ئا: کارزان تاریق
شەماڵ عەلی ماوەی 20 ساڵ دوكانی جلوبەرگی هەیە لەبازاڕی سلێمانی پێیوایه لەماوەی ئەو چەند ساڵەی كاركردنی هیچكاتێك وەك ئەم قەیرانە بێبازاڕی رویتێنەكردوه، چونكه ئەو شتانەی كە پێشتر فرۆشتویانە لەئێستادا هەرچەندە نرخەكه‌شان دابەزاندوە بەڵام هێشتا مشتەریەكان گلەیی دەكەن دەڵێن بەگران كه‌لوپه‌ل دەفرۆشن‌و لەئاستی باری داراییاندا نیه، ئه‌و باسی ئه‌وه‌شده‌كات “سەرەڕای ئەوەش بەگشتی كەم خەڵك دێتە دوكانەكان‌و ڕو لەده‌ستگێڕه‌كان دەكات، بۆیه ئێستا هاتوته سه‌ر ئه‌و ڕایه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌م دۆخه به‌رده‌وامبێت ناچاره دوكانەكه‌ی دابخات‌و دەست بەكارێكی تر بكات”.
قه‌یرانی دارایی هه‌رێمی كوردستان كه له‌سه‌ره‌تای ساڵی2014 وه به‌قورسی ڕوی له‌هه‌رێمی كوردستان كرد، 700 هه‌زار كه‌سی له‌پارێزگای سلێمانی ڕوبه‌ڕوی داكشانی چالاكی كار كرده‌وه، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی 200 هه‌زار كه‌س له‌هه‌مان پارێزگا كاره‌كانیان له‌ده‌ستدا.
به‌هه‌مان شێوه‌ی شه‌ماڵ، نوری كەریمیش كە خاوەن دوكانێكی وشكەیە ئەو موشته‌ریانه‌ی چەند ساڵێكە كاڵایان لای ئه‌و كڕیوه ئێستا زۆر به‌ده‌گمه‌ن شمه‌ك لای ئه‌و ده‌كڕن چونكه به‌هۆی ئه‌م قه‌یرانه‌وه لەكوێ پێداویستیەكانیان بەهەرزانتر دەستبكەوێت رودەكەنە ئەو شوێنە بۆیه ناچارن لەسەر شمەكەكان نرخێك بنوسن كە هاوتا یان نزیك بێت له‌نرخی ده‌ستگێڕه‌كان”.
نوری داهاتی ڕۆژانه‌ی له100 هه‌زاره‌وه كه‌متربوه‌ته‌وه بۆ 20 هه‌زار دینار، ئه‌وه‌ی به ئاوێنه وت” ئەو شتانەی دەهێنرێنە بازاڕ باش نین‌و كوالێتیان نزمە یان بەسەرچون، بەڵام هاوڵاتیان پێیان خۆشە شتومەك هەرزانبێت، كێ گوێ به‌باشی ئه‌دات كه گرانبێت”.
كۆنه‌فرۆش‌و ده‌ستگێڕه‌كان ئێستا جمه‌یان دێت له‌و كڕیارانه‌ی كه ده‌یانه‌وێت به‌كه‌مترین پاره زۆرترین پێداویستی ڕۆژانه‌یان پڕبكه‌نه‌وه، بۆیه كۆنه‌فرۆشه‌كه‌ی سلێمانی‌و به‌رده‌م مزگه‌وتی گه‌وره ئێواران جێگه‌ی كه‌سێكی تری تیانابێته‌وه.
لە به‌رده‌م مزگه‌وتی گه‌وره‌ی سلێمانی له‌وێ چه‌ندین دیمه‌نی به‌چاوی خۆی دەبینی كه هاوڵاتیان چۆن له‌ده‌وری ده‌ستگێڕه‌كان كۆبونه‌ته‌وه بۆ شت‌كڕین، هه‌ر له‌وێ چاومان به‌هاشمی تەمەن 23 ساڵ كه‌وت كه له‌سه‌ر عه‌ره‌بانه‌كه‌ی ڕاوه‌ستابو هاواری ده‌كرد” مه‌یكڕه به‌ده‌هه‌زار بیكڕه به‌یه‌ك هه‌زار” بۆ سه‌رنجڕاكێشانی موشته‌رییه‌كانی”.
هاشم ووتی رۆژانە زۆرترین هاوڵاتی ڕودەكاتە ئه‌وان بۆ كڕینی پێداویستیەكانی‌و گەرمترین بازاڕ له‌م قه‌یرانه‌دا بۆ ئه‌وانه، به‌جۆرێك كه ئێواران دادێت بەردەم مزگەوتی گەورە بەهۆی قەرەباڵغیەوە رێگەی هاتوچۆی نیە، دەشڵێت” هاوڵاتیان بەبێ وەستان ڕودەكەنە ئەو شوێنەو له‌وێش كام عەرەبانە شتی باشتر‌و هەرزانتری پێبێت زیاتر لەدەوری كۆدەبنەوە.
ئه‌م دڵخۆشیه‌ی هاشم ته‌نها بۆ خۆی‌و هاوشێوه‌كانیه‌تی كه له‌سه‌ر عه‌ره‌بانه‌كانیان شمه‌ك ده‌فرۆشن، به‌ڵام بازاڕ به‌شێوه‌یه‌كی گشتی په‌كی كه‌وتوه سه‌دان هه‌زار كه‌س به‌هۆی قه‌یرانه‌وه ڕوبه‌ڕوی بێكاری هاتون، بۆیه چاوه‌ڕوانی خراپتربونی دۆخه‌كه ده‌كرێت بۆ بازاڕی هه‌رێمی كوردستان.
مەلا یاسین، وتەبێژی یەكێتی وەبەرهێنەران باس لەوەدەكات “دوكاندار كە لەبازاڕ كاردەكات بەدرێژایی ساڵی2014 هێندەی یەك مانگی 2013 پارەی پەیدانەكردوە، بۆیە سەرمایەكە هەندێكی خەوتوە لای خەڵك ناوێرێت بەكاری بهێنێت، هەندێكیشی لەدەرەوەیە.
هاوكات محەمەد رەئوف، كه بڕوانامه‌ی پڕۆفیسۆری هه‌یه له‌بواری ئابوری‌و ساڵانێكه شیكردنه‌وه‌ی ئابوری بۆ بازاڕی كار‌و دۆخه ئابورییه‌كان ده‌كات پێشبینی زیانی زیاتری بازاڕی كارده‌كات له‌ئه‌گه‌ری به‌رده‌وامی دۆخه‌كه، ئه‌و پێیوایه” خەڵك لەسەر ئەساسی پارە دەچێتە بازاڕ‌و شت دەكڕێت، بەڵام ئێستا پارە لەگیرفانی هاوڵاتیان نەماوە بۆیە كاریگەری كردوەتە سەر دوكاندارەكان كە ئەوانیش ناتوانن شت بفرۆشن كە شتیش نەفرۆشن دەرامەتیان نابێت”، ئه‌و پڕۆفیسۆره هۆشداری زیاتری خراپبونی دۆخه‌كه ده‌دات‌و ده‌ڵێت “بەردەوامی ئەم دۆخە دەبێتە هۆی سستبونی سوڕی ئابوری لەبازاڕدا، ئەگەر بەم شێوەیەش بەردەوامبێت ئەوا تادێت دۆخەكە خراپتر دەبێت‌و بەوەش كێشە ئابوریەكە رۆدەچێتە خوارەوە”.
وه‌كو نوری دوكانداریش باسیكرد، ئه‌گه‌رچی بازاڕی عه‌ره‌بانچیه‌كان گه‌رمبێت ئه‌وا زۆرینه‌ی بازاڕ له‌كار وه‌ستاوه، بۆیه به‌رده‌وامبونی دۆخی ئابوری هه‌رێمی كوردستان به‌م شێوه‌یه‌ی ئێستا جگه له‌وه‌ی هه‌زار كه‌س ناچار به‌داخستنی دوكان‌و ماركێته‌كانیان ده‌كا، هاوكات واش له‌زۆرینه‌ی خه‌ڵك ده‌كات” كه له‌نێوان شتی ته‌ندروست‌و گران‌و شتی ناته‌ندروست‌و هه‌رزان” بژارده‌ی دوه‌م هه‌ڵبژێرن.
سەرچاوە : ئاوێنە