هێنری باركەی:
بۆچی کاتێک باس دێته سه‌ر سوریا هه‌میشه وادەردەکەوێت، کە روسیا هه‌نگاوێك له پێش ئەمریکاوە بێت؟ وه‌ڵامه‌كه ساده‌یه: مۆسكۆ ده‌زانێت ئه‌وه‌ی له سوریا ده‌یه‌وێت چییه و ئەمریکا نازانێت.
روسه‌كان، له‌گه‌ڵ ئێرانییه‌كان، ده‌یانه‌وێت ئه‌سه‌د له ده‌سه‌ڵات بمێنێته‌وه. ئه‌و په‌نجه‌ره‌یه‌كی ستراتیژی پێشكه‌ش به روسیا ده‌كات له بنكه‌ی تارتوس و شوێنه‌كانی تر. رژێمی سوریای هاوشێوەی مافیا په‌یوه‌ندیی قوڵی هه‌یه له‌گه‌ڵ هه‌وتاكانی له مۆسكۆ كه سوودێكی ئابووری بچووكی بۆی هه‌یه. بۆ روسه‌كان، سوریا ئه‌و شوێنه‌یه كه ده‌توانن دژی خوای تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی گریكه‌كان بوه‌ستنه‌وه. كه رۆژئاواییە‌كه‌ن به ئیلهامی گۆڕانكاری هێمنانه‌ی رژێمه‌كانی داده‌نێن.
به پێچه‌وانه‌وه، هه‌ڵوێستی ئه‌مریكا له هه‌موو شوێنێكه، ئه‌و یه‌كه‌م جار ویستی ئه‌سه‌د بڕوات و پشتگیریی سوپای ئازادی ده‌كرد، ره‌نگه به‌جۆشه‌وه‌ش نه‌بووبێت. له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی داعش، ئەرکی سەرەکی و هەرە لەپێشی ئەمریکای گۆڕی بۆ شه‌ری دژ به داعش. واشنتۆن بیری له‌وه ده‌كرده‌وه كه رێكکه‌وتنێك له‌گه‌ڵ مۆسكۆ بكات كه ئه‌سه‌د بۆ ماوەی “گواستنەوە” له ده‌سه‌ڵات بمێنێته‌وه، تاکو هه‌موو لایه‌ك بتوانن تیشك بخه‌نه‌سه‌ر داعش. ره‌نگه روسیا نه‌توانێت تاسه‌ر به‌رده‌وام بێت له هه‌وكاری رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د، هێزه ئاسمانیه‌كه‌ی هاوكاری ئه‌سه‌د ده‌كات له پته‌وكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی له‌ناو جه‌رگه‌ی سوریا، دیمه‌شق به حەڵەبەوە ده‌به‌ستێته‌وه. ئه‌مه‌ش ته‌واو ده‌كرێت كاتێك حەڵەب له ده‌ست ئۆپۆزسیۆن وه‌رده‌گرنه‌وه. بۆ روسیا و ئه‌سه‌د ناوچەکانی دیکەی سوریا گرنگیه‌كی ئه‌وتۆیان نییه.
ئه‌مه ده‌توانێت هاوسه‌نگیه‌كی جێگیر دروست بكات ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئۆپۆزسیۆنیش ره‌تی بكاته‌وه‌و به‌رده‌وام بێت له شه‌ر كردن له‌گه‌ڵ رژێمی ئه‌سه‌دا، به‌ڵام ئه‌م ئۆپۆزسیۆنه كه گوشراوه له نێوان داعش و رژێمەکەی ئه‌سه‌ددا، بێتوانایه هه‌ر بۆیه ناتوانی گۆڕانی راسته‌قینه لەسەر زەوی دروستبكات. هه‌موو ئه‌وه‌ی ده‌توانێت بیكات زیادكردنی زیانەکانە له به‌ره‌ی حكومه‌تی سوریا به‌ڵام ئه‌مه واده‌رناكه‌وێت كه بۆ رژێمەکەی ئەسەد بارگرانیه‌كی زۆر بێ.
حكومه‌تی ئه‌مریكا هیچ وشەیەکی قه‌ناعه‌تپێکەر و بەدیلی نییه بۆ ئه‌وه‌ی پێشكه‌شی بكات، به‌شی زۆری سوننەکان متمانه‌یان به ئه‌مریكا نییه، به تایبه‌تی كاتێك شكستی هێنا له زیندووكردنه‌وه‌ی بیانووی چه‌كی كیمیاوی، له كاتێكدا كه ده‌یتوانی هێز به‌كار بێنێت كه زانی رژێمی ئه‌سه‌د چه‌كی كیمیاوی به‌كارهێناوه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئۆباما زیاتر وه‌كو ته‌ماشاكه‌رێك بووه له چالاكوانێك.
لایه‌نگرانی رژێم هۆیه‌كی بچوكیان هه‌یه تاکو ته‌ماشای ئه‌مریكا بكه‌ن له‌وه‌ته‌ی واشنتۆن خه‌مه‌كانیانی پشتگوێ خستووه به‌هۆی تیشكخستنه‌ر ئه‌سه‌د به ته‌نیا وپێكهاته‌ی رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د زیاتر له لایه‌ن كریستیانه‌كان و عه‌له‌وییه‌كان ده‌ورە دراوه.
ته‌نیا كورده‌كانی سوریا هاوكاری ئه‌مریكا ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌وانیش هۆشیارن له مێژووی سیاسه‌ته باوه‌ڕپێنه‌كراوه‌كانی ئه‌مریكا له‌گه‌ل كورد له توركیا و ئاگاداری كاریگه‌ری توركیان له‌سه‌ر هاوپه‌یمانی درێژ خایه‌نی له‌گه‌ل ئه‌مریكادا.
له كۆبوونه‌وه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی جنێفدا، پێشنیازی ئه‌مریكا له‌وانه‌یه به‌م شێوه‌یه بێت: حكومه‌تی ئه‌مریكا به ئه‌ركی خۆی ده‌زانێت له دروستكردنی سوریایه‌كی دیموكراتی كۆنفیدراڵ كه دابه‌ش بووبێت له‌نێوان پێكهاته‌كان به‌پێی مه‌زهه‌بوو و نه‌ته‌وه بەشداربێت.
سوریای نوێ دابه‌ش ده‌كرێت به سه‌ر سێ رووبه‌ری سه‌ره‌كی كه ئه‌وانیش عه‌له‌وی یاخود كریستیانه‌كان، سوننیه‌كان له‌گه‌ڵ كورده‌كان. له‌كاتێكدا دیمه‌شق وه‌كو پایته‌ختیان بمێنێته‌وه و به‌شێوه‌یه‌كی كاتی له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌ڕێوه ببردرێ. هه‌روه‌ها ئه‌م هه‌رێمانه نوێنه‌ری خۆیان ده‌نێرنه به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌نجومه‌نێك له تیایدا مافی به‌كار هێنانی ڤیتۆیان هه‌بێ له‌سه‌ر چه‌ندین پرس له‌وانه پرسی بەرگری و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه و سامه‌نه سروشتیه‌كان، به‌ڵام بێگومان له‌سه‌ر هه‌مووی نا. ئه‌مه هانی هاوكاری نێوان هه‌رێمه‌كان ده‌دات. ئه‌وانی تر، گروپه بچوكه‌كان وه‌كو دروزی و توركمان، ئه‌گه‌ر ژماره‌یان زیادیكرد ئه‌وها ده‌توانن ناوچه‌كانی خۆیان لەنێو هه‌رێمه‌كان به‌ڕێوه‌به‌رن.
بنه‌مای شاراوه له پشت ئه‌م پێشنیازه‌وه ئه‌وه‌یه كه دوای پێنج ساڵ له شه‌ڕ و كاولكاری و نه‌بوونی متمانه له‌نێوان پێكهاته جیاوازه‌كانی سوریا به زووی كاڵ نەبێتەوە، هه‌ر بۆیه هاولاتیان زووتر هه‌ست به سەلامه‌تی و به‌رپرسیارێتی ده‌كه‌ن بۆ بتنیادنانی كۆمه‌ڵگاكه‌یان ئه‌گه‌ر خۆیان خۆیان به‌ڕێوه‌به‌رن.
بڵاوکراوەیەکی لەمشێوەیەی ئەمریکا له‌وانه‌یه كاردانه‌وه‌ی به‌هێزی به‌دوادا بێت، چونكه توركیا دژی بیرۆكه‌ی سه‌ربه‌خۆیی كورده له سوریا و پێی باشه سوننه‌كان حوكمی سوریا بكه‌ن، له‌لایه‌ن روسیا و ئێرانه‌وه له‌وانه‌یه وای ببینن كه ئه‌و سنوورانه‌ی بۆ عه‌له‌ویه‌كان دانراوه كه‌متره له‌وه‌ی ئێستا له ژێر كۆنتڕۆڵیانه. ناڕه‌زایی سه‌ره‌كی ئه‌وه ده‌بێت كه ئه‌مه به داڕشتنه‌وه‌ی سنور دابنرێ له ناوچه‌كه، له‌وانه‌شه وابێت، به‌ڵام خه‌لكی ناوچه‌كه خۆیان ده‌بێ بڕیار له‌سه‌ر ئه‌م سنوورانه بده‌ن، به‌ڵام له رێگه‌ی شه‌ره‌وه نا.
هه‌رچیه‌ك باشی بیرۆكه‌كه بێت، خزمه‌تی سێ مەبەست دەکات. یه‌كه‌م، پته‌وكردنی بیرۆكه‌ی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تێكی كۆنكرێتی و هێنانی هه‌مووان بۆ به‌ژداریكردنیان له بریاردان. دووه‌م، كه گرنگترین شته، پیشاندانی نیشانەیەکە به خه‌ڵكی سوریا له هه‌رشوێنێك بن كه به دڵنیایه‌وه پلانێك هه‌یه بۆ كۆتایهێنان به شه‌ڕ. بۆ سوننه‌كان، زانینی ئه‌وه‌ی ده‌بنه زۆرینه له سوریا و له‌وانیه وه‌كو قەڵغانێك دژی داعش بوه‌ستنه‌وه و له ناویان به‌رن. سێیه‌م ئه‌و سوده‌ی زیاد كرد له هه‌ڵگه‌رانه‌وه‌ی مێزی گفتوگۆ بۆ ئه‌وكاته‌ی كه واشنتۆن باسی كێشه‌كانی به ته‌واوی له‌گه‌ڵ روسیا ده‌كرد له‌سه‌ر بنه‌ماكانی روسیا.
ده‌بێ دڵنیا بین، كه هه‌وڵدان بۆ رێگه‌چاره‌ی كۆنفیدراڵی به شێوه‌یه‌كی نارێك جێبه‌جێ ده‌كرێ، وه‌ك هه‌میشه شه‌یتانه‌كه له ورده‌كارییه‌كاندایه. هه‌موو ئەکتەرەکان خۆیان تاقی ده‌كه‌نه‌وه له پێشكه‌ش كردنی پێشنیاز. له ئه‌نجامدا هه‌ندێك له دانیشتوان تووشی كۆچكردن ده‌بن، به‌ڵام ئه‌مه باشتره رووبدات به‌شێوه‌یه‌كی نه‌خشه بۆ داڕێژراو نه‌ك به شێوه‌یه‌كی نه‌ژادپه‌رستی و دڕندانه. وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێستا رووده‌دات له هه‌ندێك ناوچه‌ی وڵاته‌كه.
تاکو ئێستا، له‌وانه‌یه ئه‌مه باشترین بژاردەی بنیاتنان بێت: چونكه كه‌س ئه‌وه‌ی ده‌ستناكه‌وێ كه ده‌یه‌وێت وه هه روه‌ها دا‌به‌شكردنی كۆمه‌ڵگا پێویستی به هێنان و بردنێكی سه‌خت هه‌یه. به‌ڵام به لایه‌نی كه‌مه‌وه یه‌كێك ده‌توانێت كوتایی شه‌ر بهێنێته پێش چاوی خۆی و ئه‌مریكاش ده‌سپێشخه‌ر بێت وده‌ستبكه‌ن به بیركردنه‌وه له چۆنیه‌تی رێكخستنی رۆژی دواتر.
* هێنری جەی. بارکەی، بەڕێوەبەری پرۆگرامی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە لە سەنتەری ودرۆو ویڵسۆن-ی ئەمریکی.