
ڕێكخراوی یونسێفی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له ڕاپۆرتێكدا ڕایگه‌یاندوه، 20 % منداڵانی عێراق له ده‌ره‌وه‌ی خوێندنگاكانن، ڕاپۆرته‌كه به هاوكاریی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی و پلاندانانی حكومه‌تی فیدراڵی و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌كراوه‌و تێیدا هاتوه، ملیۆنێك 185 هه‌زار 33 منداڵ له خوێندن بێ به‌شن.
له‌و ژماره‌یه 712 هه‌زاریان له ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق و 66 هه‌زاریش دانیشتووی هه‌رێمی كوردستانن، به‌وه‌ش ژماره‌ی ئه‌و منداڵانه‌ی په‌یوه‌ندی به خوێندنگاكانه‌وه ده‌كه‌ن له پارێزگاكانی عێراق 74.1% و له هه‌رێمی كوردستان 89.5%.
راپۆرته‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه ڕێژه‌ی وازهێنان له خوێندن كچان له 35% و كوڕان 16.4% هه‌روه‌ك ئه‌و خوێندكارانه‌ی ته‌مه‌نیان له نێوان 12- 14 ساڵیدایه به ڕێژه‌ی 28.4% واز له‌خوێندن دێنن، به‌ڵام ئه‌و ڕێژه‌یه له هه‌رێمی كوردستان 11%، ڕاپۆرته‌كه ئه‌وه‌ی ڕون نه‌كردۆته‌وه، ئه‌و خوێندكارانه‌ی له خوێندن دابراون له هه‌رێمی كوردستان، ئاواره‌ن یان خۆیان خه‌ڵكی كوردستانن .