لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ خۆپیشاندەرانی هەولێر داوا دەكەن حكومەتی هەرێم بەرامبەر هێرشەکانی توركیا هەڵوێستی هەبێت

خۆپیشاندەرانی هەولێر داوا دەكەن حكومەتی هەرێم بەرامبەر هێرشەکانی توركیا هەڵوێستی هەبێت

0 تێبینییەکان 19 بینینەکان

بەشێك لە لایەنە سیاسییەكان و چالاكوانانی كۆمەڵی مەدەنی و پەرلەمانتاران و هاوڵاتیانی شاری هەولێر خۆپیشاندانێكیان دژ بە هێرشی توركیا بۆسەر هەرێمی كوردستان ئەنجامدا و داوایانكرد، حكومەتی هەرێم بە ئەركی مێژوویی خۆی هەڵسێت و لە ئاست ئەو دەست درێژییانەدا بێ ئەرك و بێ هەڵوێست نەبێت.

رۆژی سێ شەممە(26\4\2022) بەشێك لە هاوڵاتیانی هەولێر بە بەشداری چەند لایەنێكی سیاسی و چالاكوانانی مەدەنی و پەرلەمانتاران لەسەر بانگەوازی لیژنەی کاری هاوبەشی حزبە چەپەکان کە پێکهاتوون لە( بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان و حزبی شیوعی کوردستان و حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان) خۆپیشاندانێكیان دژ بە هێرشی توركیا بۆسەر هەرێمی كوردستان ئەنجامدا و یاداشتێكیان ئاراستەی نەتەوە یەكگرتووەكان و سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان كرد.

لەسەرەتای یاداشتەكەیاندا هاتووە: سوپای توركیا بە چەك و جبەخانەی قورسی سەربازییەوە درێژە بە پرۆسەی داگیركاری لە باشوری كوردستان دەدات و لەو چوارچێوەیشدا، ماوەی چەند ڕۆژێكە لە دەڤەری ئامێدی و لە چیاكانی مەتینا و ئاڤاشین بە تۆپ و فڕۆكەەوە هێرشێكی چڕی بۆ داگیركردنی ئەو ناوچانە دەستپێكردووە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە