بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئەمڕۆ یەکشەممە رایگەیاند، لەماوەی شەش مانگی ئەمساڵدا هەزار و هەشت توشبوی نوێ بە شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی هیوا تۆمارکراون کە 238 حاڵەتیان توشبوی شێرپەنجەی مەمکن.
بەگوێرەی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، لەشەش مانگی ڕابردو لەنەخۆشخانەی هیوا تایبەت بەشێرپەنجە واتە لە رۆژی 1ی (کانونی دوەم/1)ی 2023ەوە تاوەکو 30ی (حوزەیران/6)ی 2023 هەزار و هەشت حاڵەتی نوێ بەشێرپەنە تۆمارکراون.
ئاماژەی بەوەشکردوە، جگە لە نەخۆشی شێرپەنجە، توشبون بە نەخۆشیەکانی دیکەی خوێن 841 چارەخوازی نوێ لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵ تۆمارکراون.
جۆرەکانی شێرپەنجە و تۆمارکردنیان لەماوەی شەش مانگی ئەمساڵ:
شێرپەنجەی مەمک 238 بەڕێژەی 15.78%
شێرپەنجەی کۆڵۆن و ڕێکە 153 بەڕێژەی 10.15%
شێرپەنجەی سیەکان 97 بەڕێژەی 6.43%
شێرپەنجەی لیمفۆما 93 ٖ بەڕێژەی 6٫17.%
شێرپەنجەی میزو میزەڕۆ 91 ٖبەڕێژەی 6.03%
شێرپەنجەی پڕۆستات 85 بەڕێژەی 5.64%
شێرپەنجەی لۆکیمیا 63 بەڕێژەی 4.18%
شێرپەنجەی مێشک 62 بەڕێژەی 4.11%
شێرپەنجەی گەدە 55 بەڕێژەی 3.65%
شێرپەنجەکانی دیکە 571 بەڕێژەی 37.86%