لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ به‌کر عه‌لی.. ئه‌و شاعیره‌ی داوای ده‌کرد شه‌قامه‌کان له‌بری خوێن، به‌گوڵ سوربکرێن

به‌کر عه‌لی.. ئه‌و شاعیره‌ی داوای ده‌کرد شه‌قامه‌کان له‌بری خوێن، به‌گوڵ سوربکرێن

0 تێبینییەکان 41 بینینەکان

14bakr ali رۆژ بهر لهشههیدکردنی لهلایهن ئاسایشی سلێمانییهوه دهستگیردهکرێت، پاش شهش ڕۆژ لهئازارو ئهشکهنجهدان ئازاد دهکرێت، ههشت رۆژ بهسهر ئازادکردنیدا تێناپهڕێت، لهناوهڕاستی شاری سلێمانیداو لهخۆپیشاندانێکی دهکوژرێت.

ئهبوبهکر عهلی، شاعیرو نوسهر له19ی حوزهیرانی 1968 لهگهڕهکی کانێسکانی شاری سلێمانی لهدایکبوه، تا پۆلی دوی ناوهندی دهخوێنێتو بههۆی ههژارییهوه واز لهخوێندن دێنێت. بهڵام ماڵئاواییکردنی لهخوێندن، نابێته هۆی دورکهوتنهوهی لهدونیای کتێبو ئهدهب، بهڵکو زیاتر خو دهدات کتێب خوێندنهوه تا شارهزای شیعرو ئهدهبیان دهبێت.

ئهو شاعیره بههۆی ئهوهی یهکێک بوه لهدانیشتوانی گهڕهکی حامیهی کۆن (پارکی ئازادی ئێستا) لهسهرهتای نهوهتهکانیشدا ئهو خانوانه لهلایهن شارهوانی سلێمانییهوه ههڕهشهی ڕوخانی لهسهربوه، بهکر عهلی یهکێک دهبێت لهو کهسانهی دهنگی ناڕهزایی بهرز دهکاتهوهو هاوشانی دانیشتوانی دیکهی ئهو خانوانه، خۆپیشاندان ساز دهکات، بهو هۆیهوه دوای ئهوهی بۆ ماوهیهک دهستگیردهکرێتو ئازاد دهکرێت، لهرۆژی 1ی ئهیلولی 1994و لهخۆپیشاندانێکدا، چهند کهسێک بهتایبهتی دوای دهکهونو شههیدی دهکهن، تا ئێستاش ئهو کهسانه لهدادگا ئاشکرا نهکراونو کهیسهکهیشی داخراوه.

ههرچهنده ئهو شاعیره ههمیشه دهیوت “با شهقامهکان بهگوڵ سوربکهین نهک بهخوێن” بهڵام خوێنی خۆیشی لهبری گوڵ، رژایه سهر شهقامو ناو باخی گشتیی سلێمانییهوه.

بهکر عهلی کهسێکی جیاوازو خاوهنی دونیابینیهکی جیاواز بوه، وهک خۆی دهڵێت “گهر سروشت بهگوڵ بیخوڵقاندمایه نهک ئینسان، ئهوساش حهزم دهکرد بهپێچهوانهی ههر گوڵێک بۆنم لهڕهگهکانمدا بێت”.

بهکر عهلی خاوهنی دیوانه شیعرێکه بهناوی “ئهو شهوانهی لهپرچهکانت ڕهشترن” که لهساڵی 1993 بڵاوکراوهتهوهو تێیدا وهک دهنگێکی جیاوازی ئهو سهردهمه دهرکهوت، بهشێکی لهشیعرهکانیشی لهلایهن هونهرمهنده ناودارهکانهوه کراون بهگۆرانی.

جگه لهو دیوانهش خاوهنی چهند دهقێکی شانۆییشه، ههروهها چهند دهقێکی شیعری دیکهش که لهدوای شههیدبونی لهناو دهستنوسهکانیدا دۆزراونهتهوهو ههندێکیان تهواونهکراون.

دواترو لهساڵی 2010 ئهو دهقه تهواونهکراوانهو یاداشتو بیرهوهرییهکانی بهکر عهلیو سهربوردهی ژیانیو بهشێکی لهو بهرههمانهی لهسهر ئهو شاعیره لهکاتی شههیدبونو دواتردا نوسراون، کۆکرانهوهو لهکتێبێکدا لهژێر ناونیشانی “کاسکێتهکهم بسپێرن بهپایز” لهلایهن فهرهیدون عارف-هوه چاپو بڵاوکرایهوه.

دوو پارچه‌شیعری گیانبەخشی رێگای ئازادی “ئه‌بوبه‌کر عه‌لی”

تۆش هه‌ر وه‌کوو
کچانی تری شاره‌که‌م
با، نیت
شنه‌ی،
چه‌م، نیت
زنه‌ی،
شه‌سته‌باران، نیت
پڕووشه‌ی،
ته‌نیا درۆ و
عه‌تر و
بۆیه‌ و
بووکه‌شووشه‌ی.
*
من ده‌ڕۆم و
تکایه‌ پێی بڵێن ئیتر
به‌ دیدارم ناگاته‌وه‌،
وه‌ک چه‌م ده‌ڕۆم،
چه‌میش ئاوڕ ناداته‌وه‌،
بێزارم، بێزارم لێره،‌
له‌ دار،
له‌ به‌رد،
بێزار له‌ شاره‌که‌ی،
له‌ خۆی،
له‌ ئاوێنه‌ و
ته‌وقه‌ و
شانه‌ و
قژی نیگرۆی،
له‌ ده‌ست و په‌نجه‌ی ده‌سته‌مۆی.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە