لاپەڕەی سەرەکی ئەدەب و هونەر کچێک بووم لە رەگەزی با

کچێک بووم لە رەگەزی با

0 تێبینییەکان 21 بینینەکان

truske-kurdiترووسکه

من
کچێک بووم لە رەگەزی با
ئێستا
مرۆڤێکم پڕم لە ئاخ بۆ ئازادیی
پڕم لە حەزی ته‌لەبەند کراو
کەوتوومە زیندانی مەینەتەوە
هاوار دەبەم بۆ دیموکراسی
وەکو باڵندەیەکی لە قەفەس گیراو
ئێستاش کە لە بەرامبەر ئاوێنەی ژوورەکەم

پرچم دەهۆنمەوە
شەرم دامدەگرێ و
دەکەومەوە یادی بەڵێنەکانمان
دیسان رۆژ بۆوە
خۆر لە ترسی تیشکی چاوەکانم هەڵنایە
کەڵەشێر ناخوێنێ و دەنگی گوللە نایە
نابیستم هیچ دەنگێ
بێجگە لە جریوە جریوی رازەکان
سەمای پەپوولەکان
لە دەوری ئەندێشەی خەونەکان
تۆ بڵێی ئەو رۆژە بێ
من و تۆ بین و
بستێ خاکی نیشتمان.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە