دوایی ئەوەی لە رێگای دەزگاکانی راگەیاندن حکومەتی هەرێمی کوردستان پرۆژەیەکی بەناوی پاشەکەوت کردنی مووچەی فەرمانبەران بڵاوکردەوە و ناردویەتی بۆ وەزارەتەکان بۆ جێبەجێکردن کە تیاییدا بەپێی خشتەکە رێژەیەکی زۆری مووچەی فەرمانبەران وەکو پاشەکەوت لای حکومەت دەمێنێتەوە ، لەلایەن خەڵکی کوردستان و رێکخراو و ئەندامانی پەرلەمان و هێز و لایەنە سیاسیەکان کاردانەوەی توندی بەدواییدا خۆی هێنا و زۆرێک لە هێز و لایەنە سیاسیەکان دژی وەستانەوە ..
لە راگەیەندراوێکدا هەڵمەتی دادپەروەری،کە گروپێکی فشارە بۆ هێنانە کایەی دادپەروەری و عەدالەتی کۆمەڵایەتی لە شاری هەولێر دورست بوە رایدەگەیەنێت كەمكردنەوەی موچە جێگای قەبوڵكردن نییە و گیرفانی هەژار و کەمدەرامەتان زیاتر دەتەکێنێت داواش لە خەڵکی کوردستان دەکەن بەرامبەر بەم سیاسەتە بوەستنەوە، ئەمەی خوارەوە دەقی راگەیاندراوەکەیە:
پڕۆژەی حكومەت بۆ كەمكردنەوەی موچە جێگای قەبوڵكردن نییە
ماوەیەكە حكومەت لە سەرەتادا بەناوی چاكسازی و دواتر زۆر روقایمانە بەناوی سیاسەتی تەقەشوفی ئابوورییەوە , سیاسەتی سكگوشینی سەپاند بەسەر هاووڵاتیانی كوردستاندا , سیاسەتێك ئەوەی فەرمانبەران و موچە خۆران وەریدەگرن كەمتر لە 60%ی ئەوەیە لە دوو ساڵی رابردوو و لە بارودۆخە ناخۆشەكە وەریان گرتووە .
ئێمە لە كاتێكدا لە گەڵ ئەوەداین كەمكردنەوەی موچەی پلە باڵاكان پێویستە ببێت بە فەرمی وەك ئەوەی لە خشتەكەدا هاتووە , وەلێ كەمكردنەوەی ئەو رێژەیەی لە خشتە پێشنیارەكاندا هاتووە بۆ فەرمانبەران و موچە خۆران جێگای قەبوڵكردن نییە و داواكارین لە خەڵكی كوردستان بەرەو روی سیاسەتی تەقەشوفی ئەو حكومەتە ببنەوە كە سەرچاوەی ئەو هەموو ناعەدالەتییەیە لە 24 ساڵی رابردوودا .
لێرەوە داوا لە خەڵكی كوردستان دەكەین دژ بە سیاسەتی تەقەشوفی هەژار كوژی حكومەت بوەستنەوە.
لەلایەکیتر دوو په‌رله‌مانتاری پارتی و یه‌كێتی له په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نن كه له وۆرك شۆپه‌كه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوو به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و بڕه زۆره له پاشه‌كه‌وتكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له ئارادا نه‌بوو، داواكاریشن حكومه‌ت به بڕیاره‌كه‌یدا بچێته‌وه، هه‌روه‌ك ئه‌وانه‌ی ئۆتۆمبێلی حكومییان لایه و بڕیاره خه‌رجییه‌كانیان له‌سه‌ر خۆیان بێت كه‌سیان ئیستسنا نه‌كرێن و له بڕیاره‌كه و جه‌ختیش له‌وه‌ده‌كه‌نه‌وه كه گه‌ر كێشه‌ی فه‌رمانبه‌رانی دوو مووچه و بندیوار چاره‌سه‌ر بكرێت، له‌وانه‌یه پێویست به پاشه‌كه‌وتكردنی پاره‌ی فه‌رمانبه‌ران نه‌كات.
هه‌ریه‌ك له د.فرسه‌ت سۆفی په‌رله‌مانتاری پارتی دیموكراتی كوردستان و گۆران ئازاد په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌سه‌ر بڕیاری پاشكه‌وتكردنی بڕێكی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران كه له كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی 3ی شوباتی 2016 له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌رچوو، چه‌ند خاڵێك ده‌خه‌نه‌ڕوو.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه “له‌و وۆرك شۆپه‌ی له هۆڵی مامۆستا سه‌عد عه‌بدوڵا ئه‌نجامدرا به ئاماده‌بوونی به شێك له لیژنه‌كانی په‌رله‌مان و په‌رله‌مانتاران و وه‌زیره‌كان و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كان و مامۆستایانی زانكۆ و پسپۆرانی ئابووری كۆده‌نگی له سه‌ر كۆمه‌ڵێك پرنسیپی سه‌ره‌كی كرا، كه ئه‌گه‌ر ده‌ستكاری موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران كرا ئه‌وانه‌ی موچه‌یان كه‌مه له نێوان 300 بۆ 500 هه‌زار گفتوگۆ هه‌بوو هیچ بڕێك له موچه‌كه‌یان پاشكه‌وت نه‌كرێت، هه‌روه‌ها به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و بڕه زۆره له پاشه‌كه‌وت له ئارا دانه‌بوو، جگه له مووچه‌ی پله باڵاكان كه هه‌موو لایه‌ك كۆده‌نگ بوون له سه‌رووی 70% پاشه‌كه‌وت بكرێت”.
