لاپەڕەی سەرەکی دۆسیەی تایبەت ئایا ئەو كەسانەی هاوسەرگیرییان كردوە دڵخۆشترن لەو كەسانەی نەیانكردوە؟

ئایا ئەو كەسانەی هاوسەرگیرییان كردوە دڵخۆشترن لەو كەسانەی نەیانكردوە؟

0 تێبینییەکان 17 بینینەکان

هەبونی ژیانێكی خۆشی هاوسەرگیری تەنها لە چیرۆكە خەیاڵییەكاندا بونی نییە، بەڵكو لە ژیانی راستەقینەشدا هەیە، ئەمەش لە راپرسییەكدا سەلمێنراوە.
تۆڕی هەواڵی CNN بڵاویكردوەتەوە، بە پێی لێكۆڵینەوەیەكی نوێ، ئەو كەسانەی پێگەیشتون و ژیانی هاوسەرگیرییان پێكهێناوە، زۆر دڵخۆشترن لەو كەسانەی لە هەر جۆرە پەیوەندییەكی دیكەدا هەن یان نین.

جۆناسن رۆسوێڵ، نوسەری ئەم لێكۆڵینەوەیە و ئابوریناسی سەرەكی كۆمپانیای گاڵۆپ دەڵێت، “بە هەر شێوەیەك ئەم زانیارییانە شی بكەینەوە، سودێكی تا ڕادەیەك گەورە و بەرچاوی هاوسەرگیری دەبینین لەڕووی چۆنیەتی هەڵسەنگاندنی خەڵكەوە”.
لە نێوان ساڵانی 2009 بۆ 2023، زیاتر لە 2.5 ملیۆن كەسانی پێگەیشتو پرسیاریان لێكرا لەبارەی ژیانی ئێستایان و داوایان لێدەكرا هەڵسەنگاندن بكەن لە نێوان پلەی 1 بۆ 10، كە پلەی چەند بە دڵخۆشییان دەدەن لە ماوەی 5 ساڵی ژیانیاندا.
بە پێی ئەنجامەكان ئەو كەسانەی هاوسەرگیرییان كردبو، پلەی بەرزیان بە ئاستی دڵخۆشی خۆیان دەدا بە بەراورد بەو كەسانەی هاوسەرگیرییان نەكردبو، بەڕێژەیەك %12 بۆ %24 جیاوازی ئاستی دڵخۆشییان هەبو.
ئەم جیاوازییە لە دڵخۆشی نێوان ژیانی هاوسەرگیری و ژیانی تەنهایی، بونی هەبو بە جیاوازی تەمەن، رەگەز، نەتەوە و خوێندن.
لەگەڵ ئەوەی زانیارییەكان و ئەنجامی لێكۆڵینەوەكە ئەوە نیشان دەدات ئەو كەسانەی هاوسەرگیریان كردوە دڵخۆشترن، بەڵام بەو واتایە نایەت هاوسەرگیری تاكە هۆكاری دڵخۆشی بێت، چونكە جۆرێتی ئەو هاوسەرگیرییە رۆڵ دەبینێت.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە