤێستمەنت (پارەی وەسودهێنراوی قەبە) لە هەمان کاتدا، ڕۆژاوا گرەنتی ئەمن و ئاسایشی تێدا بەرقەرار کردبو. کۆمپانیا تورکییەکان، پرۆژە و کاری بیناسازیی، و سەرمایەی لە-ژمارە-نەهاتوی خۆیانی تێدا گەشەپێدا، ئەمە لە کاتێکدا شەقامەکانیان گیرابو بە تانکەری نەوت و، پاشان بۆڕیی نەوت بەرەوبازاڕەکانی ڕۆژاوا. هەروەها، لەفڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ئەربیل، بزنزمانە ئەوروپییەکان (سەرمایەدار)، سەربازو پسپۆرانی سیکوریتی (ئاسایش) لەگەڵ پسپۆرانی بواری گەشەپێدان لە نەتەوە یەکگرتوەکان چاویان بەیەک دەکەوت. دەیان نوسینەگەی هێڵی ئاسمانی وەك: هێڵی ئاسمانیی ئۆستریان (نەمسا)، هێڵی ئاسمانیی تورکیی، هێڵی ئاسمانیی یۆنانی، و هێڵی ئاسمانیی ڕۆژهەڵانی ناوین سەرقاڵی پڕۆژە و بناغەدانانی گەشتی فڕۆکە بون بۆ ڕاکێشانی سەرنجی جیهان بۆ ئەم شوێنە تازەباوەی ڕۆژهەلاتی ناڤین. ئەمە سەرەڕای ئەوەی، حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەردەوام لە بەریەککەوتندا بو لەگەڵ بەغدادی پایتەخت لەسەر کێشەی نەوت و مافی زیاتری سەربەخۆیی و سەدان گرفتی گرنگی تر. ئەوەش لەولاوە بوەستێ، وەك زۆرجار لە کۆمەڵگا، بێئەندازە سەرمایەدارییەکاندا ڕودەدات، لەناکاو هێڵی هەژاریی لەنێو کۆمەڵگا سامناک و تۆقێنەرانە دەرکەوت، بەڕادەیەک بوە هۆی تەشەنەسەندنی هەژاریی و کوێرەوەری لەناو خەڵکدا. لەگەڵ بەردەوام ناردنی نەوت و بەردەوامیی خۆبەڕێوەبردندا، جۆرێک لە پەیمان دوپاتکردنەوەبو بۆ ڕۆژاوا، بەڵام ئابوری بەرەو خاوبونەوە ڕۆیشت، تاگەیشتە لوتکەی وەستان. تەواوی گەشە و جوڵەی کۆمەڵگا سەربەرەوخوا هاژەیکرد. دڵخۆشیی سەرمایەدارەکانی تورکیا و ڕۆژاوا، بەتایبەت سیاسییەکان و ڕاوێژکارەکانیان، بونەتە هۆی کۆسپ و تەگەرە لەبەردەم بژێوی ژیانی خەڵکدا. ئەوڕۆژەی من ئەوێم بەجێهێشت، لە 9ی مانگی دوی 2016، لەپڕ کۆمەڵێك گردبونەوە و خۆپیشاندان دروستبو بە هۆی شکست و کەوتنی بواری ئابوریی.
بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕۆیتەرز ”خۆپیشاندەکان لە کوردستانی عێڕاق بەتەواوی تەشەنەیسەند و بەرەو توندوتیژیی ڕۆیشت، لەکاتێکدا لە دەیەی ڕابردودا ئابوری لەم هەرێمە ئۆتۆنۆمییە پەرەیسەندبو، بەڵام لە 2014 شتێکی کتوپڕی بە خۆیەوە بینی، کاتێک بەغداد بوجەی دارایی کوردەکانی بڕی، پاش ئەوەی بۆڕیی نەوتی خۆیان بنیادنا و دەستیانکرد بە ناردنەدەرەوەی نەوتی خۆیان بە شێوەی سەربەخۆ. ئەمەش بوە هۆی ئەوەی کە حکومەتی هەرێمی کوردستان، توانای پێدانی موچەی مانگانەی کارمەندەکانی خۆی نەبێت، کە خۆی لە 800 ملیۆن دۆلار دەبینێتەوە. حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەوڵیدا بە زیادکردنی هەناردەی نەوت، لەڕێی بۆڕییەوە، ئەم کورتهێنانە پڕبکاتەوە، بەڵام نرخی هەنوکەی نەوت، هەرێمی دوچاری کورهێنان کردوە لە بوجە و داهاتی، کە خۆی لە 717 ملیۆن دۆلار دەبینێت. بەڵام، کێشمەکێشی هەرێم لەگەڵ بەغداد و کورتهێنان لە بوجە، تەنیا کێشە نییە کە هەرێمی توشی ئەم قەیرانانە کردوە. سیستەمی کۆمەڵایەتی، سیستەمی تەندروستی، ڕێباز و سیستەمی پەروەردە، سیستەمی خانەنیشینی، سیستەمی دادوەری، سیستەمی منداڵان، سیستەمی ژیان و مافی ئاژەلان، سیستەمی عەدالەتی کۆمەڵایەتی هەموی لەڕادەبەدەر بێمانا و شێواوە، وێڵفێر (سیستەمی کۆمەڵایەتی و دەستگیرۆیی هەژاران، وڵاتێک لەسەر ئەم سیستەمە بڕوات) زۆر نادادپەروەری تێدایە، وەبارودۆخی، کۆمەڵانی خەڵك ڕەچاونەکراوە.
شەوێک، چاوم کەوت بە پسپۆری تایبەتی پەروەردەی نەتەوە یەکگرتوەکان، خانم ئێزتێر سزوکس، کە لە هەولێر نیشتەجێیە، گفتوگۆیەکی کورت و بەگوڕمان کرد، پێی گوتم ”کوردستانی عێڕاق بەدڵنیایی دەوڵەتی کۆمەڵایەتیی نییە، خەڵکی زۆر ناڕازین لە بارودۆخەکە. بەردەوام سەرقاڵی خۆپیشاندانن و هیچیش لە بارودۆخەکە ناگۆڕێت. تەواوی سامانی سروشتیی هی شەخسە، خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتیی ئێجگار گرانە، ئەوانەشی دەتوانن بۆ خۆیان سەردانی تورکیا دەکەن بۆ مەسەلەی تەندروستی. هەرێمی کوردی شوێنێکی بێ ئەندازە ئاڵۆزە”.
بەتەوس و لاقرتێیی، لێم پرسی ”کەواتە ئەمە ئەو بەهەشتتە نییە لە دڵی ڕۆژهەڵاتی ناوینی سوتاودا”
لە وەڵامدا، پێی گوتم ”بەدڵنیاییەوە نەخێر، بێگومان داهاتێکی زۆر و گرنگ دەڕژێتە ئەم هەرێمە لە دنیای دەرەوە، بەتایبەت لە وڵاتانی ڕۆژئاوا و تورکیاوە. بەڵام هەموی ڕاستەوخۆ لەڕێی پیشەسازی نەوتەوە دەڕوا، هیچی نایەتەوە بۆ بۆ خەڵکی خەڵکی ئاسایی”. منیش، ئەوە دەزانم، خۆم بینیم، ”خەڵکە ئاساییەکە” سەرقاڵی هیلاکی و هەڵکەندنی خاک بون بۆ دینارێک، لە گوندەکان نزیکی کۆمپانیای نەوتی کار (کار کۆمپانیایەکی نەوتی کوردییە) . لە 9ی مانگی دوی 2016، خەڵکی ناڕازی بەلێشاو ڕژانە سەر شەقامەکانی سلێمانی، کۆیە، هەڵەبجە و چەمچەماڵ. لەپڕ ڕون بوەوە ”بەرەوپێشچونەکانی” کوردستانی عێڕاق هیچ نەبو، زیاتر لە هاوز ئۆف کارد (ڕێکخراوێکی بێهێز و، ئاسان تێکشکاو). هەرەسهێنانی لەسەرخۆی بەدەرکەوت و بەردەوام بونیشی زەحمەتە.
پرسیم، لە وەرگێڕەکەم ” پێتوایە، بۆچی، پارە نییە بیدەن بە موچە، خانەنیشان، تەنانەت موچەی هێزی پێشمەرگە و پۆلیس؟”
پێی گوتم ” پارە نییە، چونکە نرخی نەوت دابەزیوە و لە شەڕ داین لەگەڵ داعش، هەروەها، پێشتر لە سەدا حەفتا و پێنجی بوجەکەمان لە بەغدادەوە دەهات، بەڵآم ئێستا، هیچمان بۆ نانێرێت”.
من پریسم، ” بەڵام، بۆچی بەغداد پارەتان بۆ بنێرێت لە کاتێکدا ئێوە نزیکترن لە واشینتۆنەوە. بەردەوام بەڵێنی دڵسۆزیی خۆتان بۆ ڕۆژاوا دوپاتدەکەنەوە و بەرهەڵستی عێڕاق دەکەن و هەڕەشەی سەربەخۆیی دەکەن. تەنانەت بۆڕیی نەوتی خۆتان بونیاد ناوە بۆ تورکیا”؟ بەڵآم، تاکو ئێستا بەغداد، پایتەختی ئێمەیە.
لێم پرسی ”ئایا هیچ پارەیەکتان لەلایەن ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکاوە بۆ دێت”؟ وەڵامەکەی ”نەخێر” بو.
ئایا، ”خەڵکی کورد نائومێدە، بەهۆی وەرنەگرتنی یارمەتی لەلایەن ڕۆژاواوە؟”. پێی گوتم ” بەڵێ، زۆریش نائومێد بوین، ئێمە هەست بەنائارامی دەکەین، بەتایبەت لەم دوایانەدا. پێدەچێت هەموشتەکانمان بەرەو ڕوخان بڕوات. خەڵکی ئێرە دەیەوێت بڕوات، لێرە خۆی ڕزگاربکات، بڕوا بۆ ئەمریکا یان بەریتانیا”. پێتوایە ” ئەمە کۆتای خۆشییەکان لێرە”؟ تەواوی شەقامەکان پڕبون لەزبڵ و فڕێدرابون، زەوی و زار چۆڵ و وشکهەڵهاتو، هیچ کشتوکاڵ نابینرێت لەم هەرێمە. هەموی، هەر نەوت، بنکەی میلیتەری (سەرباز)ە. هیچ چالاکی و جموجوڵ و ئارەزو هیوا بەدی ناکرێت. چەندین جار ئۆتۆمبیلەکەمان وەستێنرا لە پرسگەکانی سەر ڕێگاوبان، یەکێک لە هاوڕێکانم، زۆر هەراسان بو، چونکە ڤیسەی سەر پاسپۆرتەکەی سوری بو. ئەوەی خۆم، ڤیسەی ئێرانی لەسەر بو. لەکاتێکدا بەڵگەنامەکانی ئێمەیان دەپشکنی، دەمان بینی، تانکەرو لۆری تورکی بەئازادانە، بێ وەستان دەڕۆشتن، ئاشکرابو مافی زیاتر و تایبەتیان پێ دەدرا. لەباشوری ئەربیل، لەگوندێک نزیک، قوشتەپە، شەقامەکان زۆر بەخراپی تێکشکاون بەهۆی تانکەرە تورک و کوردەکانەوە. لە شەقامە گشتیەکانی نێوان تورکیا، عێڕاق و ئێران ئەوەندەی تانکەرو لۆری نەوت دەبینی، ئەوەندە ئۆتۆمبیلی ئاسای نابینی. هەموی هەر بۆ بزنس و ترەیدە (بازرگانی)ە زۆر بەدەگمەن خەڵکی سەرفەر دەکات. چەند ڕۆژێک پێشتر، وڵاتیی توڕە شەقامەکانیان داخست بو، داوای ڕیفۆری کۆمەڵایەتی و کرداریان لەحکومەت دەکرد. کاتێک، گەیشتینە دێگەڵە، خەڵک و پۆلیس بەچاوی گومانەوە لەمنیان دەڕوانی. منیش لێم پرسین ” بۆچی خۆپیشاندان دەکەن”؟. هەوڵایاندا ڕاستییەکم پێ نەڵێن، ”گوتیان دەمانەوێت، شەقامەکانمان بۆ چاک بکەن…” جارێکی تر، لێیانم پرسی ” بەڕاست، بۆچی؟”