لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ سەفەر ! شێرکۆ بێکەس

سەفەر ! شێرکۆ بێکەس

0 تێبینییەکان 21 بینینەکان

soranلە سەفەرێکى شیعردا لە قەراغ دڵى (( چەمچەماڵ))

دوو لق هێرۆى سەرلق سپى بەرزم بینى و ناسیمنەوە و

بە راکردن چوم بۆ لایان وتم: تۆ (( سەردەشت عوسمان )) نیت ئەویش (( سۆران ))؟!

ڕێگەم ئەدەن بۆ یادگارى ئەو دڵەى داتان بە رۆژنامەى باران

رێگەم ئەدەن پێکەوە وێنەیەک بگرین؟! .

(( با )) یەک هات و پێکیشەوە سەریان لەقان

(( سۆران )) وتى :

ئەى کێ وێنەکەمان بگرى؟!

. شیعرێکم پێش خۆم هاتە جواب :

خەمت نەبێ لە دوولاوە ئەمانگرن

((عەبدولخالق )) لەسەر قەڵاى هەولێرەوە و

لەسەر قەڵاى مەقاماتى عەشقیشەوە ((عەلى مەردان ! ))

 

شێرکۆ بێکەس

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە