بەبۆنەی رۆژی لەدایک بونی حەزرەتی مەسیح و سەری ساڵی زاینی و گەیاندنی پیرۆزبایی و دڵنەوایی خانەوادەی شەهیدان وەفدێکی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان بە سەرۆکایەتی هاوڕێ مام خدر سکرتێری گشتی و هاوڕێیان خلیل محمود و قهار محمد و نەهرۆ عاڵلایی ئەندامانی مەکتەبی سیاسی سەردانی خانەوادەی شەهیدانی مەسیحیەکان لەشاری هەولێر و هێز و لایەنە سیاسیە سریانیەکانیان کرد .
رۆژی شەممە ریکەوتی ٢٦\١٢\٢٠١٥ بۆ هەمان مەبەست وەفدی سەرکردایەتی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان، سەردانی خانەوادەی شەهید پشتیوان و شەهید ملا عوسمان(تۆفیق سەیدا تۆما)یان كرد،وێڕایی گەیاندن و دووبارە پشتیوانی بۆ خانەوادەی شەهیدان پەیامی ئاشتی و پێکەوەژیانی بزووتنەوەکەمانیان بەبۆنەی جەژنی لەدایک بونی حەزرەتی مەسیحیان پێڕاگەیاندن ،لای خۆیانەوە خانەوادەی شەهیدەکان بەرێزەوە لە پرسین و سەردانە بەردەوامەکانی بزووتنەوەیان کرد کەبەردەوام خانەوادەی شەهیدانیان لەبیر بوە. لەلایەکیتر وەفدی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان سەردانی بەرێز ڕۆمیۆ هەكاری سكرتێری حزبی دیموكراتی بیت نهرێن)یان كردو پیرۆزبایی لەدایک بونی حەزرەتی مەسیحیان پێراگەیاندن و هیوایان خواست هەمووان بەیەکەوە بەرەوە هەنگاو بنێین بەرەو ئایندەیەکی باشتر و بەلاوەنانی جیاوازییەکان بۆ ئەوەی کۆمەڵگایەکی ئازاد و خۆشگوزەران لەکوردستان بنیات بنێین بەبێ لەبەرچاورتنی جیاوازی دینی و نەتەوەیی و مەزهەبی .