به‌ڕێز / دووه‌مین كۆنگره‌ی HDP
پێشه‌كی سوپاسی بانگیشتكردنمان بۆ كۆنگره‌كه‌تان ده‌كه‌ین .
به‌رێزان له هه‌ل ومه‌رجێكی پڕ ده‌رفه‌ت و له هه‌مان كاتدا پڕ له‌مه‌ترسی كۆنگره‌ی حزبه‌كه‌تان ده‌ست به‌كاره‌كانی خۆی ده‌كات .كاتێك ئاوڕ له كار‌و به‌رخودانی مه‌زنی رابردووتان ده‌ده‌ینه‌وه به شانازیه‌وه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێ كه حزبه‌كه‌تان توانیویه‌تی سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئاسته‌نگ و به‌ربه‌سته‌كان ،له‌پێناو دیموكراسی و خۆبه‌رێوه‌به‌ری دیموكراتیك له باكوری كوردستان هه‌وڵی بێ وچان بدات
هه‌ر له به‌ر تیشكی ئه‌م دروشمه ستراتیژیه‌دا بوو كه به‌رخودان و سه‌ركه‌وتنه مه‌زنه‌كانی HDP له هه‌ردوو هه‌ڵبژاردنه‌كانی رابردوو تۆماركراو بوو به لاپه‌ڕه‌یه‌كی زێڕین له‌مێژووی ئازادیخوازی مرۆڤایه‌تی و پرسی ڕه‌وای نه‌ته‌وه‌ی كوردی زیاتر له جاران به جیهان ناساند و پاڵپشتی مه‌زنی دیبلۆماسی بۆ خه‌باتی رزگاری خوازی نه‌ته‌وه‌كه‌مان په‌یداكرد.
هیوادارین له‌م كۆنگره‌یه‌شدا به‌دیاری كردنی تاكتیك و ستراتیژی گونجاو له‌گه‌ل بارودۆخی كوردستان ،ناوچه‌كه‌و جیهان بتوانێ ده‌ستكه‌وتی مه‌زن به ده‌ست بێنن.
بێگوومان كۆنگركه‌تان له ئان و ساتێكدایه كه ئێوه‌و گه‌له‌كه‌مان له باكووری كوردستان رووبه‌رووی هێشێكی شۆڤێنیانه بوونه‌ته‌وه ، به‌ڵام ئیراده‌ی گه‌له‌كه‌مان و ئێوه جارێكی تریش هیوامان پێده‌به‌خشێ كه به‌ربه‌ستی داگیركاران بروخێنێت و دواجار سه‌ركه‌وتن هه‌ر بۆ گه‌له‌كه‌مانه
به‌م بۆنه‌یه‌وه جارێكی دیكه جه‌خت له هاوپه‌یوه‌ندی و دۆستایه‌تی هه‌ردوولامان ده‌كه‌ینه‌وه و پڕ به‌دڵ هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ كۆنگره‌ی دووه‌می حزبه‌كه‌تان ده‌خوازین
هه‌رشاد و سەرکەوتوو بن ..
مه‌كته‌بی سیاسی
بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان
24\1\2016