. پاش کەمێک، بەستەڵەکەکە شکا، یەکێک لە خۆپیشاندەران، خەم و ناسۆری خۆی دەربڕی گوتی: ” بۆ ماوەی شەش مانگە دینارێکمان وەرنەگرتوە. ئێمە لەسەر ئەم شەقامانە بەچاوی خۆمان دەیبینین ڕۆژانە بەردەوام نەوت دەبرێت و بازرگانی پێوەدەکرێت، بەڵآم ئێمە دینارێکمان نادرێتێ. ئێمە زۆر توڕەین! ئەم لۆری و تانکەرانە، هەمویان نەوت و خواردنیان پێیە، بەڵآم لێرە ناوەستن، ئێمە فەرامۆشکراوین”. لەگەڵ نزیکبونەوەمان لە ئەربیل، جارێکیتر بەچاوی خۆم، فەرامۆشکردنی سەروەتو سامانی ئەو وڵاتەم بینی چۆن دەبرێت و خەڵکی ئیهمال کراوە. هیچ خزمەت گوزارییەک نییە، وە سود لە زەویوزاری ئەو وڵاتە نابینرێت. پرسیم لە شۆفێرەکەم ” باشە ئەمە هەروابوە؟ باشە کوردستان، هیچ بەرهەمێکی خۆماڵی و ناوخۆی هەبو لەژێڕ سوڵتەی سەدام حسێندا؟ هیچ کشتوکاڵ هەبو؟”.
”بەڵێ، شانێکی هەڵتەکاندو….گوتی، پێشتر، وڵاتێکی تەواو جیاوازبو”.
پرسیم ” باشتر بو؟”…… ”بەدڵنییایەوە، زۆر زۆر باشتر بو”…
تۆزێک، بێ دەنگی،….. ئێستا، شەڕە.
ساڵێک پێش ئستا، توانیم بڕۆمە بەرەکانی جەنگ، تەنیا هەفت کیلۆمەتر دور بوم لە موسڵ. ئەو گردو تەپۆڵکانەی لەلایەن داعشەوە داگیرکراوبو، هەمویم بینی. کۆی ئەو پردو گوندانەی لەلایەن داعشەوە وێرانکرابو دی. چەند گوندێکیش بۆمبی ئاسمانی هێزەکانی هاوپەیمانی ئەمریکا وێرانی کردبو. شەوکەت کە کۆماندۆ بو لە هێزەکانی زێرەڤانی، بە لاندگرۆزەرە درعەکەی گەشتێکی پێکردم لەتەواوی ئەو سنورە. لێم پرسی: ”ئایا چەند خەڵکی سیڤیل کوژراوە لەو گوندانە؟”. پێی وتم ” هیچ کەس نەکوژرا”. سوێندنت بۆ دەخۆم، ئێمە باشترین زانیاریمان دەدا بە هێزەکانی ئەمریکا، بۆیە دەیان زانی لەچ شوێنێک دەدەن”. مامەڵەکردنی لەگەڵ من بەشێوەیەک بو، وەک بڵێی، ئەمە یەکەمین جارم بێت، لەبەرەکانی جەنگ. شتەکە ڕون بو کە بەسەدان خەڵك کوژرابو. کاتێکیش کەس وکاری قوربانییەکانم بینی، بۆمیان دوپاتکردوە. گوندەکان بەتەواوی خاپورو وێران ببون. شەوکەت لە بەریتانیا مەشقی پێکرابو، ئەی زانی چۆن قسەبکات.
کاتێک قسەم لەگەڵ عومەر حەمدی بەڕێوەبەری هۆتێلی پێنج ئەستێرەی ڕۆتانا کرد لە ئەربیل. پێی وتم ” من عێڕاقیم، خەڵکی موسڵ م. برایەك و خاڵۆم لەدەسدا، دوای ئەوەی داعش هێرشی کردوە سەر ئەوشارە. دڵنیام، داعش مەشق و ڕاهێنانیان پێکراوە لەلایەن تورکیا و ڕۆژئاواوە، لەگەڵ ئەوەشدا هێزی سەربازی عێڕاق تاوان بارە، پەنجاو چوار هەزار چەکدار هەمویان چەکەکانیان فڕێداو ڕایانکرد”. پێم وت: ” لەوانەیە ترسابن لەوەی کە وڵاتانی ناتۆ لەگەڵ داعش بوبن، وەک تۆ دەڵێی”.
”بەڵێ، بەدڵییایەوە”. وەڵامی دایەوە.
”ئەی چی دەڵێی دەربارەی ڕوسیا؟”
” ئەوی ڕاست بێت، من زۆر زۆر موشتاقی ڕوسیام، و دڵخۆشم بەوەی کەهاتونەتە ڕۆهەڵاتی ناوین. ڕوسیا بەڕاستی شەەڕی داعش دەکات. ویلایەت یەکگرتوەکانی ئەمریکا هاتن دایان لەو گوندانەی لەلایەن داعشەوە دەسی بەسەرداگیرابو، خەڵکێکی زۆری سیڤیلیان کوشت. هەروەها بەهەڵەش کۆمەڵێک جەك و تەقەمەنیان بەردایەوە، دەسی گروپی داعش کەوت. من هاوڕێی زۆرم هەیە کە ئێستا، شەڕێ داعش دەکەن، خەڵکیش دەناسم لە موسڵ، بۆیە زۆر ئاگادارم چی دەگزەرێت”. خزمم هەیە لەهەردولا، موبایلیش ئیش دەکات. بۆیەگەر بتەوێت لەبارودۆخی ناو موسڵ ئاگاداربیت زۆر ئاسانە. بەردەوامی پێدا….. ”تەنانەت ئەگەر موسڵ ئازادیش بکرێت لەدەست داعش، ئەوەندە گروپی جیاوازی تێدایە، پێدەچێت بەریەککەوتنەکان بەردەوامبێت” .
قسەم پێ بڕی”وەكو سیناریۆکانی لیبیا نییە؟”.
نا، بەتەواوی وەک سیناریۆکانی لیبیا نییە. بەڵام ئەوەی من پەست و بێزار دەکات ئەوەیە، داعش منداڵەکان زۆر بەقورسی و خراپ گۆش دەکات لە موسڵ”.
کاتێک گەڕامەوە هۆتێلەکەم، بینیم پیاوێکی بەریتانی لەگەڵ یەکێک لەکارمەندەکانی پرسگەکە (ڕیسێپشینەست) باسی سیات و میلیتەری و مەشقی سەربازی و پاشان بەرهەمی نەوت دەکات. شتەکان تاڕادەیەک تێکهەڵچو و ئاڵۆزی زۆری پێوەدیارە. هەرچەندە هەر ئەوەش پێشبینی دەکرا لەنێوان کەسێکی بیانی و خەڵکی ناوچەکە. خەڵکانێکی زۆری بیانی وەک پسپۆر لەبواری میلیتەری و زانیاری و ڕاوێژکاری تایبەتی و دەیانی تر دەبینرێت. دەکرێ بڵێێن، ناوچەکە بەدۆگمای سەرمایداری خەڵکەکەی توشی ناسۆری و نەهامەتی کردوە. تاکو زیاتر دراسە و شرۆڤە بۆ بارودۆخەکە بکەیت، زیاتر ڕوندەبێتەوە کە بەردەوام لەخراپەوە بەرەو خراپتر دەچێت. بەڕێوەبەری بەشی ستاتیستیک (بەشی سەرژمێری و خەمڵاندن) محمەد عوسمان بە باس نیوزی وتوە: ”بەبەراورد بە ساڵی 2014، لە ساڵی 2015 مەسروفاتی هەمو خێزانێک بەڕێژسەدی زیاد لە سی کەمی کردوە، ڕێژەی بێکاری لە هەرێمی کوردستان لەساڵی 2013 تەنیا حەوت لەسەد بوە، بەلام 2015 زیاتر لە سەداسی زیادی کردوە”.
برسێتی بەڕێژەیەکی بەرچاو بەرەو هەڵکشانە. ئەوەش شایەنی وتنە کە هەرێمی کوردستان، سیستەمێکی باشیشی نییە بۆ ئەوەی بتوانێت ڕێژەی نەبونی و برێستی خەڵکەکەی بەشێوەیەکی تەندروست و گونجاو بخەمڵێنێت. بۆ وێنە ئەگەر خێزانێک، نەتوانێت مانگانە 105 هەزار دیناری عێڕاقی بۆ خێزانەکەی سەرف بکات کە 87 دۆلار دەکات، ئەو خێزانە بە هەژار دەژمێررێت. واتا مانگی تەنیا 21 دۆلار بۆ هەر نەفەرێک، یەعنی کەمتر لەڕۆژی یەک دۆلار. ئەوەش لەولاوە بابوەستێت کە هەموخێزانێکی کوردی لای کەمی 4 کەس پێک دێن.
پرسیارم کرد لە شۆفێرەکەم: ”ئایا خێزانێکی 5 کەسی چەندی پێ ویستە بۆ مانەوە لەناوەو دەرەوەی ەربیل”.
وەڵامی ئەوەبو: ” کەمترین پارە بۆ خێزانێک بتوانێت بەسادەترین شێوە بەردەوامی بدات بەمانەوەی خێزانەکەی لەناو ئەربیل مانگی هەزار دۆلاری پێ ویستە، بۆ دەرەوەی ئەربیلیش 600 دۆلاری مانگانە”.
پرسیم، “باشە چەند خێزان ئەو مەبلغە پارەیە پەیدادەکات؟”.
”بڕوابکە، کەمتر لە نیوە،”.
من بۆخۆم توانای تێگەیشتنم نەمابو، دەم ویست لە خەڵکی هەرێمەکە خۆیان ببیستم، ئایا بەڕاستی توانای ژیانیان نەماوە؟
لەیەکێک لە گوندەکان کە ناوی کاوێرگۆسک بو پیاوێکی بەپەمەن زۆر بەڕاشکاوانە پێی وتم: ”حکومەت بەهیچ شێوەیەک یارمەتتیمان لەهیج بوارێکدا. وە ئێمە هیچیشمان نییە. تەماشاکە، تەماشا، ئەو کانە نەوتانە نابینیت؟ ئەوە بۆخۆیانەو ئێمەش بۆخۆمان لێرە ئیهمال کراوین. کاریش نییە بیکەین، زۆر بەزەحمەت دەتوانین قگوتی ڕۆژانە پەیدابکەین”.
لە گوندێکی تر، لەگەڵ خێزانێک گفتوگۆم کرد کە لەژێرە دەستی داعش هەڵهاتبون. خەڵکی شاری حامام ئەل-الیل بون نزیک موسڵ. ئەوانیش پێیان وتم ژیانیان زۆر باشتر بو پێش داگیگردنی عێڕاق لە لایەن ئەمریکاوە.
”لە کاتی سەدام حسێن دا عێڕاقی شانازی بە عێڕاقی بونی خۆیەوە دەکرد. ئاسایش بەرقەراربو. ئێستا ناش زانین کێ دوژمنمانە و کێش یارمەتی دوژمنانمان دەدات”. دراوسێکەشیان ژنێک بو باسی نەهامەتی خۆی بۆ کردین. بەگوێرە کەلتوری کۆنسێرڤەتیڤی موسڵاوی، نە ئەبو ئەو وەکو ژن قسەمان لەگەڵ بکات، بەڵام گوتی حەوت منداڵم هەیە، هەمویان خەریک لەبرسا دەمرن. زۆر بێ زاربو ژنەکە. گوتی: پیاوەکانمان پێشمەرگەن، شەڕی داعش دەکەن. خۆم و دراوسێکەی تریشمان یەکی حەوت منداڵمان هەیە. هیچ یارمەتیەکمان نییە. تەنانەت پێشمەرگەش پارەی پێ نادرێت. بەڕاستی زەحمەتە، من لەوەش دڵنیانیم، چۆن بتوانین بمێنینەوە و درێژە بە بونی خۆمان بدەین’!”
بەڵام تانکەرو لۆری بەردەوام بەشەو ڕۆژ دێ و دەڕوات. ماوەیەک پێشتر، لەگفوگۆیەکمدا لەگەڵ پرۆفیسۆر ئەحمەت تۆناک لە ئیستان بول لە تورکیا باسی بارودۆخی کوردستانی عێڕاق تورکیامان کرد.
”تورکیا زۆر پشتگیری ڕژێمی ئەربیل دەکات؛ ئەگەر بۆهیچ یارمەتییان نەدەین، لەڕوی ئابورییەوە یارمەتی باشیان دەدەین. هەرکەسێک بڕوات بۆ ئەوێ، بۆ باکوری عێڕاق یان ئەوەی پێی دەوترێت باشوری کوردستان، ئەبینێت کە کۆمپانیا تورکییەکان تەواوی هەرێمەکەیان داپۆشیوە ئەوەندە زۆرن. بێگومان شتێکی ڕونە، نەوتی زۆریشی لێیە، هەروەها زۆرشتی تریش… کوردستانی عێڕاق تەنیا هاوڕێ هەیانە لە ناوچەکەدا ئەنقەرەیە”. بەڵام، وا پێناچێت، هاوپەیمانەکەی هەێمی کوردستان کە ئەنقەرەیە، هیچ یارمەتییەک پێشکەشی خەڵکەکەی بکات بۆ سوککردنی ناسۆرییەکانیانی ژیانیان.
لەکاتێکدا سیستەمی کۆمەڵایەتی شکستی هێناوە، ئەربیل بوەتە دابڕاوترین شوێن لەم کەونەدا، بەشەقامی 12 لاین و کۆمەڵگایەکی تێکشکاو پارچە پارچە، هیچ سیستەمێکی گواستنەوەی گشتی تێدانییە، هیچ دامەزراوەیەکی کەلتوریشی تێدانییە، بەڵام مۆڵی زۆری لێ یە بۆ خەڵکە دەوڵەمەنەکەی و هۆتێلی گەورە گرانیشی لێ یە بۆ میوان و خەڵکانی بیانی.
لەوشوێنەی کە مەجۆرەتی (زۆرینە)ی خەڵك ژیانی ڕۆژانەی کەمترە لە 1 دۆلار، ژوری هۆتێلێک یەک شەوی بە 350 دۆلارە، کڕێی یەک ڕۆژی ئۆتۆمبیلێک بۆ بەکرێگرتن لەهۆتێل بە 400 دۆلارە. ترسێکی گەورەهەیە لە هەرێمی کوردستان،. ئەم ترسەش جۆرێکە بەخواردن دان بە توڕەیی،، وە ئەم توڕەییەش لەوانەیە سەربکێشێت بۆ توندگوتیژی دژی ئەو سیستەمە گەندەڵە.
ئایا چارەسەر بۆ ئەربیل چییە؟ ئەمە ناونیشانی ڕاپۆرتێکی ڕۆیتەربو لە 11ی مانگی دوی 2016: ” مەسعود بارزانی، وەک دیفاکتۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێڕاقە، لەمانگی دو ئەوەی ڕاگەیاند ”وەختی ڕیفراندۆم هاتوە، بۆ ڕاگەیاندنی دەوڵەتی سەربەخۆیی”. بەغداد ئاگاداریکردنەوە نەکەن ”شتی وانەکەن”! ناتوانن بەبێ ئێمە بەردەوام بن لە مانەوە”. بەڵام ڕژێمی هەرێمی کوردستان پێدەچێت زۆر کەلە ڕەقبێت. وەکو هەمو وڵاتانی تری کۆڵۆنیاڵیسمی ڕۆژاوا، هەموی دەربارەی بازرگانییە، واتا ”قازانج کردن بەسەر خەڵکا”