كۆمه‌ڵناسی به ناووبانگی عێراقی عه‌لی وه‌ردی ده‌ڵێت :ئه‌فنه‌دییه‌كان و نوسه‌ره‌كان سه‌ری عێراق ده‌خۆن .ئه‌ورسته‌یه پڕاپڕته‌عبیره له واقعیێك كه له ئێستا له كوردستاندا هه‌یه. واقعی بوون به پاڵه وانی هه‌ندێك كه‌س كه له ناوه‌ڕۆكدا سیفه‌تێكیان نییه به‌هیزبێت . كامان گوێی له‌و سیاسییانه نه‌بوه كه پڕن له هه‌مووشتێك به‌ڵام خاڵین له وردبینی وله تێگه‌یشتن له سیاسه‌ت،له‌سه‌ر شاشه‌كان مێشكیان بردوین به‌ڵام ئازان له قسه‌ی بێ بنه‌ما و ده‌سته وسانن له دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر .مه‌ترسییه‌كه لێره‌وه ده‌ست پێ ده‌كات كه سیاسییه‌كان و په‌رله‌مانتاران به‌س قسه‌بكه‌ن وته‌نها خۆیان نیشان بده‌ن به‌ڵام هه‌مووشیان بڵێن چاره‌سه‌ریان پێی نییه .یان بوتریَت چاره‌سه‌ر لای چه‌ند كه‌سێكه .ئه‌مه‌ش كێشه‌ی سه‌ره‌كیییه له وڵاتی ئێمه كه پاڵه‌وانه‌كانی شاشه زۆرن وچاره‌سه‌ركه‌ره‌كان كه‌من .
حیكایه‌ته‌ێكی میللی ئه‌رمه‌نی هه‌یه ده‌گێڕنه‌وه سێ پیاو ده‌چن بۆ راوه ماسی دووله پیاوه‌كان تا ده‌گه‌نه سه‌ر روباره‌كه هه‌ر قسه ده‌كه‌ن ، یه‌كێكیان بێ ده‌نگ ده‌ڕوات وبه‌س گویَیان لێ ده‌گرێت ،به‌ڵام كه ده‌گه‌نه سه‌ر ئاوه‌كه ئه‌و دوانه ئێنجا باسی ره‌نگی ماسی وسه‌رچاوه‌ی روباره‌كه‌و مێژووی راوه ماسی ده‌كه‌ن ،ئه‌و كه‌سه شی بێ ده‌نگه‌و قسه ناكات ده‌ست ده‌كات به راو چه‌ندین ماسی ده‌گرێت .ئه‌م حیكایه‌ته مللییه ئه‌وه مان پێی ده‌ڵێت قسه‌كه‌ره‌كان و زۆر بڵێیه‌كان ته‌نها ده‌زانن قسه‌بكه‌ن قسه‌یه‌كیش كه هیچ ناگۆڕێت له‌به‌رامبه‌ردا چاره‌سه‌ر لای ئه‌وانه‌یه كه ده‌توانن كرداریان هه‌بێت .باكه‌مێك سه‌یری دیمه‌نه‌كان بكه‌ین .په‌رله‌مانتار دێت وده‌ڵێت :په‌رله‌مان ئیفلجكراوه ناتوانین بڕیار بده‌ین ،به‌ڵام سه‌یره له موچه‌دا ئیفلیج نه‌بوه ،هه‌مویان موچه یان هه یه.سیاسییه‌ك دێت ده‌ڵێت :ئه‌م دۆخه قه‌یرانی گه‌وره‌ی بۆ خه‌ڵك دروستكرد به‌ڵام ئێمه به‌ڕپرسنین ،به‌ڵام به‌رپرسن له‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردن ده‌نگی هاوڵاتیان به‌رن ،نوسه‌رێك دێته سه‌ر شاشه وده‌ڵێت:
ده‌بێ چاره‌سه‌ری ریشه‌ی بكرێت ،به‌ڵام نه ئه‌رگومێنتێك نه شیكارییه‌كی ورد ده‌كات بۆ دۆخه‌كه تا ببێته سه‌رچاوه‌ی تێگه‌ێشتن وچاره‌سه‌ر.ئه‌م هه‌موو دیمه‌نه ئه‌وه‌مان بۆ روونده‌كه‌نه‌وه ئێمه پاڵه‌وانی كارتونیمان زۆره ،حزبه‌كانمان پڕن له پاڵه‌وان(دونكشوه ت) .
پاڵه‌وانه ته‌خته‌یه‌كان ته‌نها له‌ساحه‌ی قسه ئازان،ئه‌وان بۆ لایكی فه‌یسبووك وبۆ بانگێشتكردنیان له كه‌ناڵه‌كان ئاماده‌ن هه‌مووقسه‌یه‌ك بكه‌ن ،ئه‌و قسانه‌شی كه تام وبۆنی نه‌ماوه مناڵی قوتابخانه سه‌ره‌تاییه‌كانیش ده‌توانن بیكه‌ن .كاره‌ساتی ئه‌م جۆره پاڵه‌وانه ته‌خته ییانه له‌وه‌دایه كه قسه‌ده‌كه‌ن ته‌نها به دروشم ده‌دوێن ،دروشمبازی به‌سه‌رخه‌ڵكێكی ماندووه‌ده‌كه‌ن ،قسه‌ی قه‌به به‌خه‌ڵكێك ده‌فرۆشنه‌وه كه واقی وڕماوه له‌خه‌مساردی ده‌سه‌ڵات به‌رامبه‌ریان .رسته‌ی شیعری بۆ كه‌سانێك ده‌هۆننه‌وه كه سه‌ری ده‌یه شێت له‌وهه‌موو قسه یه ی ده‌كرێت.
كێشه‌كه‌ش له‌وه‌دایه پاڵه‌وانه ته‌خته‌یه‌كان دابه‌شبوون به‌سه‌ر هه‌موو حزبه‌كاندا ،كه ره‌نگه هه‌ندێك حزب ئه‌وه‌نده قسه‌كه‌ری هه‌یه هێنده كه‌سانێكی نه‌بێت وه‌ك ماسییه‌گره‌كه‌ی ناوحیكایه‌ته كه چوست بێت وكاری خۆی به بێ ده‌نگی بكات .هه‌ندێك حزب ئه‌وه‌نده‌ی دروشمباز وپه‌رله‌مانتاری جل جوانی بێ ئیشی سیاسی هه‌یه ،ئه‌وه‌نده كه‌سانێكی نه‌بێت ورد له واقعیی ئێستا تێ بگه‌ن .
ره‌نگه بوترێت كه سیاسی واتا قسه‌كه‌ر خۆ ناكرێت ئه‌م كه‌ره‌ستهیه‌یان لێ وه‌رگیریَته‌وه . به‌ڵام هیچ سیاسییه‌ك هیَنده‌ی ئه‌مانه‌ی كورد زۆر بڵێ نین ،له هه‌مووبوارێك قسه ناكه‌ن .سه‌یر نییه‌له به‌غدا كارده‌كات قسه له‌سه‌ر بێ ئاوی گه‌ڕه‌كێكی چوار قوڕنه ده‌كات ،له هه‌ولێر به‌رپرسه‌و ،كه‌چی ده‌ڵێت خه‌ڵكی سلێمانی ئیتر برسێتی قبوڵ ناكه‌ن،له سلێمانی ده‌یه‌وێت بناسرێت،كه‌چی ده‌ڵێیت :خه‌ڵكی زاخۆ بۆ بێ ده‌نگه .دانیشتوی دهۆكه‌و ده‌ڵێ ئَیمه سلێمانی ده‌پارێززین ،هه‌موو ئه‌مانه نامۆ نین پێیمان رۆژانه دیومانه،بیستوومانه.كه‌نیشانه‌ی ئه‌وه‌ن كه سیاسه‌تكردن له‌وڵاتی ئێمه ته‌نها له دروشم ده‌رناچێت،كوردستانیش پڕه له پاڵه‌وان.