وەزیرى دارایى و ئابوورى ڕونکردنەوەیەکى بۆ ڕاى گشتى بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، گه‌وره‌ترین چاكسازی و ریفورم ده‌بێت له سیكته‌ری نه وتدا بێت بۆ ده‌رباز كردنی هاوڵاتیان و میلله‌ته‌كه‌مان له‌م قه‌یرانه داراییه.
نوسینگه‌ی ڕۆژنامه‌وانی ڕێباز حەملان، وه‌زیری دارایی و ئابووریی ڕاشیگەیاند “ماوه‌یه‌كه له ڕاگه‌یاندنەکانەوە باسی پڕۆژه‌ی چاكسازی ده‌كریت، به‌ڵام ئاماده‌كردنی گه‌وره‌ترین پڕۆژه‌ی چاكسازی ئه‌و پڕۆژه‌یه بوو كه له‌ماوه‌ی یەك ساڵ وه‌زیری دارایی و ئابووری له‌گه‌ڵ چه‌ند ڕاوێژكارێكی بیانی ئاماده‌یان كردووه، هه‌موسێكته‌ره‌كانی بانك و باج و گومرگ و دڵنایی (تأمین) و داهاتی كاره‌با و نه‌وتی له خۆ ده‌گرێت.”
لە ڕونکردنەوەکەدا ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە “به سیستمكردنی داموده‌زگاكانی دارایی و نه‌هیشتنی ناوی دووباره و وه‌همی بووه، بۆگه‌ڕانه‌وه‌ی پاره‌ی به‌فیڕو چوو زیادكردنی داهات و كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجیه زیاده‌كان، كه له‌به‌رواری ١٢/١٠/٢٠١٥ ئاماده‌كاریمان كرد بۆ ڕاگه‌یاندنی و جێبه‌جێكردنی، به‌ڵام هه‌مان رۆژ له‌كاره‌كانمان دور خراینەوه.”
لە درێژەى ڕونکردنەوەکەدا ئەوەش هاتووە “بە هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌م چاكسازییه له سه‌ر قوتی هاوڵاتیانی هه‌ژار نییه و باسی كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌رماڵه و موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی تیا نییه.”
لەبەشێکى تر‌ى ڕونکردنەوەى نوسینگەى ڕێباز حەملاندا هاتووە “گه‌وره‌ترین چاكسازی و ڕیفورم ده‌بێت له سێكته‌ری نەوتدا بێت بۆ ده‌ربازكردنی هاوڵاتیان و میلله‌ته‌كه‌مان له‌م قه‌یرانه داراییه.”
ڕونکردنەوەکە ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە “وەزیری دارایی و ئابووری پشتیوانی هه‌موو هه‌وڵێكی هه‌ر په‌رله‌مانتارێكی به‌رێز ده‌كات كه هاوكارمانن بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و پڕۆژه‌یه.”
ڕونکردنەوەکە ئەوەشى وتووە، جگه له پڕۆژه چاكسازیيه‌كهى وه‌زيرى دارايى و ئابوورى له ٢٢/٩/٢٠١٥ له‌نوسراوى ژماره (٢٨٥)به‌فه‌رمى (١٤)پێشنيازى بۆ زيادكردنى داهات و كه‌مكردنه‌وه‌ى خه‌رجى ئاڕاستەى ئه‌نجومه‌نى وه‌زيران كردووه.
پاش دواکەوتنى مووچەى سێ مانگى فەرمانبەران و دواتریش نۆ کۆبونەوەى پێنج لایەنە سەرەکیەکەى هەرێمى کوردستان لە ڕۆژى ٨ى تشرینى دووەمى ٢٠١٥ کۆبونەوەکەیان هەڵپەسارد و هەر ئەو ڕۆژە خۆپیشاندان لە سلێمانى دەستى پێ‌کرد و دواتریش بەشێک لە شار و شارۆچکەکانى هەرێمى کوردستانى گرتەوە.
لە ڕۆژی ١٢ى تشرینى یەکەمى٢٠١٥ سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ویستی بگەڕێتەوە شاری هەولێر، بەڵام لە بازگەی پردێ ڕێگری لێکراو بەو هۆیەشەوە یوسف محەمەد گەڕایەوە شاری سلێمانی.
شەوى پێشتریش لەلایەن وەزیرى ناوخۆوە بە وەزیرەکانى گۆڕان وتراوە نەگەڕێنەوە بۆ دەوامەکەتان هەتا بارودۆخەکە هێور دەبێتەوە.
لە بەردەوامى زنجیرەیەک خۆپیشاندان لە هەرێمی کوردستان کە ژمارەیەک لە بارەگاکانى پارتی دیموکراتى کوردستان سووتێنران و لەهەندێک شوێن ئاڵاى بارەگانى لایەنەکانى تر هێنرانە خوارەوە و بەردباران کران، لەئەنجامدا ٥
هاووڵاتی گیانیان لەدەستدا و سەدانى تر لە خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان برینداربوون.
لە ئیستادا پارتی داوای دەستپێکردنەوەی گفتوگۆگان بەبێ مەرج دەکات و گۆڕانیش مەرجی دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکانی بەستووەتەوە بە گەرانەوەی سەرۆکی پەرلەمان و وەزیرەکانی بۆ شوێنی کارەکانیان.