نوسینی دەیڤد فیلیپس و کێلی بێرکڵ
وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە: ئەحمەد ساڵەح جاف
ماستەر لە پەیوەندیی نێودەوڵەتیی و ئاسایشی جیهانیی
لادانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) وەک ڕیکخراوێکی تیرۆریستی بیانی لە ستەیت دیپارتمێنتی(وەزارەتی دەوڵەت) ئەمریکا دۆخێکی وادەخولقێنێت، دەتوانێت ببێتەهۆی گیانبەبەرداکردنی ئاسایشێکی سەقامگیر لەنێوان وویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا و پارتی کرێکارانی کوردستان بۆ بەرەنگاربونەوەو هاوکاریکردنی یەکتر لەجەنگ لەدژی دەوڵەتی بەناو ئیسلامی (داعش) لەئێراق و سوریا. لەبەرامبەر لادانی ناوی پەکەکە وەک تیرۆریست، دەکرێت داوا لە پەکەکە بکرێت تێکشاندن، وێرانکردن، لەناوبردنی گروپی تیرۆریستی داعش بکاتە ئەولەوییەتی کارەکانی و بەشێوەیەکی فەرمی دەست لەکاری توندوتیژی هەڵگرێت و بەردەوامی بدا بە کامپەینی سیاسی بۆ بەدیهینانی ئامانجە ڕامیارییەکانی. زیادلەوەش لادانی ناوی پەکەکە ڕێگە خۆشکەردەبێت بۆ ڕاپەڕاندنی گفتوگۆو، وتوو ووێژ لەنێوان حکومەتی تورکیا و پەکەکە، ئەمەش دەبێتەهۆی خۆڕێکخستن و زیادبونی سیکیوریتی (ئاسایش) لە تورکیا و لەهەمانکاتدا دەبێتەهۆی دەسەبەرکردن و پەرەسەندنی زیاتری مافەکانی کورد لەڕووی سیاسی و کەلتورییەوە.
پێشکەوتنەکانی پەکەکە
پەکەکە لەساڵی 1974 دامەزرا لەژێر ڕۆشنایی ئایدۆلۆجی مارکس-لینین، عەبدوڵا ئۆچالان شۆڕشی چەکداری لەساڵی 1984 دەستپێکرد، بۆ بنیادنانی کوردستانی گەورە لەو تێریتۆریانەی کە کوردی تێدا دابەشبوە ئەوانیش( تورکیا، ئێراق، ئێران و سوریا)ن. ساڵی 1997 پەکەکە وەک گروپێکی تیرۆریستی بیانی دەستنیشانکرا بەهۆی بەکارهێنانی توندوتیژی دژی سەربازی تورکی و ئەوکوردانەی بەشێوەیەکی فەرمی وەک گروپ هاوکاربون لە گەڵ دوژمن یان بەشێک بون لە سترەکچەی سیکورتی تورکیا (وەك پێکهاتەیەک لەڕێکخستنی ئاسیشی تورکیا). لەکاتێدا تورکیا وای چاوەڕواندەکرد دەتوانن بەکامپەینی سەربازی تەواوی هاوکارییەکانی پەکەکە بوەستێنن و قەڵاچۆیانبکەن، بەڵام پەکەکە لەترۆپکی شۆڕشی چەکداری خۆیدا لە ساڵانی نەوەدەکان هەستا بەڕفاندن و تەقینەوەو کاری خۆکوژی دژی حکومەتی تورکیا، ئەنجامی ئەم بەریەککەوتن و بەیەکدادانە تائەمرۆ بوەتەهۆی کوشتنی زیاد لە چل هەزار مرۆڤ لەنێوان پەکەکە و دەوڵەتی تورکیا. لە ساڵی 1999، پاش دەسگیرکردنی عەبدوڵا ئۆچالان بڕیاری دا واز لە سەربەخۆیی کوردستانی گەورە بهێنێ، بەرامبەر مافی کوردو سیستەمی خۆبەڕێوەبەری و دیموکراسی لە تورکیا، پەکەکە ئاگربەستی تاک لایەنانەی ڕاگەیاند لەساڵی 1999 کەبەردەوامی هەبوو تا ساڵی 2004.
لە مانگی جوڵای 2007 پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکەپە) خۆی وەك تاکە حیزب و خاوەن هێز چەسپاند، لەدوای ئەوە لەساڵی 2009 لەژێر دەسەڵاتی ڕەجەب تەیب ئەردۆگان وەک سەرۆک وەزیران، حکومەتی تورکیا هەنگاوی دەستپێشکەری دیموکراتیکی ڕاگەیاند، وایان گەیاند پرۆسەی دەسپێشکەری دیموکراتیک دە ببێتەهۆی پێشخستنی مافی هەموو هاووڵاتیانی تورکیا بە کوردیشەوە. سەرەتای گفتوگۆکان لەنێوان دەزگای زانیاری تورکیا (میت) و نوێنەری پارتی کرێکارانی کوردستان لە ئۆسلۆ، پایتەختی ووڵاتی نەرویج دەستیپێکرد لەنێوان ساڵانی 2009-2011، بەرهەمی ئەم گفوگوانە، سەرەنجام بوەهۆی ڕاگەیاندنی ئاگربەست لەلایەن عەبدوڵا ئۆچالان، ئەم گفتوگۆو ئاگربەستە بەردەوامبوو لە 2013 تاکو جوڵای 2015.
لەهەڵبژرادنەکانی مانگی جونی 2015 ئاکەپە توانی تەنیا ڕێژەی 40.9ی کۆی دەنگەکانی تورکیا بەدەستبهێنێت، ئەمەش ئەنجامێکی زۆر چاوەڕوان نەکراوبو بۆ دەسەڵاتدارانی ئاکەپەو کاریگەری نێگەتیڤی هەبوو بۆ بەدیهێنانی خەون و هەوڵی ئەردۆگان بەمەبەستی دامەزراندنی سیستەمی سەرۆکایەتی و لێدانی سیڤیڵ سەسایەتی (ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی). بەپێچەوانەوە گەورەترین براوەی هەڵبژاردنەکان پارتی کوردان بوو-پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) کەتوانی 13.1 کۆی دەنگەکانی تورکیا بهینێت، واتا بوبە خاوەنی هەشتا کورسی پەرلەمانی لەپەرلەمانی تورکیا. هەریەک مانگ دواتر لە 20ی جوڵایی لەشاری سوروج خۆکوژێک بوەهۆی کوشتنی 33 گەنج و بریندارکردنی سەدان گەنجی کورد کە گەنجانی کوردی خەباتگێڕو چالاکوانی کۆمەڵگای مەدەنی کردە ئامانج، لەکاتی خۆئامادەکردندا بۆ پلاندانان و بەهاناوەچوونی شاری کۆبانی. زۆربەی کوردان بڕوایان وایە دەزگای میت دەستی لەپشت ئەم خۆکوژێیەوە هەبو یان بەلای کەمەوە دەزگای میت کارئاسانی بۆیان کردوەو چاویان لەڕاستی کارەساتەکەو نوقاندوە. لەتۆڵەی بکوژانی سوروج، گەنجانی ڕادیکاڵی شۆڕشگێڕ دوو پۆلیسی هێزەکانی تورکیایان کوشت. لەوەڵامدا ڕەفتاری تورکیا لەڕادەبەدەر توندوتیژ بوو، بەسەدان گەنجی خستەبەندینخانەو دەستی بەبۆردومانی کوردەکان کرد لەڕێگەی فرۆکەجەنگیەکانیەوە. تورکیا لە22 هەمان مانگ ڕێگەیدا بەبەکارهێنانی فرۆکەخانەی ئێنجەرلیک لەلایەن وویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لەباشوری ڕۆژهەڵاتی ووڵاتەکەی، تورکیا ئەم هەلەی قۆستەوە وەک کۆمەککردنی بۆ لێدانی پارتی کرێکارانی کورتدستان لەکوردستانی ئێراق و باشوری ڕۆژهەڵاتی تورکیا. لەمانگی ئۆگەستی 2015ەوە دەوڵەتی تورکیا دەستی کرد بەکوشتنی سەدان خەڵکی سڤیل و بەسەدان هەزار خەڵک ئاوارەو دەربەدەربوون لەماڵەکانیان.. سەرۆکی تورکیا ئۆردۆگان دووپاتیکردەوە کە” ئەوجەنگە بەردەوام دەبێت تاکوو پاکتاوکردنی پەکەکە، بەمانایەکیتر بەردەوامی بەو جەنگەدەدەن دژی چەکدارانی پەکەکە تاکو یەک چەکداریان مابێت” بەردەوامیدان بەم جەنگە هیچ بواری بۆ هێنانەکایەی پرۆسەی ئاشتی نەهێشتوەتەوە لەنزیک مەودادا. ئەردۆگان ئەم جەنگەی گواستۆتەوە بۆ گۆڕەپانی سیسایش دژ بەکورد. ئاکەپە پەلەیکرد بۆئەوەی هەڵبژاردنێکی لەپڕ بهێنێتەکایەوە لەمانگی نۆڤەمبەری 2015 بەمل نەدان بۆ حکومەتێکی یەکگرتووی نیشتیمانی. کامپەین و پلاتفۆرمی ئەردۆگان وابوو گوایە کۆتای بەتیرۆریزم دەهێنێ و دەتوانێت ئارامی و ئاسیش بۆتورکیا بگەڕێنێتەوە، سەرەنجام ئاکەپە دەنگی 49.5ی تورەکیای بەدەستهێنا، بەزۆرینەی دەنگ ئاکەپە هێزی ئەردۆگانی چەسپاند بەدامەزراندنی سەرۆکۆمارێتی ئیمپراتۆری.
بەسەرداسەرکەوتن و تێکشکاندنی داعش پرایۆرەتییە لەئەرک و کارە هەرەگرنگەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئۆباما، بۆئەم ئامانجە پشتگیری هێزە کوردییەکانکراوە هەم لەڕێگەی دابیکردنی چەک و تەقەمەنی هەم لەڕێگەی هێزی ئاسمانی، بەهێز( پەکەکە)ەشەوە بۆ پاراستن و بەرگریکردنی کۆبانی. بەڕێوەبەرایەتی ئۆباما لەنزیکەوە کاردەکات لەگەڵ پارتی یەکێتی دیموکرات (پەیەدە) کەپارتیێکی کوردیە نوێنەرایەتی کوردانی سوریا دەکات، لەکاتێکدا ئەردۆگان پەیەدە بە لقێک لە پەکەکە دەزانێت و دژی کاری پێکەوەییە لەگەڵ وویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا.
کوردەکان ئەوەیان سەلماندووە کەباشترین هاوپەیمانی ئەمریکا لەجەنگی دژی داعش لەسوریا و ئێراق ئەوانن. سەرەڕای ئەوەی پەیەدە لە کۆنفرانسی ئاشتی ژنێڤ بەشداری پێنەکرا، بەڵام نوێنەری تایبەتی سەرۆکی وویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا چاوی بەنوێنەرانی پەیەدە کەوت لەمانگی فەبریوەری لە سوریا. ئەمریکا و پەیەدە لەسەر تاکتیکی شەڕەکەو، یەکخستن و ڕێکخستنی ستراتیچی سیاسی و ئایندەی دیسێنترەڵایزیدی دیموکراسی بۆ دوای ئەسەد لە سوریا گەشەپێدا. حکومەتی ئەمریکا مامەڵەکردنی لەگەڵ پەیەدە جیاوازەو بەهێزێکی جیاشی دەزانێت لەپەکەکە لەبارەی یاساوە، سەرەڕای کارو لینکی (پەیوەندی) مێژووییان.
هەندێك کاری لە پێشینەو بەڵگەی باش هەیە دەکرێت لەنێوان تورکیا و پەکەکەدا بەکاربهێنرێت بۆ گەشەسەندنی نێوانیان. پەکەکە لەڕابردوو ئامادەیی ڕێکەوتن و ئاگربەست بو لەساڵانی 1999 و 2013، لەهەمانکاتدا حکومەتی تورکیا وویستی خۆی پیشانداوە بۆ ڕێکەوتن و دایەلۆگی سیاسی لەگەڵ نوێنەرانی پەکەکە هەم لە ئۆسلۆو هەم لەگەڵ عەبدوڵا ئۆچالان لە دورگەی ئیمراڵی، ئەوشوێنەی لێی بەندە. بێگومان قەوارەی سیاسی تورک و کورد هەستیان بەوەکردوە بەریەککەوتنەکان بەرەو ئاڵۆزی دەچن کاتێك تورکیا یان پەکەکە هێزی سەربازی وەک بژاردە دەبینن.
دەرهێنانی ناوی پەکەکە لەلیستی تیرۆر باشترین هۆکارە بۆ ئاشتی لە تورکیا، لەبەرامبەردا دەکرێت پەکەکە دەست هەڵگرێت لە توندوتیژی سیاسی، وویستی خۆی دوپاتبکاتەوە بۆ دەستپێکردنەوەی ڕاگرتنی شەڕ لەگەڵ تورکیا و جارێکیتر بگەڕێنەوە بۆ گفتوگۆسیاسییەکان. ئەمەش بەرامبەر پێدانی مافی تەواوی سیاسی و کەلتوری بۆ کورد لە تورکیا، لەم ڕیگەوە ئاشتی و سەقامگیری بۆ ووڵات دەگەڕیتەوە. وەک مەرج بۆ دەرهینانی ناوی ، پێوویستە پەکەکە دڵنیای بدات بۆ لەناوبردن و پالپشتی تێکشکاندنی داعش و گروپە تیرۆریستییەکان. دەرهێنانی ناوی پەکەکە دەبێتەوهۆی بەرهەمی باشتر لەشەڕ دژی داعش، وە دەبێتەهۆکاری ئاسایشی باشترو کاریپێکەوەیی لەنێوان وویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریک او پەکەکە.
Designating Foreign Terrorist Organizations (FTO-فتۆ )
دەستنیشانکردنی ڕێکخراوی تیرۆریستی بیانی
بڕیاری لادانی زیاتر بناغەیەکی سیاسی و سەکیورتی هەیە( ئاسایشیە) چونکە هەرلەدەسپێکەوە پرۆسەی دەستنیشانکردنی ڕیکخراوی تیرۆریستی بیانی خۆی لە ئاگادارکردنەوەو تێگەیشتنی یاسایی و گرفتی تێکنیکی دەبینێتەوە. ماددەی 219ی قانونی نیشتیمانی ئەمریکا ڕیگەدەدات بە وەزیری دەرەوە بۆ دیاریکردنی ناوی هەر گروپێك وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی بیانی. بۆ دڵنیای هەرگروپێک پێوویستە وەزیری دەرەوە ڕەچاوی ئەم خاڵانە بکات: 1) گروپەکە ڕێکخراوێکی بیانییە. 2) ئەو گروپە چالاکی و کاری تیرۆریستی ئەنجام داوە یان تواناو ئامانجی ئەنجامدانی کاری تیرۆریستی هەیە. 3) چالاکی ئەو گروپە تیرۆریستییە هەڕەشەیە بۆ هاونیشتیمانیانی ئەمریکا و ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا. پێش دانانی ناوی ڕێکخراوەکە وەزیری دەرەوە ڕاوێژ بە وەزیری دارایی و وەزیری داد دەکات. ئامانج لە دەستنیشانکردنی هەرگورپێک لەژێر ناوی ڕێکخراوی تیرۆریستی بیانی بۆ ئەوەیە زەخت بخەنە سەرگروپەکە، دایببڕن لەجیهانی دەرەوەو لەوڕیگەوە هەوڵبدەن بۆ ڕیگرتن لە چالاکی ئابوری و هەرکارێکیتر کە دەیکات. دەشکرێت وەک ئاماژەیەکی ڕەخنە ئامێزی ئەمریکا تەماشابکرێت بۆ حکومەتەکانیتر کە چۆن دەڕوانێتە ئەو گروپە.
هەر ڕێکخراوێک دەتوانێت داوای پێداچونەوەی یاسایی بکات لە دادگای پێداچوونەوە لەهەرێمی کۆلۆمبیا لەماوەی 30 ڕۆژدا، لەڕۆژی ناساندنی وەک تیرۆریست. لەڕابردودا هەندێک ڕێکخراو ئەم بابەتەیان جوڵاندوە بۆ پێدچونەوەی یاسایی ، وەك ڕێکخراوی موجاهیدینی خەلق و ڕێکخراوی پڵنگی ئازادی لە سریلانکا ،(Mujahedin-e Khalq (“MEK”) Liberation Tigers of Tamil Eelam (“LTTE”) . . دادگا پێداچونەوەی تەنیا بۆ دوو خاڵی یەکەمی مادەکەکرد، چونکە سێ یەم ئامرازی داخوازییەکەوە ئەوەی ئایا چالاکی ئەو گروپە تیرۆریستییە هەڕەشەیە بۆ هاونیشتیمانیانی ئەمریکا و ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا، بۆیە دادگا کێسەکەی ڕەوانەی لایەنی پەیوەندی دارکردبوو. وەزارەتی دەوڵەت زۆرجار ناوی ڕێکخراوی تیرۆریستی زیاد دەکات و یان ناویان دەردەهێنێت بەپێی داواکاری خۆیان، هەنوکە ناوی 59 گروپ لەم لیستەدایە. داواکاری حوکمی بەژمارە 13224 ڕێگەدەدات بەدیاریکردن و دەستنیشانکردنی نەک بەس گروپ و ڕێکخراو بەڵکو تاکەکەسیش لەسەر ئاستی جیهان بۆئەوەی وەک تیرۆریست ناونوسبکرێن. لەکاتێکدا وەزارەتی دەوڵەت توانای هەیە گرووپ یان تاکەکەس دەستنیشانبکات وەک تیرۆریست، بەڵام وەزیری دارایی تەنیا توانای دیاریکردنی ڕێکخراوهەیە وەک تیرۆریست. داواکاری حوکمی بەژمارە 13224 لە سێپتەمبەری 2001ه وە کاری پێدەکرێت، بەڵام مێژووی ڕێکخراوی تیۆریستی بیانی (فتۆ) پێشترە، بۆیە لەهەمانکاتدا پێکەوە ئەم بڕیارانە پەکەکە ناگرێتەوە. هەردوو یاساکە هەم لەسەرئاستی تاکەکەسی و هەم بۆ ڕێکخراوە توانای فریزو بلۆککردنی هەموو موڵکوماڵێکی هەیە. بەڵام یاسایی ڕێکخراوی تیرۆریستی بیانی زیاتر ڕوونکردنەوەدەدات تەنانەت سنور بۆ بواری پەنابەریش دادەنێت، هەموو هاوکارییەکی مەتیاریاڵی و ڕیسۆرسێک (مادی و مەعنەوی) یاساغ دەکات بۆ ڕێکخراوە تیرۆریستیەکان، مەبەست لە مەتیاریاڵ هەمووشتێکی وەک موڵک، زانیاری، مەشقکردن، ڕاوێژ، هاوکاری یان دابینکردنی ئامرازی پەیوەندیکردن و چەك و تەقەمەنی، یارمەتی تاکەکەسی و گواستنەوەو زۆرشتیتر.
لەساڵی 2010 دادگای باڵای نەتەوە یەکگرتوەکان دۆسییەی پێداچونەوەی بۆ پشتگیری ماتێریاڵی و پرۆژەی قانونی مرۆیی کردەوە، داواکار وویستی لەم ڕێگایەوە خزمەتێک بە پەکەکە و پڵنگی ئازادی لە سریلانکا بکات. ئامانج لەم پێداچونەوە قانونییە بۆئەوە بوو کەلایەنگران و ئەندامانی پەکەکە بتوانن چالاکی مرۆیی، مەدەنی و سیاسی نا توندوتیژی ڕێکبخەن لەتاراوگەو ناوخۆی تورکیا بۆ هاوکاریکردن و پشتگیریکردنی دۆسسیەی گەلی کورد. هەروەها ڕێکخستنی مەشق و ڕاهێنان بە ئەندامانی پەکەکە بۆ بەکارهێنانی یاسا نێوەدەوڵەتییەکان بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکانیان بەشێوەیەکی ئاشتیانە و سود وەرگرتن لە کامپەین و ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان . ئاکام و کۆتا بڕیاری دادگا وەک خۆی مایەوە بەبیانووی ناڕۆشنی لەچالاکی و پشتگیری مەتێریاڵی، بەبەهانەی ئەوەی تەنانەت چالاکی ئاشتیخوازانەش نابێت ڕێگەی پێ بدرێت بەناوی ئازادی ڕادەربڕین (فریدەم ئۆف سپیچ) لەلایەن ڕێکخراوی تیرۆریستی بیانی.
Terrorist Designation of the PKK and Post-Designation Developments
دەسستنیشانکردنی پەکەکە وەک تیرۆریست و گەشەسەندنی پەکەکە دوای دەرهێنانی وەک تیرۆریست
بۆئەوەی هەڵسەنگاندنێکی باش بۆ لێهاتووی پەکەکە بکەین، گرنگە لەسەرەتای باروودۆخی پەکەکە تێبگەین بۆئەوکاتەی وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی بیانی ناسێنرا. پەکەکە وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی بیانی ناسێنرا بەهۆی چالاکییە توندوتیژییەکانی لەنێوان ساڵانی 1980- 1990. پەکەکە هێرشی دەکردە سەر هێزی سەربازی تورکیا، سڤیل و ئەوکوردانەی کە هاوکاری تورکیایان دەکرد یاخود بەشێک بوون لە دامەزراوەکانی تورکیا. لە 8ی ئۆکتۆبای 1997 وەزارەتی دەوڵەت لە ئەمریکا 30 ڕێکخراوی وەک ڕێکخراوی تیرۆریستی بیانی ناساند،( پەکەکە)ش یەکێک بوو لەو ڕێکخراوانە. جارێکیتر لە30ی ئۆکتۆبای 2001 پەکەکە وەک ڕێکخراو ناویان خستە سەر لیستی تیرۆریستی جیهانی. وەزارەتی دەوڵەت ناوی هەریەک لە کۆنگرەی گەل و ئازادی بۆ کوردستان و دیموکراسی بۆگەل خستە سەر هەمان لیست. لە ساڵی 2002 یەکێتی ئەوروپاش ناوی پەکەکەی خستە سەر لیستی تیرۆر، هەروەها بەریتانیا، نیوزیلاند، کەنەدا و ئوسترالیاش.
لەمانگی فەبریوەری 1999 هێزەکانی تورکیا (عەبدوڵا ئۆچالان)یان لە شاری نایرۆبی پایتەختی کینیا بەدیلگرت. لەپرۆسەی دادگایکردنەکەیدا عەبدوڵا ئۆچالان داوای لێبوردنی لەخانەوادەی ئەوکەسانەکرد کە ڕۆڵەکانیان لەجەنگی پەکەکە و تورکیا کوژراوە. عەبدوڵا ئۆچالان داوای خۆشی بۆ پرۆسەی چارەسەری دیموکراتی لە تورکیا دوپاتکردەوە، پەکەکەش ئاگربەستی یەک لایەنەی ڕاگەیاند. کە تاکوو جونی 2004 بەردەوام بوو. لە مارچی 2013 عەبدوڵا ئۆچالان جارێکیتر ئاگربەستی ڕاگەیاند و داوایکرد هێزەکانی پەکەکە لەشارەکان بکشێنەوە لەبەرامبەر چاکسازی سیاسی (پۆلەتیکڵ ڕیفۆرم).
