لەسەر پێشنیاری پارتی دیموکراتی گەلان ( هەدەپە ) لەشاری هەولێر هێز و لایەنە سیاسیەکانی هەر چوار پارچەی کوردستان کۆبوونەوە و کۆمیتەیەک دورستکرا بۆ کاری هاوبەشی زیاتر لەسەر پرسە نەتەوەیی و نیشتیمانیەکان و راکێشانی پشتیوانی نەتەوەیی زیاتر و خرۆشاندنی رای گشتی ناوخۆ و دەرەوە دەربارەی هێرش و پەلاماردانەکانی دەوڵەتی تورکیا و کوشتن و دەستگیرکردنی لایەنگر و ئەندام و کادیرانی پارتە کورددیەکان و خەڵکی سڤیل لە باکوری کوردستان .
لەم کۆبوونەوەیەدا هاوڕێ (خلیل محموود )ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان ، بەنوێنەرایەتی مەکتەبی سیاسی بەشداری لە کۆبوونەوەکە کرد و لەلێدوانێکی تایبەتدا بە سایتی ئاشتی راگەیاند ( ئێمە وەکو بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان کار و کردەوەی دەوڵەتی تورکیان ئیدانە دەکەین و هەمو هێز و پەیوەندی خۆمان بەکار دەهێنێن تا هەڵکوتان و کوشتن و دەستگیرکردنی هاوڕێیانمان لە باکور بوەستێنین و رای گشتی ناوخۆ و دەرەوەی لێ ئاگادار بکەینەوە ، هەر لەم کۆبوونەوەیەشدا بەشدارین لە کۆمیتەیەکی هاوبەش و سەردانی نوێنەرایەتی و بالۆزخانەی وڵاتانی دەرەوە دەکەین تا وەحشیگەری و کوشتن و پەلاماردانەکانی مناڵان و ژنان و خەڵکی مەدەنی باکوری کوردستان بە دیکۆمێنتاری بەدەستیان بگەیەنین ..) لەبەشێکیتری قسەکانیدا ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان ئەوەی راگەیاند ( کوشتن و دەستگیرکردنی برایانمان لە شار و شارۆجکەکانی کوردستان جێگای قبوڵ نیە و لەرۆژانی داهاتوو هەڵویستی عەمەلی و کردەییمان دەبێت ..)