
كاتێكیش ئەم بتڵە دەتەقێت ئێستا لە خوارەوە باسی هوكاری تەقینەكەی دەكەین
كاتێك دەتەقێتەوە بە هۆی ئەو پلێتە ئەستورەی هەیەتی وە نا بتڵەكەش دەیان تەن غازی شلی تێدایە پەستانێكی وەها بەهێز دروست دەكات لەسەر دەوروبەرەكەی كاتێك لە سەربانەكەت دەتەقێت ئەو پەستانە ئەوەندە بەهێزە دیواری ژێر سەقفەكە لە هەرچوار لاوە فڕێ دەیات بۆ دەرەوە سەقفی یەكەم لەگەڵ دووەم دەیات بە یەكدا.
هۆكارەكانی تەقینی بتڵی غاز:
١-زۆر بەی حاڵەتەكان بەهۆی نزمی كوالیتی پلێتی ئەو بتڵەوە بەكار دەهێنرێت یاخوت زۆر ماڵ هەیە بتڵی دەستی دوو دەكڕێتەوە كە نازانێت ئەم بتڵە لە ناوەوە توشی كۆڕۆژن واتە شەنك بووە ترسی تەقینی هەیە
٢-بەهۆی تێك چوونی ڕیكولەیتەری تەنكی غازەكەوە كە ئیشی ئەو ڕیكولەیتەرە كەم كردنەوەی ئەو پەستانەیە كە لەبتڵەكەوە بۆ بەشەكانی ماڵەوە دەچیت وەك سوپاو تەباخو شتەكانی تر.
٣-نەكردنی سیانەی ساڵانە ئەو بتڵانە كە دەبێت بەلایەنی كەمەوە ساڵانە جارێك تا دووجار سیانە و چێك بكرێت لە ئەگەری بوونی هەر لیكو لێك چوونێك یان تێك چوونی ئەو ڕیكولەیتەرە وەك ئەو تەقینەوەی ساڵی بێشووی كافێی سەهۆڵەكە ڕیگولەیتەرەكە تێك چوو بوو هەموو دیوارو بۆریەكان تەقینەوە
٤-فێڵ كردنی هەندێك كۆمپانیا تەنكی كۆن دەهێن بۆیاخی تازەی دەكەن بە نرخی تازە دەیەن بە كڕیار
٥-بە هیچ نەوعێك ئەو بتڵە نابێت ژە سەربان دابنرێ لە كاتی تەقین ماڵەكە دا دەپێنێت بەسەرتا.
بڕیار نورالدین