وەرگێڕانی لە ئینگلیزیەوە: محمد مەلا نجم الدین
– هێنری جەی بارکی، بەڕێوبەری پڕۆگرامی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە لە سەنتەری نێودەوڵەتی وودڕۆو ویلسن بۆ توێژەران
کورد هەرگیز لە پێشووتردا بەو ئەندازەیەی ئەمڕۆ کاریگەر نەبووە، کورد باڵانسی دەسەڵاتی لە سوریا و عێراق گرتووە ، لە ئێستاشدا لە ناوەڕاستی ڕاپەڕین و هەڵساندایە لە تورکیا. ئەم بەئاگاهاتنەوەی ئێستای کورد جیاوازە لەوانەی پێشووتری – لەوەی ساڵی حەفتاکانی عێراق و نەوەدەکانی تورکیا. داواکاریەکانی کورد لە ئێستادا بە جۆرێکن کە هەرگیز لە پێشوودا وا نەبوون.
ویلایەتە یەکگگرتووەکانی ئەمریکا هەست دەکات بە دوودڵیەوە ڕاکێشراوەتە نێو ئەم بەرئەنجامە کوردیە: هێندەی پێویستی بە تورک هەیە ، ئەوەندەش پێویستی بە کورد هەیە لە هەوڵەکانیدا بۆ لەناوبردنی داعش. کەچی هاوپەیمانە سەرەکیەکەی ئەمریکا لە سوریا، پارتی یەکێتی دیموکرات (پەیەدە)، لەلایەن هاوپەیمانە دورودرێژەکەی ناتۆیەوە بۆمباران کراوە کە تورکیایە. پەیەدە سەلماندوویەتی کە باشترین هێزی کاریگەرە لە دژی داعش – ئەگەر تەنها هێزیش نەبێت. نزیکەی زۆربەی ئەو ناوچانەی کە داعش کۆنترۆڵکردنی لەدەست داون دوای داگیرکردنی بەشێکی عێراق و سوریا لە ساڵی 2014وە، بەدەستی چەکدارەکانی پەیەدە وهاوکاری هێزە ئاسمانیەکانی ئەریکا و هاوپەیمانی بووە. بەهۆی ئەوەی پەیەدەش پەیوەندی بە پارتی کرێکاران (پەکەکە)ی تورکیاوە هەیە، تورکیاش وەک هیچ شتێک نایبینێت جگە لەوەی کە گروپێکی تیرۆریستی بن.
لەکاتێکدا کە ئەمریکا ناتوانێت هەموو پارتەکان قایل بکات، ئەم گرفتە هەنووکەییە دەرفەتێک دەداتە واشنتۆن بۆ ئەوەی ببێتە هۆکاری دروستکردنی مامەڵە و ڕێکەوتنکێکی گەورە لە نێوان تورکیا لە لایەکەوە و کوردەکانی سوریا و تورکیاش لە لاکەی دیکەوە، کە سودی و قازانجی بۆ سەرجەم پارتە بەشداربووەکان و ململانێکانی ئەمریکاش دەبێت لە جەنگی ڕووبەڕوبونەوەی داعشدا.
هەنووکە هەسێتکی پێویستیی بوونی هەیە، لەکاتێکدا سەرۆک کۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردرگان، کە نوقمی نێو هەوڵە گەنگەشەییەکانی خۆی بووە بۆ گواستنەوەی کۆماری تورکیا لە سیستەمێکی پەرلەمانیەوە بۆ سیستەمێکی سەرۆکایەتی کە دەسەڵاتێکی زیاتری-ئەگەر ڕەهاش نەبێت- پێدەدات، تێوەگلاوە لە لە یاریەک کە ئاقارەکەی باش نیە.
ئەردۆگان قومارێکی سیاسی دروستکردووە نەک تەنها بەوەی کە بۆمبارانی ناوچەکانی پەیەدەی کردوە لە سوریا- بۆمبارانەکان دانرابوون بۆ ئەوەی ئازاری پەیەدە بدەن و لە هەمانکاتدا ببنەهۆی تێکدانی پەیوەندی پەیەدە و ئەمریکا- بەڵکو بەهۆی ئەوەی کە کارە تیرۆریستیەکانی ئەم دووایانەی ئەنقەرەی خستووەتە پاڵ پەیەدە، سەرەڕای نکۆڵیەکانی پەیەدە و بێباوەڕیەکانی جیهان بەو تاوانبارکردنە. تورکیا نایەوێت جیاوازی لە نێوان پەیەدە و پەکەکەدا بکات سەرەڕای هەوڵەکانی سەرۆکی پەیەدە، ساڵح موسلیم، بۆ ئەوەی قەناعەت بە تورکیا بکات کە گروپەیەکەیان هیچ نەخشەیەکی نیە لە خاکی تورکیادا ، بەڵکو بە پێچەوانەوە، دەیەوێت هەماهەنگ بێت و کار لەگەڵ ئەنقەرەدا بکات.
ئەوەی کە ئەردۆگانی نیگەران کردووە ئەوەیە کە هەرسێ ووڵاتە کە کورد تێیاندا کەیمنەیە- تورکیا و عێراق و سوریا- کورد تێیاندا لە جوڵەدایە. تەنها لە ئێراندا نەبێت، کە ڕژێمەکە، کەم تا زۆر توانیویەتی سەرکەوتوو بێت لە کەمکردنەوە و بەئاشکرا دەرنەکەوتنی ناسیۆنالیزمی کوردی بە ڕێگەی دەمکوتو سەرکوتکردن.
بەهۆی جەنگی ئەمریکا و هاتنی ئەمریکا بۆ عێراق، کوردانی عێراق توانیویانە زۆنێکی سەربەخۆی فیدڕاڵی لە باکوری عێراقد بنیات بنێن کە لە ئاستی جیهاندا ناسراوە. ئەنقەرە پەیوەندیەکی زۆر باشی هەیە لەگەڵ سەرکردایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان، وە تەنها هاوکاری سەرەکی بازرگانیکردنیشە لە گەڵیدا. حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەرچەندە ئەگەر ناتەواویش بێت، بووتە هێمای مافی چارەی خۆنوسینی کوردی.
کوردانی تورکیاش، لە ساڵانی نەوەدەکانەوە، یان لە دۆخی ڕاپەڕین و شۆڕشدابوون یاخود چالاکی سیاسی. ئەمەش بەهۆی کارامەییەکانی پەکەکە و ،لەم دواییانەشدا، بەهۆی پارتی دیموکراتی گەلانەوە بووە کە توانیوویەتی زۆر سەرکەوتوانە کار بکات و پشتگیریەکی بەرفراوانیش لە تورکە لیبڕاڵەکانەوە وەربگرێت لە یەکەم دەنگدانەکانی ساڵی 2015.
بابەتی کورد توانیویەتی بگاتە ئەو ڕادەیەی کە سیاسەتی تورکیا داگیر بکات. لە پڕۆسەکەشدا، توانیویەتی لە بزوتنەوەیەکی شاخیەوە ببێتە بزوتنەوەیەکی نێو شار و بزوتنەوەیەکی پێشکەوتوتری لێدروست ببێت.
ترسی ئەردۆگان ئەوەیە کە لە نێو تەپوتۆز و خۆڵەمێشی جەنگی ناوخۆی سوریادا، حکومەتێکی هەرێمی کوردستانێکی تر لە سوریا بەرز ببێتەوە. لەو دۆخەشدا تورکیا ڕوبەڕووی دوو حکومەتی کوردی ئەتۆنۆمی دەبێتەوە لە سونورەکانی باشوری. ئەمەش لەوانەیە پاڵ بە کوردەکانی تورکیاوە بنێت ئەوانیش داوای هەمانشت بکەن. لەگەڵ ئەوەی ئەردۆگان دەستیکرد بە دانوستانی ئاشتی لەگەڵ پەکەکە، بەڵام دەستبەرداری ڕێکەوتنەکە بووەوە کاتێک کە پەکەکە داواکەی ئەویان ڕەتکردەوە کە زۆر لە پەیەدە بکەن واز لە هەوڵەکانی بهێنێت لە باکوری سوریادا.
دۆخی ئێستاش جێگیر نیە و لەوانەیە لە کۆنتڕۆڵ دەربچێت، بە تایبەتی لە کاتێکدا کە ئەردۆگان داوا لە ئەمریکا دەکات لە نێوان تورکیا و پەیەدە یەکێکیان هەڵبژێرێت. لەگەڵ ئەوەشدا، ڕێکەوتنێک هەیە کە هەردوولا دەتوانن تێیدا براوە ببن بۆ ئەوەی ئەمریکا ڕێکی بخات. لەبەرامبەر ئاگربەست و کشانەوەی چەکدارانی پەکەکە لەتورکیا بۆ باکوری عێراق و سوریا، تورکیا پەیمان دەدات دەستوەرنەداتە نێو کاروباری ناوچە کوردیەکانی سوریا.
سودەکانی ئەم ڕێکەوتنەش ئەمانە لە خۆ دەگرێت لە نێوانیاندا ڕاگرتنی دوژمنکاری و ئاگربەست لە تورکیا کە بووەتەهۆی وێرانکردنی چەندین شاری کوردی تورکیا بەهەمانشێوەی شارەکانی سوریا و گیانلەدەستدانی سەدان هاوڵاتی بێتاوان و کوژرانی زیاتر لە 300 پۆلیسی وڵاتەکە. ڕێکەوتنەکە لەوانەشە بتوانێت ڕێگە بە پەیەدە و ئەمریکا بدات زیاتر جەخت لەسەر داعش بکەنەوە، لە هەمانکاتدا داوای ڕەوای کوردیش بەهیز دەکات لە دەرئەنجامەکان دوای جەنگی ناوخۆی سوریا.
سەرچاوە: The Financial Times