زۆرێک لە هاوڕێیان بەوپەڕى نیگەرانییەوە باسیان لە ٢٠١٧ کرد، بەڵام ئەوەى گومانى تێدانیە ئەوەیە لە هەر ڕۆژێکى ئەو ساڵەدا دەست و پەنجەمان لەگەڵ تەحەددایەک نەرم کردووە، فێرى شتێک بووین کە پێشتر هەڵە تێى گەیشتووین یان پێشبینمان نەکردووە، مرۆڤ گەر هەموو ڕۆژ و ساڵەکانى خۆش بن، یان بەوشێوەیە بێت کە چاوەڕوانى دەکات، ئیتر خۆى بێئومێد دەبێت لەژیان، ژیان ئەوکاتە خۆشە کە تەحەددایەکى تێدا بێت. تەحەددایەک کە چاوەڕێت نەکردبێت، چونکە گەر پێشبینى کرابێت ئەوا هیچ هونەرێکى تێدا نیە، ئەوکاتە تەحەددا نیە بەڵکو ڕووداوێکە.
لەدواى ٢٠٠٣ەوە تا دەهات ئێمە بەرەو سەقامگیرى دەچووین (تووشى کارەساتى گەورە، جەنگ و پێکدادانێکى مەترسیدار نەبووینەوە) هەربۆیەشە ٢٠١٧ بۆ ئێمە شۆک بوو، لەنێوان هەستى چاوەڕوانى بۆ گەیشتن بە لوتکە و فریوخواردن بەو وێنەیەى کە دروستمانکردبوو (یان دروستبووبوو) لەناوخۆ و دەرەوەدا، ڕووبەڕووى شەپۆلێکى چاوەڕواننەکراو بووینەوە. کاتێک دەچیتە دەریاوە بەرلەوەى دەست بە گەشت بکەیت، بزانیت بارودۆخ لەبار نیە، لەسەرەتاوە گەشت ناکەیت یان دەوەستیت تا بارودۆخ لەبار دەبێت، بەڵام ئێمە وەکو دەریاوانێکى شارەزا گەشتێکى درێژمان دەستپێکرد بۆ قوڵایى دەریا، تا لەناکاوێکدا ڕووبەڕووى شەپۆلێک بووینەوە.
ئەوەى ڕوویدا دەکرێت وەکو تەحەددایەک تەماشا بکرێت، یان نەشارەزایى و شکست، ئەگەر دووەمیشیان بێت ئەوا ئێستا تەحەددایە، درێژەدان بەم گەشتە دەمانگەیەنێتە مەنزڵ نەک کۆتایى هێنان بەم گەشتە.
ئەوەى ڕوویدا لە ٢٠١٧دا لەڕووى قەیرانى داراییەوە درێژکراوەى چەند ساڵى ڕابردوو و گەندەڵى و ناعەدالەتى و….تاد چەند هۆکارێکى دیکەیە. لەڕووى سیاسییەوە، کاریگەربوونە بە هەستى پۆپۆلیستى، دروستبوونى بەرەى پڕوپاگەندەکارە لە هەردوو بەرە، بێ بوونى پێشنیاز و ڕێکارێک بۆ دەربازبوون لەم دۆخە، ڕێبازێکى ڕوون کە پلان و بەرنامەیەکى ڕوون و ئاشکراى تێدابێت کە هەموو ئەگەرەکانى لەبەرچاوگرتبێت.
چەند مانگێکە زۆرێک لە ئێمە بە قۆناغێک لە چاوەڕوانیدا دەڕۆین کە نازانین نیازى چیمان هەیە، چى دەکەین و بۆکوێ دەچین، بە قۆناغى دوودڵیدا تێدەپەڕین. هەموو ئەو ناسەقامگیریەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەو ناسەقامگیرییە سیاسییەى کە لە لوتکەى دەسەڵاتدا هەیە، هەر ئەو ناسەقامگیرییە شۆڕبووەتەوە بۆ شار بە شار و کۆڵان بە کۆڵان و ماڵ بە ماڵ و خێزان بە خێزانى ئەم کۆمەڵگایە، کۆمەڵگایەکى زۆر وابەستەین بە سیاسەتەوە، هەموو ناسەقامگیرییەکى سیاسى بە ترسەوە تەماشا دەکەین، لە هەموو گۆڕانکارییەک دەترسین. تا فڕێدانى ئەو ترسە، هەر لەناسەقامگیریدا دەمێنینەوە.
سەرەڕاى هەموو ئەو خاڵە نێگەتیڤانەى دەگوترێن و باسکراون لەبارەى ٢٠١٧ـەوە ئەوەى گرنگە باش و خراپى ئەو ساڵە بچێتەسەر خەرمانى فێربوونمانەوە، تێبگەین بزانین چۆن و چى دەکەین.
هیوادارم جیاواز ٢٠١٨ ببینین، جیاواز لەو تێڕوانینانەى بۆ ٢٠١٧ هەمانبوو، گەر سەختیش بوو با تەحەددایەک بێت بۆ ئێمە چێژى لێببینین.