ئه‌و دوو په‌رله‌مانتاره ده‌ڵێن: “ئه‌وه‌ی وه‌ك پرنسیپ حكومه‌ت به‌ڵێنی دابوو كه خه‌ڵكی موچه‌ی كه‌مه كه‌مترین ئازاری پێ بگات، به‌ڵام له بڕیاره‌كه‌ی حكومه‌ت ئازاره‌كه زۆر گه‌وره‌یه”.
ئاماژه‌شیان به‌وه‌داوه كه “حكومه‌ت دڵنیایی داوه كه له به‌رامبه‌ر پاشه‌كه‌وت كردنی برێك مووچه نرخی بازاڕ و پێداویستیه سه‌ره‌كیه‌كان و دا‌و ده‌رمان و كرێی خانووش داده‌شكێنێ، هیوادارین حكومه‌ت په‌له بكات له كۆنترۆڵكردنی نرخه‌كان”.
فرسه‌ت سۆفی و گۆران ئازاد ئه‌وه‌شیان خستووه‌ته‌ڕوو كه “بڕیاره ئه‌م پاشه‌كه‌وته كاتی بێت و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش كراوه كه مانگانه فه‌رمانبه‌ران ئه‌و بڕه پاره‌یه وه‌ربگرن كه بۆیان دیاری كراوه، ئه‌وه‌ی دیكه‌ش ده‌بێته قه‌رز له سه‌ر حكومه‌ت. بۆیه داواكارین حكومه‌ت جۆرێك گه‌ره‌نتی بداته فه‌رمانبه‌ران كه ئه‌و پاره‌یه‌یان نافه‌وتێت، بۆ ئه‌مه‌ش یان له بانك حیسابی جاریان بۆ بكاته‌وه و پاره‌كه داخلی حسابیان ببێت یان چه‌كیان پێبدرێت. هه‌روه‌ها له گه‌ڵ ده‌سكه‌وتنی هه‌ر داهاتێكی نوێ و به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی نرخی نه‌وت پێداچوونه‌وه به خشته‌كه بكرێت و بڕی پاره‌ی پاشه‌كه‌وتكراو كه‌متر بكرێته‌وه”.
له به‌شێكی تری نامه‌كه‌دا داواكارن “حكومه‌ت به‌م خشته‌یه‌ی پاشه‌كه‌وتكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌راندا بچێته‌وه و ئه‌وانه‌ی موچه‌یان كه‌مه نه‌یانگرێته‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌و بڕینه زۆره‌ش كه له موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ئاسایی كراوه، پێداچوونه‌وه‌ی پێدابكرێت و پله داره‌كانی سه‌ربازیش به بڕێك به‌شدار بن جا با كه‌متریش بێت له موچه‌خۆری مه‌ده‌نی”.
ئه‌و دوو په‌رله‌مانتاره ده‌ڵێن: “بڕیاره‌كانی دیكه‌ی حكومه‌ت كه له هه‌مان كۆبوونه‌وه ده‌رچوونه جێگای ده‌ست خۆشین به تایبه‌تی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته به شه‌فافیه‌ت و ووردبینیكردنی داهاته‌كانی نه‌وت، سه‌باره‌ت به‌و بڕیاره‌ی حكومه‌ت كه له مه‌ودوا خه‌رجی ئۆتۆمۆبێلی حكومی له سه‌ر ئه‌و كه‌سانه ده‌بێت كه له‌لایانه بڕیارێكی باشه، به‌ڵام هیوادارین كه‌س ایستسنا نه‌كرێت و بۆ هه‌وان وابێت له وه‌زیره‌وه بۆ فه‌رمانبه‌رێكی ئاسایی”.
دوو په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی پارتی و یه‌كێتی سه‌باره‌ت به بڕیاری به ئه‌لكترۆنی كردنی سیسته‌می موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران رایانگه‌یاندووه كه “كارێكی باشه و هیوادارین په‌له‌ی لێبكرێت، چونكه ده‌بێته مایه‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی بندیوار و دوومووچه‌یی, ئه‌وكاتیش له‌وانه‌یه پێویستمان به پاشكه‌وتكردنی پاره‌ی فه‌رمانبه‌ران نه‌بێت، چونكه ئێمه دڵنیاین به هه‌زاران موچه خۆر كه‌مده‌بێته‌وه”.
لەهەمان کاتدا له راگه‌یه‌ندراوێكدا ، سۆران عومه‌ر ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر لیستی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان ده‌ڵێت: پێویسته به‌هه‌موومان هه‌وڵی ڕاگرتنی ئه‌م سزایه‌ی موچه‌خۆران بگرینه‌به‌ر”.
سۆران عومه‌ر ده‌ڵێت: “ئه‌م موچه‌بڕینه سه‌لماندی كه حكومه‌ت نایه‌وێ دزی و تاڵانییه‌كانی كه له نه‌وت و گومرگ ده‌كرێت ده‌ستی لێبدات و دێ موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌بڕێ”.
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه “موچه‌ی په‌رله‌مانتار و وه‌زیر و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی هه‌رچه‌ندی لێ بڕدراوه له‌جێی خۆیه‌تی، به‌ڵام له 100 هه‌زار تا 200 هه‌زار دینار %15 ببڕی ئه‌مه دزی و سزادانی خه‌ڵكه”.
له دواكۆبوونه‌وه‌یدا، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی نێچیرڤان بارزانی بڕیاری دا مووچه‌ی مانگه‌كانی ساڵی رابردووی فه‌رمانبه‌ران دابه‌ش نه‌كرێت و بۆیان پاشه‌كه‌وت بكات، هه‌روه‌ك بڕیاری دا به كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به‌گوێره‌ی پله‌كانیان كه له سه‌دا 15 ده‌ستپێده‌كات تا ده‌گاته سه‌دا 75 بۆ پله باڵاكانگه له هێزی پێشمه‌رگه و به‌شێك له هێزه ئه‌منییه‌كان.