“كاوه گه‌رمیانی” جه‌نگاوه‌رێكی دلێری نه‌وه‌ی نوێ بووه كه وتوویه‌تی “نا”.
شێرزاد حه‌سه‌ن
*هه‌ر كاتێك گوێم له‌وشه‌ی رۆشنبیر بێت..ده‌ست بۆ ده‌مانچه‌كه‌م ده‌به‌م…”
گۆبڵز ــوهزیری كولتووری هیتله‌ر”
ده‌ستپێك:
مێژووی مرۆڤایه‌تی هیچ نه‌بووه بێجگه لهململانێو جه‌نگێكی نه‌بڕاوه له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی سه‌ربه‌ستی، دیاره بۆ ئه‌وه‌ش چهكو قه‌ڵه‌م پێكه‌وه ئامرازی ئه‌و جه‌نگه درێژخایه‌نه بوون، ئامار‌و پێوانهیهكیش نیه بۆ ئه‌وه‌ی بیسه‌لمێنێت كامه‌یان له‌بره‌ودا بووه‌و كاریگه‌ری پتری هه‌بووه له‌وه‌ی هه‌نگاوێك ئێمه‌ی له‌سه‌ربه‌ستی نزیكتر خستبێته‌وه، به‌ڵام من خۆم پتر هاوسۆزی ئه‌وه‌م كه پێنووس پتر ئێمه‌ی له‌خه‌ونی سه‌ربه‌ستی نزیكتركردۆتهوه، بۆ هه‌میشه كاروانی شه‌هیدانی قه‌ڵه‌م به‌خوێنی خۆیان وایانكردووه ئازادانه‌تر نووسه‌رانی بیر‌و ئه‌ندێشه‌و ئاوه‌زی ئازاد ئازایانه‌تر چووكو په‌ڕه‌مووچ له‌شووشه‌ی مه‌ره‌كه‌ب ههڵێنجنو له‌و جه‌نگه پیرۆزه به‌رده‌وامبن.
له‌و كاروانه‌دا “كاوه گه‌رمیانی” جه‌نگاوه‌رێكی دلێری نه‌وه‌ی نوێ بووه كه وتوویه‌تی “نا”. “ئۆشۆ”واته‌نی: گه‌رچی ئاده‌م به‌یه‌كه‌مین باوكی هه‌موو مرۆڤایه‌تی ناسراوه، هه‌رگیز یه‌كه‌مین مرۆڤ‌و بوونه‌وه‌ر نه‌بووه كه هاتبێته بوون‌و دونیاوه، به‌ر له‌ئاده‌م هه‌زاره‌ها هه‌بوون، به‌ڵام هه‌موویان وتوویانه “به‌ڵێ”.. ئێمه بێجگه له‌ئاده‌م ناوی ئه‌و هه‌زاره‌هایه نازانین.
بگره یه‌زدان ــ یش باسیان ناكات، به‌ڵام ته‌نها ناوی “ئاده‌م” به‌ئێمه گه‌یشت، چونكه وتوویه‌تی “نا”.. هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌یه كه ئه‌مڕۆكه ده‌یناسین.. گه‌رچی پێشهنگو سه‌رمه‌شقی ئه‌و ئازادییه‌ش كه دنه‌ی ئاده‌م ـ ی داوه‌و هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی لای ئاده‌م خۆشه‌ویست كردووه دایكه “حه‌وا” بووه..!
له‌كوردستان به‌هه‌زاره‌ها رۆژنامه‌نووسی لاو‌و هه‌ژارتر له‌كاوه هه‌ن، وه‌لێ كه‌سمان نایناسین، گه‌رچی رۆژانه ریپۆرتاژی جۆراوجۆر بڵاوده‌كه‌نه‌وه، چونكه ده‌گمه‌نن ئه‌وانه‌ی بڵێن “نه‌خێر”.. زۆرینه‌ش له‌منداڵییه‌وه به”به‌ڵێ” ئاشناكراوه چونكه دووره له‌وه‌ی گه‌ردن لهتیغ ههڵبسووێت.
په‌خشانه‌كه:
كاوه “ئاده‌م”ێكی سهرزهمینییهو بۆنی خاك‌و خۆڵ‌و خه‌می لێدێت‌و ره‌نگی برسییه‌تی وا له‌چاوانیدا، ئه‌م گه‌رچی تێر به‌سكی خۆی نه‌خواردووه، به‌ڵام وه‌ك ئاده‌م ــ ی باوك “نه‌خێر”ی هه‌یه‌و له”دره‌ختی حه‌رام” ده‌خوات، میوه‌كه‌ی كاوه نه سێوه‌و نه گوڵهگهنمو نه هیچ میوه‌یه‌كی ناو به‌هه‌شت، ئه‌م وه‌ك ئادهمێكی خاكهراو خه‌مزه‌ده لهخوداوهنده ستهمكارهكانو پیاوانی خێڵه خوێنخۆرهكانی كوردستان هه‌ڵده‌گه‌ڕێته‌وه‌و یاخی دهبێتو ده‌ڵێت.. “نه‌خێر”.
هه‌میشه باج‌و سزای “نه‌خێر” لێره‌و هه‌نووكه خوێنی سه‌ر بووه، به‌دڵنیاییه‌وه كاروانی یاخی‌و سه‌ركێشه‌كان درێژ بووه، به‌درێژایی مێژوو، ئێمه‌ش ده‌مێك ساڵه له‌و كاروانه‌دا بێ رێبوار‌و پیاده‌ڕه‌و نه‌بووین، چ زیندوو چ مردوو، دره‌خته حه‌رامه‌كه‌ی كاوه یه‌كێكه له‌و دره‌خته ئاگرگرتووانهی ناو گورگستانی سیاسهتو جهههننهمهكهی ئێمه، كاوه به‌ته‌نها ویستی ئاماژه بۆ یه‌ك دوو گورگی ناو ئه‌و جهنگهڵو دارستانه بكات نه‌ك هه‌ر هه‌موو گورگه‌كانی ناو ئه‌م بێشهڵانو جه‌نگه‌ڵستانه، كاوه ویستی بیسه‌لمێنێت كه ماڵ‌و گه‌ڕه‌كی زۆر هه‌ن له‌ناو ئه‌م دۆزه‌خه كه بهههشتییهكانی نێو سیاسهتبازاڕی كوردی له‌وه سهرمهستترن ئاوڕێك له‌و جه‌هه‌ننه‌مه بده‌نه‌وه، ئه‌وان لهوێندهرێو ده‌نێو كۆشك‌و قه‌ڵاو قووللهو بورجی مینابهنده زێڕهوشانهكانیاندا مڕو مه‌ستتر به‌و شه‌رابه‌ی كه خوێنی سه‌ده‌هایه لههاوسهنگهرانی خۆیان‌و.. شه‌رابێك تێكه‌ڵ به‌خوێنی كاوه‌و هاوڕێ جهههننهمییهكانی.. وه‌لێ مه‌حاڵه سه‌رخۆشانی عهیشو نۆشی ناو بزنس‌و سیاسه‌تبازی ئاوڕ لهگهڕهكه دۆزه‌خییه‌كان بده‌نه‌وه. كاوه ویستی بیسه‌لمێنێت به‌خوێنی خۆی كه ئه‌م بۆ خۆی‌و خانه‌واده‌كه‌ی خهمنشینی یه‌كێك لهكهلاوهكانی ناو زهمههریرو سهڕسهڕن له‌سه‌ر خاكێك كه ژێره‌كه‌ی زه‌ریایه‌ك لهدوڕو یاقووتو گه‌وهه‌رو مرواری تێدایه بێئه‌وه‌ی دانه‌یه‌كی به‌ر كاوه‌و هاوخهونو هاوخوێنه‌كانی بكه‌وێت، كه‌س ئاوڕی نه‌دایه‌وه، كه‌سیش كه‌لاوه گڕگرتووه‌كه‌ی كاوه‌ی نه‌بینی به‌سه‌ر له‌پی پڕ له‌گڕو كڵپه‌و بڵێسه‌ی ئاگری جه‌هه‌ننه‌مه‌وه، ناچار كاوه له‌دره‌ختی ئاگری دۆزه‌خه‌كه پشكۆیه‌كی وه‌ك سێ‌و یان هه‌ناری ئاگرینی لێكرده‌وه كه بۆ خۆی پشكۆیه‌كی سووری یان پهنگرێكی تاقانه بوو كه ته‌نها به‌شی ئه‌می لێمابۆوه له‌و پیره دره‌خته‌ی حه‌وشه‌ی په‌ژموورده‌ی ماڵه كاولبووهكهی خۆیان، ئه‌م هیچی نه‌كرد.. ته‌نهاو ته‌نها ویستی دیسانه‌وه بیسه‌لمێنێت كه ئهمو خهمنشینانی “گه‌ڕه‌كی دۆزه‌خییان” رۆژانه خهمو نانی سووتاوو ژهقنهبووتو فرمێسك‌و ئاره‌قه‌و خوێنی خۆیان ده‌خۆنه‌وه، بۆ میوه‌جاتیش بێجگه له‌میوه‌ی ئاگرینی دره‌خته‌كانی ناو جه‌نگه‌ڵستانی جه‌هه‌ننه‌م هیچ شك نابه‌ن، هه‌ر له‌سۆنگه‌ی ئه‌و قه‌هره رهشو برسییه‌تییه كه‌ڕوو هه‌ڵهێناوه‌ی ناو كهلاوهكانو.. خه‌فه‌تی دایكه بێوهژنهكهیو ژنانی داغانو خهفهتخانو ده‌م به‌هاوارو ناڵه‌و شین‌و شه‌پۆڕی بێوه‌ژنه رووت‌و رهجاڵو داماوه‌كانی به‌رده‌م ره‌شه‌باو گهردهلوولو خۆڵبارانی گه‌رمه‌سێر، له‌شه‌رمی ته‌نیایی “شیرین”و باقی كچانی به‌جێماو له‌دوای ئهنفالو غهزهواتو فتووحات.. له‌داخی ژانی شین‌و مۆرههڵگهڕاوی ئه‌و كوڕه چهلهنگانهی كه بێجگه له‌دڵی گڕدار‌و تۆراویان هیچ شك نابه‌ن بیخه‌نه سه‌ر له‌پی دهستیانو پێشكه‌شی بكه‌ن بهدڵخوازه نامورادهكانیان، له‌ترسی كه‌لاوه‌ی زۆر‌و زه‌به‌ندی بان تهپیووو شان شكاوه‌كان، ئه‌و كهلاوانهی كه ده‌رگای پۆڵایینی بهسورگی بهستراوو بهكلیلو قوفڵی زێڕین كلۆمكراو نین.. ئه‌و كۆلیتو كوختو كهلاوانهی كه زۆر ئاسان.. بێ پرس‌و ترس ره‌شه‌باو گهردهلوولو تۆفانی رقی ژنكوژو پیاوكوژه لهپڕهشهكان تا بنه‌بانێ هه‌ڵده‌كوتنه ژووری ژووره‌وه‌ی دڵ‌و رۆح‌و خهونو كه‌لاوه خانهخراپهكان.. یان گه‌ر ده‌رگاكانی لهگوێنی بن یان ته‌نه‌كه‌ی ژه‌نگدار بۆ هه‌میشه‌و تا قیامه‌ت كراوه‌و وازن.. هه‌رگیزاو هه‌رگیز داناخرێن.. ئاخر بێجگه لهمرواری فرمێسكهكانو پشكۆی خهمو دڵی پڕ لهكسپهو هه‌قایه‌تی نه‌بڕاوه‌ی برسییه‌تی چی هه‌یه‌و چی ماوه كه چه‌ته‌كانی تاڵانكه‌ری خاك‌و خه‌ڵك‌و خه‌ونی ئێمه: بیدزن؟ كاوه‌ی كهلهكهوێت چه‌نده‌ها بهیتو بالۆره‌و هۆره‌ی گهرمیانو لاوكی سووتاوی گه‌رمه‌سێرو حه‌یرانی پڕ لهحهیفو حهیبهتو حه‌سره‌تی چڕی‌و هۆنییه‌وه، به‌بای وه‌شتی ناو جه‌رگه‌ی ئه‌و جه‌هه‌ننه‌مه ناردی بۆ خوداوه‌نده‌كانی خۆشنوودیو به‌گزاده‌كانی به‌رگ ئاوریشمینو خۆشینشینی به‌هه‌شتی ئه‌ودیو سنووری خاكی سووتماكی بیابانی قاقڕو قه‌ڵشتی، بێهووده بوو.. بێهووده.. لهخهمو داخ‌و شه‌رمی ئه‌و هه‌موو جۆگه‌له‌ی فرمێسك‌و رووباری ئاره‌قه‌و ده‌ریاچه‌ی خوێنه كاوه ناچار بوو له”دره‌ختی حه‌رام” بخوات‌و هه‌ڵبگه‌ڕێته‌وه.. كه رهگو ریشه‌ی قووڵ ره‌گاژۆ تا ناو هه‌ناوی به‌تاڵی هه‌ژاران رۆیشتبوو، له‌پاشماوه‌ی ئه‌و خوێنه كه‌مه‌ی ناو ده‌ماره‌كانی ئه‌وانی ده‌خوارده‌وه.. له‌پاشماوه‌ی خۆڵه‌مێشی سووتاوی دڵ‌و رۆحی ئه‌وان.. له‌و فرمێسكه گه‌رمانه‌ی رژابوونهوه ناو هه‌ناوی خاكی سووته‌مه‌رۆ.. كاوه دواجار ده‌ستی بۆ دره‌ختی حه‌رامی ئاگرین برد، لێره‌و له‌وێدا، هێشووه هه‌شی ره‌شی به‌ده‌سته‌وه ده‌هات كه بۆڵووه ترێكانی هه‌ر پشكۆ بوون، له‌ولاتر دره‌ختێكی دیكه قرچه قرچ له‌ره‌گه‌وه ده‌سووتا، ده‌نێو حه‌وشه‌یه‌كی پهژمووردهدا، كه منداڵه‌كانی ببوون به‌داهۆڵی سووتاو، به‌ترسه‌وه ده‌ستی دا لهمنداڵهكانو بوون بهخۆڵهمێشو رژانه به‌ر پێیان، له‌ولاتر چه‌ندین دره‌ختی نیوهرووتو پرچ ههڵكڕووزاوی بینی هه‌روه‌ك ژنان‌و كچانی بیابانی عه‌رعه‌ر، سینهواڵاو سووتاو له‌به‌ر گڕی هه‌تاوی گه‌رمه‌سێری جه‌هه‌ننه‌م ئاسا، كچۆڵه‌یه‌كی رهنگو سیما قه‌ره‌جی، قژ بژو ئاڵۆزكاوو كراوه بۆ شین‌و داد‌و فیغانو واوه‌یلای پاش له‌چاڵنانی باوك‌و دایك‌و براو خوشكانی بن لم كه‌وتووی بیابانی عه‌رعه‌ر، خۆی بوو.. “شیرین”ی هاوسه‌ری.. باڵایه‌ك له‌گڕو بڵێسه كه به‌ده‌م هاواره‌وه رووه‌و كاوه شێتانه‌و ته‌نگه‌تاو.. دڵیوهك سكڵ ئاسای له‌سه‌ر ده‌ستان به‌هه‌ویای ئه‌وه‌ی به‌هانای گوندی سووتاوو ژنان‌و منداڵان‌و پیرهژنو پیرهمێردهكانهوه بێت‌و فریایان بكه‌وێت كه بهرگو سیپاڵی به‌ریان بێجگه له‌ئاگری ئه‌و جه‌هه‌ننه‌مه هه‌ڵایساوه هیچی دیكه نیه.. كه له‌وه ده‌چوو قیامه‌تی نزیك خستبێته‌وه.. ئه‌مڕۆكه‌ش هه‌ر هه‌مان سووتان‌و گڕكان‌و بوومه‌له‌رزه‌و حه‌شرو تۆفان‌و دۆزه‌خه!
دواجار كاوه‌ی خه‌ونبین خه‌ونی به‌وه‌وه بینیوه كه ناكرێت شانازی به‌و ناوه‌ی خۆیه‌وه نه‌كات كه بێگومان هه‌موو رۆژێك‌و له‌وه‌ته‌ی فامی كردۆته‌وه‌و ئه‌و هه‌موو “زووحاك”ه ده‌بینێت كه مێشكی لاوه‌كان ده‌رخواردی ماره رواوهكانی سه‌ر شانیان ده‌ده‌ن.. دۆشداماو به‌دیار دایكانی هه‌ناو هه‌ڵقرچاو.. ده‌بوو ئه‌و ناوه‌ی خۆی خه‌سار نهكاتو هه‌روه‌ك “كاوه‌ی ئاسنگه‌ر” به‌رووی پادشا خوێنخۆرهكاندا هه‌ڵبشاخێت.
كاوه پهرێشانهو ده‌خوازێت بیسه‌لمێنێت كه ئهمو هاودهردهكانی كرێچی كه‌لاوه‌كانی ناو گڕكانه‌كانی دۆزهخنو رۆژانه ده‌سووتێن.. وه‌لێ هیچ كامیان ئاوڕی نه‌دایه‌وه.. هیچ كه‌سێك لهخوداوهنده خوێنخۆرهكانو میره‌كانی جه‌نگ: سهرمهستو بهدمهستو ملهوڕهكانی فیرده‌وسی قاڕی بازاڕ‌و راوكه‌رانی خهونو خهیاڵو خوێن‌و خه‌نده‌و خۆزگه‌كانی خه‌ڵكانی ناو گه‌ڕه‌كه‌كانی دۆزه‌خی نه‌بینی.. هه‌ر هه‌موو خواپێداوه‌كان گوێ كهڕیڵهو رۆح سیس‌و دڵ مردوو.. كاسو كهیلو بێ‌ئاگا لهههلهكهسهمای خۆیان به‌سه‌ر ئێسك‌و پرووسكو كه‌لله‌سه‌ری ههمنیشینان.. كاوه‌ی ناچار‌و نائومێد‌و دڵسووتاو بارته‌قای سووتانی پێده‌شته گڕگرتووهكانی گه‌رمیان.. دڵگه‌رمانه نزیكده‌بێته‌وه لهدهروازهو په‌نجه‌ره‌و دڵه هه‌میشه داخراوه‌كانی ئه‌وان به‌سه‌ر سه‌ده‌ها پلانی رهشو نهێنی كوشتنی خهونو په‌یماننامه‌ی تازه‌و كۆنی مۆركراو بۆ فرۆشتنی رووبار‌و مێرگ‌و شاخ‌و خوێن‌و نامووسی خاك‌و خۆزگه‌كانی خه‌ڵك‌و كه‌ندووی به‌تاڵی بێوهژنو خه‌یاڵی زۆر شه‌رمنی قه‌یره كچانی جێماوو ئافه‌رۆز له‌دوای ئهنفالو ئافاته‌كان.. كاوه به‌م هه‌موو حهسرهتو گڕو هاواری خنكاوتر له‌هه‌ناسه‌ی خنكاوه‌كانی لهگۆڕنراوی ژێر خۆڵ‌و لمی ئاگرینی سه‌حرای “عه‌رعه‌ر”.. هه‌ر به‌و داخ‌و ئاخه‌وه تاو دهداتو له‌هه‌ر دره‌ختێكی سووتاوی گه‌ڕه‌كه‌كه‌ی خۆیان میوه‌یه‌كی حه‌رام لێده‌كاته‌وه‌و ده‌خوازێت بهدایناسۆره خۆشبهختهكانی پیشان بدات كه گوناهه ئه‌وان تا قیامه‌ت ئه‌هلی جه‌هه‌ننه‌م بن.. میوه‌ی حه‌رامیش بێجگه لهپشكۆكانی ناو ئه‌و دۆزه‌خه هیچی دیكه نه‌بێت.. وه‌لێ هه‌یهات.. خوداوه‌نده‌كانی كڕكهوتوو به‌سه‌ر عهرشهكانی خۆیانه‌وه چاو داده‌خه‌ن.. ناچار به‌هه‌ڵه‌داوان له‌هه‌ر ماڵێكه‌وه دڵێكی سووتاوو قه‌ره‌برووت ده‌هێنێت كه هه‌ر به‌قه‌د سێوه حه‌رامه‌كه‌ی دایكه حه‌وایه.. وه‌لێ ئهفسووسو هه‌زار حهیفو موخابن كه هه‌مووان گوێ داده‌خه‌ن لهقرچه قرچی سووتانی دڵه‌كانی دایكه جه‌رگ سووتاوه‌كان سایلی “سنه‌وبه‌ر” به‌كۆستی كاوه كه به‌خه‌مه‌وه نزا‌و نماز ده‌كه‌ن كه خودایه هێشتا زوو بوو بۆ گۆڕهوشارو حه‌شرو نه‌شری قیامه‌ت كه لێره‌و هه‌نووكه هه‌موو رۆژێكمان قیامه‌ته.. دایكانی نیشته‌جێ ده‌نێو كووره‌كانی دۆزه‌خ.. ئاخر هه‌ر رۆژێك‌و عیسای مه‌سیح ـ ێك به‌دیار چاوه‌كانی مریه‌م ــ ێكه‌وه له‌خاچ ده‌درێت.. ورته‌ورتی ده‌گاته من‌و ده‌یبیستم: وای له‌من.. وای له‌من.. چ بێهووده‌یه خوێنڕژانم وای له‌من كه هیچ “ڕایه‌ڵ”هیهكم له‌گه‌ڵ زهویو ئاسماندا نه‌ما.. پێش داته‌پینی ئاسمانه‌كان هاوار ده‌كات: هۆ خودای خۆم.. بۆچی وا به‌ته‌نیا بهجێتهێشتم..؟!