بەگوێرەی ڕاپۆرتی دەزگای دژەتیرۆر (کاونتە تێرەریزم)ی ئەمریکی ساڵی 2014” دوای سێ دەیە جەنگ لەگەڵ پەکەکە، لەکۆتای ساڵی 2012 حکومەتی تورکیاو ڕابەرو سەرۆکی پەکەکە عەبدوڵا ئۆچالان دەستیان بەگتوگۆکردن کرد لەپێناو پرۆسەی ئاشتی. ئەم گتوگۆکردنەوە بەردەوام بوو لە ساڵی 2014. لە مارچی 2013 پەکەکە داوای ئاگربەستی ڕاگەیاند، سەرەڕای، بەردەوامی گفتوگۆی ئاشتی بوەهۆی کەمکردنەوەو نەمانی توندوتیژی لەنێوان پەکەکەو هێزەکانی حکومەتی تورکیا، ئەگەرچی لەهەندێک شوێن و ذورەدەست ڕووداوی نەخوازراو بەردەوامبوو. بەڵام لەگەڵ دەرچونی ئەم ڕاپۆرتە، زۆری نەخایاند توندوتیژییەکان زۆر بەدراماتیکی (خێرای) تەشەنەی سەند.
Process for Revoking an FTO Designation پرۆسەی هەڵوەشاندنەوەی ڕێکخراوی تیرۆریستی بیانی دیاریکراو
یاسای کۆچووپەنابەری و نەتەوەیی ماف دەدات بە کۆنگرێس بۆ بلۆکردن یان هەڵوەشاندنەوەی ڕێکخراوی تیرۆریستی بیانی دیاریکراو. هەروەها، وەزیری دەروەی وویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا، دەسەڵات و توانای ئەوەی هەیە، کاربکات لەژێر هەمان یاسادا، بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەو یاسایە لەهەر کاتێکدا بیەوێت. ئەمەش بەدوو ڕێگەی تایبەت دەکرێت:
یەکەم: ئەکرێت ئەو ڕێکخراوە پێتیشن (سکاڵانامە) پێشکەش بکات بۆئەوەی ناوی لەسەر لیستی ڕێکخراوی تیرۆریستی بیانی دەربهێنرێت. ئەو ڕێکخراوە دەبێت بەڵگەو زایناری پێوویست دابینبکات و ڕوونی بکاتەوە کەبارودۆخی ئەمڕۆی جیاوازە لە قۆناغ و کاتی دەست نیشانکردنی وەک ڕێکخراوی تیرۆریستی، هەنوکە ئەو یاسایە هەڵوەشاوەتەوە. پێتیشن یان سكاڵانامە دەکرێت دوای دووساڵ، لەناو نوسکردنی ڕێکخراوەکە بکرێت. دەشبێت پاش دووساڵ لە سکاڵانامەی یەکەم بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەویاسایە پێتیشن دووبارەبکرێتەوە. وەزیری دەرەوە کەبە سێکرێتەری ستەیت ناسراوە دەبێت لەماوەی 180 ڕۆژدا بڕیاری کۆتەی بدات. ئەگەر ڕێکخراو سکاڵانامە پێشکەش نەکات بۆ پێداچونەوە، ئەوا سێکرێتەری دەوڵەت، پێنج ساڵ جارێک پێداچونەوە بەناوی ئەم ڕێکخراوانەدا دەکات.
وەزیری دەرەوە، توانای هەڵوەشاندنەوەی ئەو یاسایەی هەیە، پاش دیراسەکردن و بەراوردکردن، لەنێوان قۆناغی پێشتر و ئێستای ڕێکخراوەکە. هەروەهانابێت، ئاسایشی نەتەوەیی، وویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا، ڕێگربێت لەهەڵوەشاندنەوەی ئەم یسایە. ئەگەر وەزیری دەرەوەی وویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا، سکاڵانامەکەی ڕەتکردوە، دەکرێت، ڕێکخراوەکە، داوای پێداچونەوەی یاسای بکات، لەدادگا، لەماوەی 03 ڕۆژدا. تا ئەمڕۆ، وەزارەتی دەوڵەت، ناوی 12 ڕێکخراوی لە لیستی تیرۆریستی بیانی هەڵوەشاندۆتەوە. ڕۆژ و کاتی دەستنیشانکردنی 9 لەوڕێکخراوانەش، هاوکاتە لەگەڵ ناونوسکردنی پەکەکە وەک تیرۆریست لە 8ی ئۆکتۆبای 1997. 8 لەو ڕێکخراوانەش، کەناویان دەرهێنراوە وەک تیرۆریست، لەسەر ئادیۆلۆجی چەپ و مارکس-لینین بوون. سێ لە ڕێکخراوانەش، گروپی ئیسلامی بونە. یەکێک لەو گروپانەش گروپی ڕاستڕەوەکانی کۆڵۆمبیا بوو.
دەرهێنان و لابردنی ناوی ئەم ڕێکخراوانە، لەسەر لیستی تیرۆریستی، تەنیا گۆڕانکاری نەبوو بۆ ئەم گروپانە بەڵکو، کاریگەری باش و پۆسەتیڤیان هەبوو بۆ ئاسایشی نەتەوەیی وویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا. لادانی ناوی ئەم ڕێکخراوانە وەک تیرۆریست، ئاماژە نیە، بۆ سەلماندنی ئەم ڕیکخراوانە، بەڵکو کاریگەری هەیە لەسەر جۆری بڕیاردان. کاتێک ئەم یاسایە هەڵدەوەشیتەوە، بێگومان گەشە بە ئاسایشی نەتەوەیی و ئامانجی سیاسی دەدات.
Japanese Red Armyو Túpac Amaru Revolutionary Movement بۆ نمونە کاتێک لە ژاپۆن و پێرو باشوری ئەمریکا ناویان لەسەر لیستی تیرۆریستی لادرا، لەساڵی 2001، وەزیری دەرەوەی ئەوکات، کۆڵین پاوەڵ ئاماژەی بەوەکرد” ئەم بڕیارە، مانای قبوڵکردنی، ئەو کارە توندوتیژیانە نیە کە لە ڕابردودا پێی هەستاون، بەڵکو ئەو تیرۆریستانەی بەکاری تیرۆریستی هەستاون، هەر بەرپرسیارن بۆ ئەنجامدانی کارەکیان. بەهەمان شێوە، کاتێک موجاهیدینی خەلق، ناوی لە لیستی تیرۆر دەرهێنرا لەساڵی 2012، وەزارەتی دەوڵەت ، بەڕوونی ئاماژەی بۆ ئەوەکرد ”کارە تیرۆریستی و چالاکییە تیرۆریستییەکانی موجاهیدینی خەلقان، بیرناچێتەوە ، بەڵکو ئێمە ڕێکخراوەکەمان وەک موجاهیدینی خەلق بۆ گرنگە، نەک کارە تیرۆریستیەکانی ڕابردوی”.
پێداچونەوەو لێکۆڵیەنەوە بۆ پەکەکە وەك ڕێکخراوێکی تیرۆریستی بیانی Reconsidering the PKK’s Designation as an FTO
وەزیری دەرەوە دەتوانێت،ناوی پەکەکە وەك ڕێکخراوێکی تیرۆریستی لادات، لەڕێگەی بەکارهێنانی توانای یاسای خۆی یاخود، وەک وەڵامێك بۆ سکاڵانامەیەک، کەدەکرێت لەبری پەکەکە، ئەم سکاڵانامەیە بەرزبکرێتەوە. پێداچونەوەی ئەم بڕیارە، بۆ ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا یەکجار گرنگە. مێژوو باردۆخی ئەمڕۆی پەکەکە، ئێجگار جیاوازە، لەو مێژوو قۆناغەی پەکەکە ی وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی بیانی تێدا ناسێنرا. سەرهەڵدان و دەرکەوتنی داعش یان دەوڵەتی بەناو ئیسلامی،گۆڕانی بەسەر ئەولەویەتی وویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکای لە ڕۆژهەڵاتی ناویندا هێنا، بۆیە لەناو بردنی داعشی کردە لەهەر پێشترین ئەرکەکانی. شەڕی پەکەکە لەگەڵ داعش، خزمەتێکی باشی بەسیاسەتەکانی ئەمریکاو، سیاسەتی دژەتیرۆر کردوە لە سوریاو ئێراق. پەکەکە توانی بەرگریکارێکی زۆر باش بێت لە ناوچەکە، توانی ناوچەکانی مەخمور، شەنگال، کەروکوك لە ئێراق ئازاد بکات، هەروەها کۆبانی ئازادکرد لە باکوری سوریا. لە ئۆگەستی 2014، پەکەکە تەنیا هێز بوو، توانی ببیتە سەرچاوەی دامەزراندنی تونێلێک بۆ ڕزگارکردنی دەیان هەزار یەزیدی، کەلەلایەن داعشەوە چواردەور درابون لە چیای شەنگال.
لەگەڵ ئەوەی سەرکەوتنی بەدەست هێناوە لە جەنگی داعش، دەشتوانێت وەك پارتێکی سیاسی خزمەت بەپرۆسەی دیموکراسی بکات لە تورکیا. پەکەکە ئێستا کار بۆ ئۆتۆنۆمی دیموکراتی دەکات لە تورکیا. بەڕێوەبردن و فەرمانڕەوایی ڕۆژاڤا لە سوریا، پەیوەندی باشی بەپەکەکە هەیە، کەلەلایەن پەیەدەوە سەرۆکایەتی دەکرێت.نمونەیەکی باش و پۆسەتیڤی دیموکراسیە، ڕۆڵێکی گرنگی بەپێگە و بەهێزی ژنان داوە، ژینگەیەکی سەقامگیری هەیە. لە پرێس کۆنفرانسێکدا لە ئۆکتۆبەری 2015، ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوە، لەوەڵامی پرسیارێکدا، گوایا، ” ئەو ئاگادارە کە زۆر لە چەکدارانی پەکەکە پەیوەندی دەکەن بە هێزەکانی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە)” وەڵامی ئەوەبوو، کە وەزارەتی دەوڵەت ”جیاوازییەکی ڕوون دەبینێت لەنێوان هەردووگروپ)” لەکاتێکدا ئەردۆگان، ئەو جیاوازییەی ئەمریکا نابینێت، بەڵکو پەکەکەو یەپەگە وەک تیرۆریسات دەبینێت.
زۆر لە شارەزایان، ئەکادیمیەکان، سیاسەت مەدارانی ئەوروپا، چینی ڕۆشنبیری ووڵاتانی ڕۆژاوا داوا دەکەن پەکەکە ناوی لە لیستی تیرۆر دەربکرێت. ئاماژە بەوەدەکەن، کە ڕۆڵی پەکەکە زۆر گرنگە بۆ شەڕی داعش. پێتیشن، (سکاڵانامە) بەرزکراوەتەوە، دانراوە لەماڵپەڕی فەرمی کۆشکی سپی، دەڵێت ” ئێمەی خەڵك” بەرنامەیەکە کە زیاتر لە 33000 کەس واژۆی لەسەرکردوە.
ئەگەر پەکەکە هەنگاوێکی ڕەزامەندیانە بنوێنێ بۆ ئەم پێتیشنە، بۆئەوەی وەزارەتی دەوڵەت ئەم قانونە پوچەڵبکاتەوە، ئەوکات پێتیشنەکە، پێ دەنێتە قۆناغی چوارەمەوە، بۆ پشتگیریکردنی ئەو گۆڕانکاریانە لەسەربناغەی نوێ و بەیاننامەی دەستهەڵگرتن لە توندوتیژی سیاسی، کەدەکرێت پشتگیری بکرێت لە کۆمیتەی ناوەندی پەکەکەوە. بەیاننامەی پەکەکە دەکرێت وەک بەڵێنێک بێت بۆ پشتگیری جەنگیهاوپەیمانی فرەنەتەوەیی کە ئەمریکا ڕابەرایەتی دەکات دژ بە داعش. لەگەڵ نزیکبونەوەی حکومەتی ئەمریکا لە پەکەکە، دەبێت هەمەئاهەنگی بۆ هەمان پرۆسەبکرێت لەگەڵ ووڵاتانی هاوپەیمانان وەک بەریتانیا، کەنەدا، و ئوسترالیا. پشتگیری باش و زۆر بەرچاو هەیە بۆ هەمان پرۆسە لە پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا.
بەهۆی مامەڵەو هێرشە ناپەسەندەکانی ئەم دواییانەی میلیتەری تورکیا دژ بە پەکەکە، کە بونە هۆی قوربانی خەڵکی سیڤیل، واپێوویست دەکات، نزیک بونەوەو مامەڵەی جیاواز لەگەڵ پەکەکەد بکرێت. ڕێبازێکی پراگماتیکی لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتییەوە بەئاڕاستەی پەکەکە، هاندەردەبێت بۆ گۆڕین و ڕیفۆرمی سیاسی لەناو پەکەکەدا. هێشتنەوەی هەرگروپێک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی، کاریگەری نێگەتیڤانەی دەبێت، لەوانەشە ببێتەهۆی، دروستبونی گروپی ڕادیکاڵتر و توندوتیژتر لەناوخۆیدا. دەرهێنان و لادانی ناوی پەکەکە لەناو لیستی تیرۆریستی وەك ڕێکخراو، دەبێتەهۆی زیاترپتەوکردنی ڕۆڵی پەکەکە دژی داعش. لەگەڵ ئەوەشدا، دەبێتەهۆی فاکتەرێکی بەهێزی سیاسی، بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ تورکیا. ئاسایشی تورکیاش، سەقامگیری زیاتر بەخۆیەوە دەبینێ، لەڕێگەی چارەسەری سیاسیەوە، مافی سیاسی زیاترو کەلتوریش بۆ کورد دەسەبەردەبێت.
کورتەیەک لەسەر هەردوو، نوسەر دەیڤد فیلیپس و کێلی بێرکڵ
دەیڤد بەڕێوەبەری پرۆگرامی بونیادنانی ئاشتی و مافی مرۆڤە لە زانکۆی کۆڵۆمبیا. وەک ڕاوێژکارو پسپۆری نێودەوڵەتی لە وەزەراەتی دەرەوەی ئەمریکا لەسەردەمی، جۆرج بۆش، بیل کلینتۆن و باراک ئۆباما خزمەتی کردوە.
کێلی پارێزەرە و شارەزای بواری تیرۆریزمە لە کۆلێژی جەی، لەزانکۆی نیویۆرک بەشی قانونی خوێندوە، لەبواری ئاسیشی نەتەوەی لە فۆردهام لۆسکوڵ خزمەتیکردوە