رۆژ دوای ڕۆژ تاوانه‌كانی كوشتن و شێوازی دڕندانه‌ی كوشتن و ته‌قه‌كردن و په‌لاماردان له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا روو له هه‌ڵكشان و زیادبوونه، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی رووداوه‌كانی خۆكوشتن و خۆ هه‌ڵواسین كه‌م رۆژ هه‌یه نه‌بنه مانشێت و هه‌واڵی به‌په‌له‌ی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن، ئه‌گه‌ر ئه‌مه هێما بێت بۆ شتێك ئه‌وا هێمایه بۆ شپرزه‌یی و تێكچوونی ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی كه له‌گه‌ڵ خۆیدا ترس و دڵه‌راوكێ له‌نێو تێكڕای كۆمه‌ڵگه‌دا بڵاو ده‌كاته‌وه.
به ئاوڕدانه‌وه‌یه‌كی خێرا له ده‌سه‌ڵاتی خۆماڵی كوردی له ٢٦ ساڵی رابردوودا له‌ژێر قۆرخ و هه‌یمه‌نه‌ی حزبی دا به عه‌قڵیه‌ت و بیركردنه‌وه‌ی خێڵه‌كیانه به‌رهه‌م هاتووه، بریتیه له سیستمێكی سیاسی ئیفلیج و ئابورییه‌كی داڕزاوی تژی له گه‌نده‌ڵی و مشه‌خۆری و نه‌بوونی دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی، هه‌ربۆیه كاتێك سیسته‌مێكی سیاسی خراپ و ئابوریه‌كی خراپ و ئیداره‌دانێكی خراپ بوونی هه‌بێت، ناكرێت چاوه‌ڕێ بین دۆخێكی كۆمه‌ڵایه‌تی جێگیر و ئاسایشێكی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌هێزمان هه‌بێت..
په‌ندێكی كوردی جوان هه‌یه كه ده‌ڵێت” كاسه‌ی پڕ ئاشتی ماڵه” به‌ڵام كاتێك به‌هۆی نادادپه‌ره‌ری له دیاریكردنی ئه‌رك و پێدانی ماف و به‌هۆی كۆنترۆڵكردنی كۆی كایه جیاجیاكانی كۆمه‌ڵگه له‌لایه‌ن گروپگه‌لی ده‌سترۆیشتووی حزبیه‌وه، ئه‌وه‌ی به پڕی ماوه‌ته‌وه ته‌نها كاسه و گیرفانی به‌رپرسانی حزبی و هاوبه‌شه بازرگانه‌كانیانه و گیرفان و كاسه‌ی هاوڵاتیش رۆژ دوای رۆژ رووه و خاڵی بوونه‌وه ده‌ڕوات.
ئیدی له‌دۆخێكی وادا تێكچونی ئاشتی ماڵه گه‌وره‌كه ”كۆمه‌ڵگا” حه‌تمی و چاوه‌ڕوانكراوه.
هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ ئه‌و ناعه‌داله‌تیه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حزب و خێڵ له چاره‌كه سه‌ده‌ی ڕابردوو كردویه‌تی به كاڵای باڵای كۆمه‌ڵگه، گروپگه‌لی ده‌سترۆیشتووی حزبه‌كان بۆ درێژه‌دان به ته‌مه‌نی سته‌مكاریی خۆیان ده‌یان تۆڕ‌و باندو گروپی گه‌وره و بچوكی مافیایی و میلیشیایی چه‌كداریان بڵاوه پێكردووه و یاسا و دادگا و ده‌زگا ئه‌منیه‌كانیش ناتوانن لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكه‌ن، ئه‌مه‌ش خۆی له‌خۆیدا له‌لایه‌ك متمانه‌ی هاوڵاتی به دادگا و ده‌زگای ئه‌منیه‌كان لاوازكردووه، له‌لایه‌كی دیكه‌ش وه‌ك په‌رچه‌كردار واده‌كات هاوڵاتیانیش هه‌ركه‌س له ئاستی خۆیه‌وه بۆ پاراستنی ژیان و ئه‌منیه‌تی خۆی په‌نا بۆ هه‌ڵگرتنی چه‌ك و ببات و له‌ده‌ره‌نجامیشدا كۆمه‌ڵگایه‌كی چه‌كدار به‌رهه‌مدێت، سروشتی چه‌كیش به‌خشینه‌وه‌ی گوڵ نیه هه‌ربۆیه له ره‌وشێكی ناجێگیری سیاسی و ئابوری و ئه‌منیشدا سه‌رهه‌ڵدانی كێشه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان چاوه‌روانكراوه و به‌هۆی لاوازی دادگا و ده‌زگا ئه‌منیه‌كانه‌وه و هه‌روه‌ها لاوازی متمانه‌ی خه‌ڵك به‌و ده‌زگایانه واده‌كات زۆرجار هاوڵاتی په‌نا بۆ به‌كارهێنانی چه‌ك و په‌رچه‌كرداری هه‌ڵه ده‌بات له‌و كێشانه‌ی روبه‌رووی ده‌بێته‌وه كه سه‌ره‌نجام رووداوی نه‌خوازراوی كوشتنی به‌دوادادێت.
سه‌ربڕینی ژن و مێردێك له ماڵه‌كه‌ی خۆیاندا و كوشتنی ژنێك له‌سه‌ر شه‌قام و كوشتنی كچێكی حه‌ڤده‌ساڵان به‌چه‌قۆ و سوتاندنی كچێكی دیكه و دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی گه‌نجێك به كوژراوی و … هتد..
ئه‌مانه رووداوگه‌لی ئاسایی نین و نابێت هه‌روا به ئاسانی تێپه‌ڕبن به‌سه‌رماندا، ئه‌ركی ده‌سه‌ڵات و دادگا و ده‌زگا ئه‌منیه‌كانه به‌ر به‌و شاڵاوی كوشت و بڕه بگرن كه هه‌رجاره‌و شارێك و ناوچه و ده‌ڤه‌رێك شۆك ده‌كات، كه‌مته‌رخه‌می نواندنی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له دانانی سنورێك بۆ ئه‌و تاوانانه‌ی كه خه‌ریكه له حاڵه‌ته‌وه ده‌بنه دیارده هێنده‌ی تر بازنه‌ی ترس و دڵه‌راوكێی هاوڵاتیان فراوانتر ده‌كات و ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌خاته به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی جدی كه واده‌كات تاك له سه‌روماڵی خۆی دڵنیا نه‌بێت..