سەرۆکی کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکان ڕایدهگهیهنێت، لە ساڵی 2022 دا 19 هەزار و 200 هاوڵاتیی هەرێمی کوردستانیان جێهێشتووە و کۆچیان بۆ وڵاتانی ئەوروپا کردووە.
رۆژی سێ شهممه 3 ی كانونی دووهمی 2022 بەکر عەلی سەرۆکی کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە ساڵی رابردوودا 19 هەزار و 200 هاوڵاتیی لە هەرێمی کوردستانەوە بەرەو وڵاتانی ئەوروپا کۆچیانکردووە، لە هەردوو رێگەی کەناراوەکانی تورکیا و بیلارووسیاوە.
ئاماژهی بهوهش كرد،بەراورد بە ساڵی 2021 ئاماری کۆچ کەمیکردووە، چونکە لەو ساڵەدا 28 هەزار و 700 هاوڵاتیی هەرێمی کوردستان کۆچیان بۆ وڵاتانی ئەوروپا کردبوو.
باسی لەوەش کرد، لەو ژمارەیەی کۆچیان کردووە 29 هاوڵاتییان بوونەتە قوربانی، لەو ژمارەیەش ژمارەیەکیان بێسەروشوێنن و لە هەوڵیشداین بۆ گەڕاندنەوەی ئەوانەی تەرمەکانیان دۆزراونەتەوە.
ئهوهشی خستهڕوو،چەندین حاڵەتی دیکەی وەرگرتنی ڤیزا هەبووە، ئەوەی ئێستا زۆر بڵاوە وەرگرتنی ڤیزای وڵاتی بۆسنەیە، بەشێک لە هاوڵاتییان لەو رێگەیەوە هەوڵدەدەن داخڵی وڵاتانی ئەوروپا ببن”.