كاوه‌ی پهرۆشو سه‌رلێشێواو به‌ده‌ست سووتان‌و هه‌ڵقرچانی ئه‌و هه‌موو دڵانه.. چاوانه.. گلێنانه.. دهستو پهنجانهوه.. میوه حه‌رامه‌كانی ئه‌و باخ‌و بێستان‌و دارستانانه.. یه‌كه یه‌كه پشكۆكان ده‌خوات.. تا بیسه‌لمێنێت كوڕی كون لهجهرگو جه‌ربه‌زه‌ی كوچه‌كانی جه‌هه‌ننه‌مه.. به‌و پیره پایزه گه‌ره‌كییه‌تی بسووتێت تاوه‌كو له‌ئاگرو خۆڵه‌مێشی جێماوی دوای خۆی “قه‌قنه‌س” ئاسا زیندووببێتهوهو هه‌ر له‌خۆڵه‌مێشی جه‌سته‌ی زێده باریك‌و بنێسی ناو خهمو زه‌مهه‌ریری ژیان موعجیزه بنوێنێت: په‌ڕو باڵ دهربكاتو بفڕێت تا سه‌رله‌نوێ كۆتر ئاسا مژده بدات كه خه‌ریكه ئه‌و تۆفانـی نووح ئاسایه بنیشێته‌وه.. وه‌لێ ئهفسووسو هه‌زار جه‌خار.. هێشتا تازه سه‌ره‌تای لافاوهكهیه.. ئه‌ویش “نوح”ێكی جوانه‌مه‌رگ‌و مایه‌پووچ!
سه‌ده‌ها ته‌پكه‌و داوو فاقه‌و ته‌ڵه‌و زنجیر‌و قه‌فه‌ز “ئه‌م” له‌فڕین ناخه‌ن.. قهقنهسهو به‌رزه‌فڕ ئاسمان پڕ ده‌كات له‌چریكه‌ی خوێناوی كه به‌سه‌ر كۆشك‌و ته‌لاره‌كاندا چریكه‌ی ئه‌و خوێن‌و زووخاوه ده‌ڕژێت…
گه‌رچی رۆحی فڕیوی وه‌ك قه‌قنه‌س گه‌یشتۆته بن په‌ڕه‌كه‌ی ئاسمان.. وه‌لێ لێره‌و له‌سه‌ر زه‌مینی هه‌ژاراندا هێشتا وا ده‌نێو ژیله‌مۆو خۆڵهمێشهكهدا.. تا هه‌نووكه‌ش “شیرین” ی دڵپهژموردهو دایكه “سنه‌وبه‌ر” ی سووتاو به‌پێوه‌و ماته‌مگێڕان به‌دیارییه‌وه وه‌ستاون.. دڵێكی گه‌رم و خه‌یاڵباز خه‌ونان ده‌بینێت كه وه‌ك رۆحی قهقنهسهكه بۆ جاری دووه‌م له‌شه‌رمی هه‌تیوكه‌وتنی “پێنووس”ی كوڕی له‌و خۆڵه‌مێشه خۆی ده‌رباز بكات.. شیرین شیوه‌ن دهكاتو قژ ده‌ڕنێته‌وه به‌دیار كوڵ‌و كۆی جه‌سته‌ی دامركاوی كاوه.. قیژه‌و نه‌عره‌ته‌و هاوارێكی دیكه‌ی شیرین‌و كروزانهوهی دایكه‌و واوه‌یلاو داد‌و فیغانی خوشك‌و براو كۆی گریه‌و زاری دۆزهخنشینان له‌خه‌و رایدهچهنێتو ئه‌مجاره‌یان كاوه‌ی غهریبهماڵو ره‌نجه‌رۆ خۆی لێده‌بێت به‌و “فه‌رهاد”هی كه به‌هاواری “شیرین” ی دڵخوازی رادهچڵهكێتو له‌ناو خهونو خۆڵه‌مێشدا رادهبێتو له‌و خه‌وه قووڵه بێ‌دار ده‌بێته‌وه.. مهرجو داوای یاری چاو به‌ڵه‌كه كه خه‌ریكه گوند‌و شار له‌بێ ئاوی ده‌خنكێن.. شیرین ده‌ژنه‌وێت:
ــ هۆ فهرهادهكهی خۆم. كوانێ دهستو بازووو قوڵنگهكهت؟ ئیدی مه‌رجه له‌پێناو ته‌قاندنه‌وه‌ی كانیاوو هێنانی ئاو‌و جۆبار ئه‌و كێوی “بیستوون”ه بهقوڵنگهكهت بكوتیتو كونبهدهری بكه‌یت.. ده‌نا وه‌ده‌ستهێنانی دڵی من مه‌حاڵه.. مه‌رجه دێوه‌كان بكوژیت كه به‌رو سه‌رچاوه‌ی هه‌موو ئاوه‌كانیان گرتووه.. گه‌ر نا هیچ نه‌بێت بۆ ناوه‌كه‌ی خۆت به‌وه‌فا به.. ئه‌ویش كه هێشتا پشكۆكان ده‌خوات كاوه‌ی ئاسنگه‌ر ئاسا تاوده‌دات زووحاكی زه‌مان بكوژێت.. به‌ر له‌وه‌ی چه‌كوشه‌كه‌ی رابوهشێنێت سه‌رسمێك دهداتو له‌په‌و ڕوو له‌به‌ر پێیه‌كانی زووحاك ــ دا ده‌كه‌وێت كه شاگه‌شكه به‌و قوربانییه تازه‌یه ئاوڕ له‌هه‌ر دوو ماره رواوهكهی سه‌ر هه‌ردوو شانی ده‌داته‌وه‌و ده‌خه‌نێته‌وه كه مۆخی ئه‌و لاوه سه‌رشێته ژه‌می ئه‌مڕۆكه‌ی ماره خۆشه‌ویسته‌كانی ئه‌ون.. به‌ڵام نا.. هه‌قه ئه‌وه‌یان ببێت به‌وانه‌ی سزایه‌كی ئهبهدیو ده‌نێو كووره‌یه‌كی خۆیدا بسووتێت.. ئه‌م دیسانه‌وه قهقنهسهو ده‌سووتێت.. دهسووتێتو دووكه‌ڵی رۆح‌و جه‌سته‌ی زهویو ئاسمان ده‌ته‌نێته‌وه.
كه‌چی قه‌قنه‌سی خه‌ونبین كۆڵ نادات‌و هه‌ر دهفڕێتو خه‌ون به‌وه‌وه ده‌بینێت له‌نێوان دۆزهخو لافاودا ئه‌م له‌كوێ بنیشێته‌وه.. قهقنهسێك وا به‌ئاسمانه‌وه له‌و دۆزهخو لافاوه دهڕوانێتو دره‌ختێك نه‌ماوه تاوه‌كو به‌سه‌رییه‌وه بنیشێته‌وه، له‌و لاوه لافاوێكی هارو هاج شێتانه شه‌پۆله‌كانی ده‌گه‌نه بن په‌ڕوباڵی كه ناچاری ده‌كه‌ن به‌رزتر بفڕێت..
ئیدی قهقنهسێكهو هێشتا به‌ده‌م فڕینه‌وه خه‌ون ده‌بینێت.. ئه‌وه‌نده باڵه‌كانی لێكداوه كه شاپهڕو گه‌نده‌په‌ڕی باڵه‌كانی هه‌ڵوه‌رین.. كه‌چی تا هه‌نووكه‌ش خه‌ون ده‌بینێت.. خهونو هیچی دیكه.. خهونو.. به‌س..!
په‌راوێز:
شیرین: هاوسه‌ری شه‌هید + شیرین ــ ی ناو داستانی شیرین‌و فه‌رهاد.
سنۆبه‌ر: دایكی شه‌هید + دره‌ختی سنۆبه‌ر.. گه‌رچی لهریپۆرتاژێكی دیكه‌دا وه‌ك “سنوور” ناوزه‌د كرابوو، من یه‌كه‌میانم په‌سندكرد.
پێنووس: ناوی مه‌زه‌نده‌كراوی كۆرپه لهدایكنهبووهكهی شه‌هیده، سه‌رباری ناوه‌كانی دیكه: ڕایه‌ڵ‌و ئایدیا‌و ئامه‌د.
12-12-2013: ساڵیادی زه‌ماوه‌ندی شه‌هیده.