لە قەزای سۆران لە لەلایەن هاورێکی خۆییەوە هەوڵی سەڕبرینی مامۆستاێک دەدرێت و پۆلیسیش ئاشکرای دەکات هۆکارەکەش لەسەر پارە بووە.
رائید محەمەد عەلی بەرێوەبەری پۆلیسی قەزای سۆران ڕایگەیاند: سەعات 7ی رۆژی شەممە کەسێک بە برینداری گەێنراوەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سۆران و دوای وەرگرتنی وتەی ناوبراو سکاڵای لەسەر هاورێکی خۆی تۆمار کردوە کە هەوڵیداوە پارە لە سکاڵاکارەکە وەربگرێت.
بەرێوەبەری پۆلیسی سۆران گوتیشی: ئەو رووداوە لە ماڵی تاوانبارەکە بووە، فەرمانی دەستگیر کردن بۆ تۆمەبتبارەکە دەرچووە و پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوەی زیاترە لەگەڵی.
لە بارەی باری تەندروستی ئەو مامۆستایە گوتی: دوای وەرگرتنی وتەی ناوبراو رەوانەی نەخۆشخانە کراوە ئێستە لەژێر چاودێری پزیشکداییە.
بەرێوەبەری پۆلیسی سۆران دەشڵێت: ئەو دوو کەسە هاورێی نزیکی یەکدی بوون.
بەپێی ئەو وێنانەی مامۆستا بریندارەكەش كە بڵاوكراوەتەوە و قسەی هاوڕێكانی، ئەوە دەردەكەوێت كە هێرشبەرەكە ویستویەتی سەریببڕێت چونكە برینداری مامۆستاكە لە ملیدایە.
هاوڕێیانی مامۆستا بریندارەكەش لە تۆڕی كۆمەلایەتی فەیسبوك بڵاویانكردووەتەوە، كە ئەو دوو كەسە هاوڕێی گیانی بە گیانی بوون و ئەو هاوڕێیەی مامۆستاكە داوای لێكردووە بچێ بۆ شاری ڕەواندوز لەگەڵیدا لەوی ژن مارە دەكات.
هەر بەپێی قسەی هاوڕێكانی مامۆستا بریندارەكە دوای برینداربونی لە نەخۆشخانەكانی رەواندوز چارەسەری سەرتای بۆ كراوەو دواتر رەوانەی نەخۆشخانەی ئاشتی كراوە لە شاری سۆران.